ھەینی، ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی "نەغەدە" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەرهەنگ عەلیزادە" کوڕی "ڕەزا" و "فەرزین عەبدوڵڵازادە" کوڕی "خالید" خەڵکی گوندی " کۆیکانـ"ـی سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٣ی بەفرانباری ٢٧٢١
کوردستان

باوک و کوڕێک بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی شنۆ کران

ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئیبراهیم حوسێنی" تەمەن ٥٦ ساڵ و "سەلاحەدین حوسێنی" تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ" سەر بە شنۆ، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی شنۆ کران.

٢ی بەفرانباری ٢٧٢١
کوردستان

هەشت زیندانی لە زیندانی ورمێ پاش مانگرتنیان بارودۆخی جەستەییان نالەبارە

لە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی سەرماوەزەوە، ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتیی زیندانی ورمێ لە ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ ڕاگواستنیان بۆ بەندی نوێی سەرووئەمنییەتی مانیان گرت و هەنووکەش هەر وا لە مانگرتندان.

٢ی بەفرانباری ٢٧٢١
کوردستان

ورمێ؛ سینا مینایی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، لاوێکی کورد بە ناوی "سینا (کەریم) مینایی" کوڕی "مستەفا" تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شنۆ، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ئازاد کرا.

١ی بەفرانباری ٢٧٢١ ورمێ