پێنجشەممە، ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هاووڵاتییەکی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندان، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شاری پیرانشار، هاووڵاتییەک بە ناوی "موراد مامەڕەش" خەڵکی "پەسوێـ"ـی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار دەسبەسەر کران

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەلی عومەرپوور" خەڵکی گوندی چیانە و "فەریاد شیلان" خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "سۆهەیب یارئەحمەدی" دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆهەیب یارئەحمەدی" تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی "فەرەیدوون"، خەڵکی شروێنەی شارستانی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار دەسبەسەر کران

شەوی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەیووب حەدیسی" و "ڕەحمان خێدمەتگوزار" خەڵکی شارستانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

دوو برا لە شاری بانە دەسبەسەر کران

شەوی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "دانا ئەحمەدپوور" و "زانا ئەحمەدپوور" کوڕانی ساڵح خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ شاناز سادقی‌فەر بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، شاناز (بێریوان) سادقی‌فەر، زیندانی سیاسیی خەڵکی ورمێ، پاش ڕەزامەندیی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە، لەگەڵ داخوازیی ئازادیی مەرجداری ئەو زیندانییە لە زیندانی ورمێ، ئازاد کرا.

٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ زیندانی ورمێ
کوردستان

کەیوان مینوویی، مامۆستای زمانی کوردی بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندان، کەیوان مینوویی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا.

٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢١
کوردستان

هاووڵاتییەکی پیرانشاری بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دیاکۆ تارا" کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی "کێلەسیپان" سەر بەبەخشی "لاجانـ"ـی پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١