سەرۆك وەزیری توركیە جەختی لەسەر گرتنی ئەندامانی BDP كردەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان تەئكیدی لەسەر بەدەوامیی گرتنی ئەندامانی پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی كردەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان تەئكیدی لەسەر بەدەوامیی گرتنی ئەندامانی پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی كردەوە.
ماڵپەڕی"شهرزاد نیوز" بڵاوی كردەوە، لە وڵاتی ئێراندا زیاتر لە 72 هەزار ژنی تووشبوو بە مادە سڕكەرەكان هەیە كە بە هۆی نەبوونی شوێنێك بۆ حەوانەوە لە سەرشەقام و پاركەكان دەخەون.
هەواڵدەریی میهر لە راپۆرتێكدا باسی لە هەڵاوارن لە نێوان پاریزگا بچووك و گەورەكانی ئێران كردووە و هەروەها نووسیویەتی، ئیلام یەكێك لە پارێزگا لاوەكانی وڵاتە و نەبوونی ئیمكاناتی فەرهەنگی، وەرزشی، نیشانەی كەمتەرخەمیی بەرپرسان و هەڵاواردنە لە…
دوو هاووڵاتیی شاری كامیاران لەلایەن دەزگای قەزایی شاری سنەوە بە سێ ساڵ زیندانی حوكم دران.
هەواڵدەریی میهر لە راپۆرتێكدا لەمەڕ رەوشی ژیان و گوزەرانی گوندی "چەم نووزە"ی كرماشان نووسیویەتی، تاقە خوێندەواری ئەو گوندە بەهۆی چوونە زیندان فێری خوێندەواری بووە و باقیەكەیان نەخوێندەوارن.
سەرەڕای ئەوەی كە سووریە بەڵێنی داوە بەندەكانی گەڵاڵەی كۆمكاری عەرەب بەجێبگەیەنێ، بەڵام لە كاتی دانی ئەو بەڵێنیانەوە هەتا ئێستا 60 هاووڵاتیی مەدەنی لە سووریە كوژراون و كۆمكاری عەرەبیش رایگەیاندووە حەفتەی داهاتوو لەمەڕ دۆخی سووریە…
لێپرسراونی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئیزنی بەڕێوە چوونی نوێژی جێژنی قوربانیان بە پەیڕەوانی مەزهەبی سوننە لە تاران و هێندێ لە شارەكانی دیكە نەدا.
هاووڵاتییەكی كورد لە شاری مەریوان لەلایەن هێزەكانی دەزگای ئیتلاعاتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەو شارە، دەستبەسەر كرا.
دوای نزیك بە چوار مانگ لە دەستبەسەر كرانی شاعیر و نووسەرێكی كوردی خوراسان، هێشتا لە گرتنگەی شاری مەشهەد راگیراوە و هەڕشە و زەخت و گوشار بۆ سەر بنەماڵەكەی بەردەوامە.
چالاكیەكی ژینگەپارێز لە شاری سنە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر كرا.