چالاكێكی سیاسی لە بانە بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشت
بورهان غەسالی چالاكی سیاسی و ئەندامی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە شاری بانە بەهۆی زەخت و گوشاری ئەمنیەتی بە ناچاری وڵاتی ئێرانی بەجێهێشت.
بورهان غەسالی چالاكی سیاسی و ئەندامی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە شاری بانە بەهۆی زەخت و گوشاری ئەمنیەتی بە ناچاری وڵاتی ئێرانی بەجێهێشت.
لێپرسراوانی نەخۆشخانەی قودسی شاری ماكۆ نەخۆشێكی موعتادیان بەهۆی نەبوونی پشتیوانیی ماڵی، لەو نەخۆشخانەیە وەدەر ناوە.
چالاكێكی سیاسی و ئەندامی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە شاری بانە، پاش بەشداری کردن لە رێوڕەسمی بە خاک سپاردنی تەرمی دوكتور "ئیبراهیم یوونسی" هەتا ئێستا بێسەر و شوێنە.
پاش دوو حەفتە لە مانگرتنی محەممەد سدیق كەبوودوەند زیندانیی سیاسیی و كورد و بەرپرسی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، هەوڵی بنەماڵەكەی بۆ چاوپێكەوتنی بێئەنجام ماوەتەوە.
كۆمەڵێك لە خوێندكارانی زانكۆكانی ئازادی ئیسلامی و پەیام نووری مەریوان لە بەرەبەری نۆیەمین خولی هەڵبژاردنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا لە بەیاننامەیەكدا داوایان لە چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان كردووە كە لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری نەكەن.
پاش نەدانی مووچەی 7 مانگی كرێكارانی خۆجێی بەنداوی داریان پاوە، كرێكاران و خەڵكی گوندی داریان سێرۆژی بەردەوامە بە كۆمەڵ لە هەمبەر كەمتەرخەمییەكانی بەڵێنەردا دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی و مانگرتن.
سۆران دانشوەر چالاكی خوێندكاریی كورد لەلایەن لقی یەكی دادگای شۆڕشی شاری سنەوە حوكمی یەك ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوی بۆ بڕاوەتەوە.
كرێكارانی كارگەی پەرریسی سنە لە ئیعتراز بە وەرنەگرتنی مووچەی 9 مانگ، دەستیان لە كار كێشاوە.
بنەماڵەی گیان لەدەست داوەكانی رووداوی شرناخ داوایان لە مەسعوود بارزانی كردوە كە بە مەبەستی بەرز راگرتنی یادی قوربانیانی گوندی رۆبۆسكی، مۆنۆمێنێتێك درووست بكات.
لە ئەنجامی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەسەر سنووری ئێران – توركیە، هاووڵاتییەكی كوردی توركیە بووە قوربانی و دوو كەسی دیكەش بە توندی بریندار بوون.