پارلەمانتارێكی كورد: ئەگەر BDP دەست لە چالاكی هەڵبگرێت واز لە كارەكەم دێنم
شەرەفەدین ئێلچی پارلەمانتاری كوردی پارلەمانی توركیە وتی: ئەگەر بێت و حیزبی ئاشتی و دێمۆكراسی دەست لە چالاكییەكانی خۆی هەڵبگرێت، واز لە پۆستەكەم دێنم.
شەرەفەدین ئێلچی پارلەمانتاری كوردی پارلەمانی توركیە وتی: ئەگەر بێت و حیزبی ئاشتی و دێمۆكراسی دەست لە چالاكییەكانی خۆی هەڵبگرێت، واز لە پۆستەكەم دێنم.
بە خاوەن كافی نێتە ئینتێرنێتیەكانی شاری "ورمێ"یان راگەیاندووە، كە دەبێ لەمەوبەدوا تەواوی ئەو كاربەرانەی كە دێنە دووكانەكانیانەوە كارتی پێناسیان لێ وەربگرن.
كچێكی تەمەن 18 ساڵ و خەڵكی ئاوایی "خەرەگووش"ی سەر بە ورمێ بەهۆی كێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری بەردایە جەستەی خۆی و هەر بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
پاش شۆڕشی گەلانی ئێران، زنجیرەیەك كۆمەڵكوژیی خەڵكی شار و گوندەكانی كوردستانی ئێران دەستی پێكرد و كۆمەڵێك لە خەڵكی كوردستان پێچەوانەی یاسا و رێوشوێنە نێودەوڵەتییەكان و بێ هۆ بوونە قوربانی.
هاووڵاتییەكی مەریوانی لەلایەن دادگای ئینفلابی شاری مەهابادەوە بە ئیعدام مەحكووم كرا.
ركەبەرانی حیزبی ئاشتی و دێمۆكراسی لە توركیە، بەتەمای كردنەوەی دۆسیەی قەزایی بۆ ئەندامانی ئەو حیزبەن.
دادگایەك لەتوركیە ئیزنی بە تاوانبارانی دوسیەی "KCK" نەدا كە بە زمانی كوردی بەرگریی لە خۆیان بكەن.
ماوەیەك لەمەوبەر لێپرسراوی شارەوانی ئامەد وێڕای رەخنە گرتن لە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی توركیە وتبووی: كاتێك كە رۆڵەكانی كورد دەبینم كوردی نازانن گریانم دێت.
هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئێسلامیی ئێران لە ناوچەی سەردەشت دەستڕێژی راستەوخۆیان لە پۆلێك كۆڵبەر و كاسبكاری كورد كرد و لە ئەنجامدا كۆڵبەرێك كوژرا و 2ی دیكەش بریندار بوون.
لە درێژەی گەڵاڵەی كونترۆلی كۆمەڵایەتی هاووڵاتیانی ئێرانیدا، هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە هەوڵی پێكهێنانی هێندێدامەزراوەی پارێزگاری كردنی تایبەت بە ژنانە.