یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

پەیامی دایکێک: زانیار و لقمان رۆڵەی کوردستانن

دایکی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە پەیامێکدا حوکمی زیندانی کرانی کوڕەکەی و زینداییە سیاسییەکانی دیکەی بە "قین لە دڵی" و " تۆڵە ئەستاندنەوەی حکوومەتی ئیسلامی" لە قەلەم دا.

١٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٤
کوردستان

کچە خوێندکارێکی بۆکانی بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرا

لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردن و فشار بۆ سەر چالاکانی خوێندکاریی کورد، کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان و خوێندکاری زانکۆی پەیام‌نووری ئەو شارە، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا.

١٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٤
کوردستان

هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی دیکەیان لە روانسەر دەستبەسەر کرد

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری روانسەر لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و سێ چالاکی سیاسی خەلکی ئەو شارە بۆ زیندانی دیزڵ‌ئابادی کرماشان راگوێزران.

١٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٤
کوردستان

دەستبەسەرکرانی چالاکێکی خوێندکاری/ فشار بۆ سەر چالاکانی سیاسی لە شاری سەقز

چالاکێکی خوێندکاریی کوردی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی هەرەشە و فشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە زێدی خۆی بەجێهێشت.

١١ی خاکەلێوەی ٢٧١٤
کوردستان

وەزارەتی ئیتلاعات لەگوندێکی ناوچەی سنە هەوڵی لێکترازانی بنەماڵەکان ئەدات

چەند ئەندامێکی وەزارەتی ئیتلاعات لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە ناوچەی ژاورۆی سنە، بە شێوەی پلان بۆداریژراو و لە رێگەی تەلەفۆنەوە لە نێو بنەماڵەکانی ئەو گوندەدا ئاژاوە دروست دەکەن.

١٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٤