دوو لاوی بەلووچ بە تۆمەتی پێوەندیی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن لەسێدارە دران
رێكخراوی زیندانەكان حوكمی سێدارەی دوو زیندانیی سیاسیی بەلووچیان جێبەجێكرد.
رێكخراوی زیندانەكان حوكمی سێدارەی دوو زیندانیی سیاسیی بەلووچیان جێبەجێكرد.
سی و یەک ناوەندی داكۆكیكاری مافی مرۆڤی ئێرانی و كوردستانی بە ناردنی نامەیەك بۆ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان خوازیاری پەسند كردنی بڕیارنامەیەك سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لەئێران بوون.
زیندانییەكی كوردی تەمەن ٤٥ ساڵ لەگرتووخانەی میناب، بەهۆی ئەشكەنجەوە تووشی نەخۆشی و ئازاری جەستەیی بووە.
حەفتەکانی سێیەمی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شارستانی شنۆ پاش زیاتر لە چوار ساڵ راگیران لە زیندانی ورمێ، دادگای ئینقلاب حوکمی ٦ ساڵ زیندانی کرانی بۆ برییەوە.
کەمپەینی یارمەتی کۆکردنەوە بۆ ئاوارەو لێقەوماوانی کۆبانی کە لە شاری بۆکان دەستی بە چالاکی کردبوو، بەهۆی فشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە وهەڕەشەی گرووپە سەلەفییەکان چالاکییەکانی خۆی راگرت.
سێ خوێندکاری کوردی یارسانی لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی حکوومەتی ئیسلامییەوە لە کرماشان، دەستبەسەر کران.
داوا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ كراوە كە هەوڵەكانیان بەمەبەستی پشتیوانی لە پارێزەرێكی كوردی دەستبەسەركراو لەزیندانی ورمێوەگەڕ بخەن.
زیندانییەكی كوردی خەڵكی شاری كرماشان كە لەگرتووخانەی میناب لەدەستبەسەریدایە بە هۆی رێگریی بەردەوامی بەرپرسانی زیندان و ناوەندە ئەمنییەكان بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی، تووشی شێر پەنجە بووە.
لە ماوەی کەمتر لە ٩ مانگدا لە زانکۆی نازلووی ورمێ، کچە خوێندکارێکی دیکەی کورد کوژراو حەراسەتی زانکۆش هەڕەشەی لە بنەماڵەکەی کردووە، هۆکاری مردنەکەی بۆ نەخۆشیی گەدە بگەڕێننەوە.