بە هەزاران کۆڵبەری کورد لەئوستانی کرماشان بێکار کران
کۆڵبەرانی کورد لەدوو خاڵی سنووریی پاوە و قەسرینی شیرین لەگەڵ هەرێمی کوردستان، سەرەڕای پێدانی کارتی پیلەوەری، رێگریی لەکارکردنیان دەکرێت.
کۆڵبەرانی کورد لەدوو خاڵی سنووریی پاوە و قەسرینی شیرین لەگەڵ هەرێمی کوردستان، سەرەڕای پێدانی کارتی پیلەوەری، رێگریی لەکارکردنیان دەکرێت.
مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ٨ساڵەی ئێران و عێراقد لەناوچەی سنوورییەکانی قەسریشیرین قوربانی بە دوای خویدا هێنا.
بەرپرسانی ئەمنیەتی زیندانی رەجایی شاری کەرەج بە شێوەی سیستماتیک و بەرنامە بۆ داڕێژراو چالاکانی سوننی مەزهەبیان خستووەتە ژێر فشارەوە.
راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ٦حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لەبارودۆخی نالەباری تەندروستی ئاتنا دائیمی و سدیقە مورادی، هەروەها دەرکرانی کچێکی بەهایی لە زانکۆ و دەستبەسەرکردنی ٣کەس لە ئەندامانی کلیسایەک لەئێران لە خۆ دەگرێت.
کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لەناوچەسنوورییەکانی مڕگەوەری سەبەر ورمێ بەدەستی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئیران گیانی لەدەست دا.
زیندانییەکی سیاسی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لەزیندانی ئێوینی تارانەوە بۆ بەندیخانەی شاری ئەراک راگوێزرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کردەوەی دانانەوەی بۆمب و تیرۆری بەدژی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، مەحکووم کرد.
کارناسانی نەخۆشی ئیدز باس لەشەپۆلی سێیەمی ئیدز لەئێران دەکەن، هەروەها دوایین ئامارەکان دەرخەری ئەوەن کە تەنیا لەئوستانی کرماشان سێ هەزار کەس بە دەست ئەو وایرۆسەوە دەناڵێنێ.
جارێکی دیکە ژمارەیەک لەکرێکارانی کارگەی فوولاد(پۆڵا)ی زاگرۆس لەبەردەم بینای ئیداری ئەو کارگەیە كۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و خوازیاری دەستەبەربوونی مافەكانیان بوون.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران بێ گوێ دان بە یاساکانی بەکارهێنانی چەک، بە بەردەوامی کۆڵبەرانی کورد دەدەنە بەر دەستڕێژ و لەدوایین حاڵەتیشدا کۆڵبەرێکی دیکەی کورد کراوەتە ئامانجی تەقەی ئەو هێزانە.