ئەگەری لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی شنۆیی لە مانگی ڕەمەزاندا لە ئارادایە

17:58 - 8 بانەمەڕ 2720

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆ بە ناوی "زورار پەیغامی"، بەهۆی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە، ئەگەری لەسێدارەدانی لە زیندانی ورمێ لەسەرە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ٣ ساڵ پێش، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "کاوە مەعرووفی" (گەرمێنی)، بوو بەهۆی کوشتنی ئەو هاووڵاتییە و مەترسیی لەسێدارەدانی لەسەرە.

هاووڵاتییان، چالاکانی مەدەنی و مامۆستایانی ئایینیی شنۆ، دوانێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە پێش دەرگای ماڵی باوکی "کاوە مەعرووفی" کۆ بوونەتەوە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و لێخۆشبوونی بکوژەکە لە پەتی سێدارە.

 بڕیارە سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٩ی بانەمەڕ، "زورار پەیغامی" لە زیندانی ورمێ لەسێدارە بدرێت.