ئەودیوی \"شەنگال\" و \"کۆبانی\" لە خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵات
13:52 - 23 رەزبەر 2714
Unknown Author
سیاوەش محەممەدی
لە هەموو خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئیلام تا ورمێ، یەک جۆر \"کاغذ\"ی سپی دەبینرا کە دروشمەکان و تەنانەت قەبارەی فۆنت و جۆری فۆنتەکەش هەر یەکبوون!
وەک بڵێی ناوەندێک لە سەرتاسەری کوردستان ئەو دروشمانەیان بۆ بەرپرسانی ناوچەیی خۆیان بەڕێ کردبێت و دواتر چاپ کرابن!
هەڵبەت هێندێک کەس تاک و ترووک بە دەستنووس یان بە کامپیوتێری خۆیان هێندێک دروشمی تایبەتیان بە شێوەیەکی خۆرسک و ڕێکنەخراو ئامادە کردبوو، هەر بۆیە پرسیاری ڕێکخستنی نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەو \"لاپەڕە سپییانە\" بە یەک ڕەنگ و یەک فۆنت و یەک قەبارە لە سەرتاسەری خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لای نووسەری ئەم دێڕانەدا بێ وەڵام ماوە!
ئەگەر پێوەری خۆشەویستی ئەحزابی رۆژهەڵات دروشمی حیزبی و بەرزکردنی لافیتەی حیزبی لە خۆپیشاندانێکی نەتەوەیی و جەماوەری بە بەشداری هەموو ڕەنگ و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردی (کە زۆرجار لایەنگران و ئەندامانی زۆربەی حیزبەکانی تریش بەشدارن) بێت ، ئەوە با نەورۆز تی ڤی و پژاک و تەنانەت \"پ.ک.ک\"ش واز لە حیزبی نیشاندانی ئەو خۆپیشاندانانە بێنن، چوون لە هیچ ناوچە، شار و گوندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، درووشمی \"بژی پ.ک.ک\" ، \"بژی پژاک\" نەوتراوە، هەر بۆیە ناوهێنانی \"یەپەگە\" و \"گریلا\" بە حۆکمی دووری جۆغرافیا و \"بێ زەرەر\" بوونی ئەو دروشمانە، ناچێتە خانەی لایەنگری خەڵک لە پ.ک.ک هەر وەک چۆن پشتگیری لە شەنگال ناچێتە خانەی لایەنگری لە پارتی و یەکیەتی.
نموونەی مێژوویی: دوای تێرۆری د.قاسملوو {١٩٨٩} لە خۆپیشاندانی خەڵکی باشووری کوردستان، ڕژیمی بەغداد ڕێگای بۆ ئەو خۆپیشاندانانە خۆش کردوو و هیچ هاوڵاتییەکی باشووری کوردستانیش دەستبەسەر نەکرا و حدکا-ش ئەو پاڵپشتییەی خەڵکی باشووری کوردستانی وەک لاوازی پێگەی یەکیەتی و پارتی لە قەڵەم نەدا.
پێشنەگرتن و تاڕادەیەکیش بەشداری بەرپرسانی حکوومەتی کۆماری ئێسلامی ئێران بۆ بەڕێوەچوونی ئەم خۆپیشاندانانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دانپێدانانێکی نەخوازراو بە سنووری جۆغرافیای \"کوردایەتی\" لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، واتە هێندێک شار و ناوچەی وەک ئیلام، کرماشان و بیجار و ... کە پێشتر زۆر تێکەڵاوی \"شەقامی کوردی\" لە رۆژهەڵاتی کوردستان نەبوون، ئەمجارە (بۆ شەنگال و کوبانی) بە شێوەیەکی بەرچاوتر بەشدارییان کرد کە دەتوانین وەک بەرز بوونەوەی \"هەستی نەتەوایەتی\" و لاوازی \"قەیرانی شۆناس\" لەو ناوچانە خوێندنەوەی بۆ بکەین، ئاستی بەشداری ژنان و کچان، مامۆستایانی قۆتابخانە، کارمەندان و مووچەخورانی حکوومەتی لە خۆپیشاندانێکی نافەرمی و نا حکوومەتی (لە هێندێ شاریش ڕێگە پێنەدراو) بە لەبەرچاوگرتنی فەزای ئەمنیەتی نێوخۆی کوردستان و ئێران جێگای سەرنج بوو!
بەشێکی زۆری بەشداربووان ئەو منداڵ و گەنجانە بوون کە هەموو تەمەنیان لە سیستمی پەروەردەیی کۆماری ئێسلامی بەسەر بردووە و لە ساڵانی ڕابردووش لە ژێر تەوژمی شەپۆڵی \"ژێنۆسایدی سپی\" و ئاسمیلاسیۆنی ڕاگەیاندنە \"ناوەندگرا\" و \"فارس\"یەکانی نێوخۆ و دەروەی وڵات گەورە بوونە و وا هەست دەکرا کە زۆر تێکەڵاوی \"گوتاری کوردی\" و \"شەقامی کوردی\" نەبن، بەڵام \"کارکردی\" میدیا و پەروەردەی حکوومەتی ناوەندگەرا بۆ تواندنەوە و ئاسمیلە کردنی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانیان بردە ژێر پرسیار و وزەی \"بەالقوە\"ی خۆیان بۆ پێشهاتەکانی داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشان دا!
ئەو بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە