ئەو کوردانەی دژی سەربەخۆیین
16:52 - 21 پووشپەڕ 2714
Unknown Author
هاوار بازیان
هەمیشە بڕوام وابووە هەموو کوردێک شایانی ئەوە نییە تامی سەربەخۆیی بچێژێ و هاوکات پێویستش ناکات هەموو غەیری کوردێک رازی بکەین بڕوا بە کوردستانی سەربەخۆمان بێنێ. لەبارەی کوردەوە شتێکی نامۆیە کە دەبینین هێشتا هەندێک لایەن مەودای بیری نەتەوەیییان ناتوانێ هەزمی سەربەخۆییی گەل و نیشتمان بکا، جگە لەوەی بەشێکی تری کوردان بە شارەزایی و بەناوی سیاسەت نەخێر بە کوردستانی سەربەخۆ دەڵێن، بەڵام بەڕاستی ئەو کوردانە لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان کێن کە نەیاری کوردستانێکی سەربەخۆن و بۆچی؟
١. هەرێمی کوردستان
لەناو هێزە کوردستانییەکاندا لە هەرێمی کوردستان تا ئێستاش هێز و لایەن هەیە، کە خۆی بە قەرزداری سیاسیی دوژمنانی کوردستان و لەوانە کۆماری ئیسلامی دەزانێ. لەناو هێزێکی وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کە دیواری سیاسیی ئەو حیزبە لەسەر ستوونی بەرژەوەندییە سیاسییەکانی تاران دانراوە زۆر سرووشتییە دەنگێکی نامۆ هەبێ کە لەوبارەیەوە چاوەڕێی رەزامەندیی تاران بکات.
ئەگەر پێشتریش لە چەند بۆنە و دەرفەتدا بەرپرسانی باڵای یەکیەتیی نیشتمانی پشتیان لە خواستی نەتەوەی کورد بۆ دەوڵەت کردبوو، ئەوە ئێستەش رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی باش بوونەوە و دیسان سەلماندیان کە یەکێتیی نیشتمانی تا ئێستەش لە بازنەی نەیارانی کورد لە تاران و بەغدا دەسووڕێتەوە. قسەکانی عادڵ موراد لە سەرکردایەتیی ئەو حیزبە پاش بەهێزبوونی دەنگۆی گشتپرسی بۆ چارەنووسی سیاسیی کورد کە چاوەڕێ دەکرێ بڕیاری سەربەخۆییی کوردستانی لێبکەوێتەوە، ئەو راستییە باشتر ئاشکرا دەکات کە هێشتا کۆماری ئیسلامی لە ناخ و دەروونی یەکێتیی نیشتمانیدا دەژیت. بۆچوونەکانی عادڵ موراد لەبارەی سەربەخۆییی کوردستان و مەسەلەکانی پێوەست بەو باسەوە هیچ جۆرە جیاوازییەکی لەگەڵ لێدوان و روانینی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەو پرسە نییە و لە هەندێک شوێندا ئەو بەرپرسە تەنانەت زیاتر لە بەرپرسانی ئێرانی نکۆڵی لە مافی کورد بۆ سەربەخۆیی کردووە.
ئەو سیاسەتە \"دژە کوردییە\"ی بەشێک لە یەکیەتیی نیشتمانی کە هاوئاهەنگە لەگەڵ نەیارانی سەربەخۆییی کورد لەناو حکوومەتی عێراقی و بەشێک لە وڵاتانی تری عەرەبی وەک میسر، لەلای زۆرینەی خەڵکی کوردستان مایەی پرسیار و سەرسوڕمانە. لای خەڵک و رای گشتیی کوردستان شتێکی سەیر نییە ئەگەر بۆ نموونە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر یان بەرپرسانی شیعە لە عێراق بۆچوونێکی نەرێنیان لەبارەی دەوڵەتی کوردستانەوە هەبێ. هیچ کوردێک چاوەڕێ نییە کەسێکی وەک نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی یان عەلی سیستانی مەرجەعی شیعە لە عێراق دەستخۆشی و پێشوازی لە پرسی کوردستانی سەربەخۆ بکات، بەڵام بێگومان هەمووکەس چاوەڕێیە کورد لە هەر شوێنێکی دنیا پاڵپشت و پشتگیری سەربەخۆیی کورد بێ.
لە سەرەتای گەرمبوونی دووبارەی باسی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان، گومانێکی زۆر لە هەندێک هێز و لایەنی وەک ئیسلامییەکان دەکرا کە دژ بەو پرسە بوەستنەوە، بەڵام دواتر وەک دەرکەوت سەرجەم ئەو هێزانە هەڵوێستێکی نەتەوەیی و جوانیان پێشان دا، زۆر جوانتر لەو هێزە کۆن و کلاسیکەی وەک یەکێتیی نیشتمانی کە ٣٩ ساڵە بەناوی رزگاریکاری نەتەوەیی خۆی بەکورد ناساندووە.
٢. کوردستانی ئێران
دەنگی ئەو بەشە لە کوردستان دابەشی سەر کوردی ناوەخۆ و کوردی تاراوگە دەکرێ. هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردی لە دەرەوەی کوردستانی ئێران لەماوەی رابردوودا راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پشتگیریی پرسی سەربەخۆییی کوردستانیان کردووە کە رەنگدانەوەی گشتیی دەنگی کپکراوی کورد لە ئێرانە و تەنانەت هەندێک هێزی وەک کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەڕەسمی پاڵپشتی لە هەر بڕیارێکی رێبەرایەتیی کورد کردووە کە بەرەو سەربەخۆییی کوردستان بڕوات. هەروەها لێدوانی سکرتاریەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە هۆشداری دا لەوەی \"ئێران دژی سەربەخۆییی کوردستان پیلانگێڕی دەکات\". بەگشتی جۆرێک هاوسۆزیی نەتەوەیی بۆ ئەو پرسە لە کوردی ئێراندا بینرا.
لەبارەی دەنگی کوردی ناوەخۆی وڵاتەوە هەرچەندە مینبەرێکی ئازاد نییە دەنگی هەموویان ببیستین، بەڵام بەتایبەت ئەوانەی بەڕەسمی لێدوان دەدەن باس لە دژایەتیی کوردستانی سەربەخۆ دەکەن. عابد فەتاحی نوێنەری \"کورد\"ی شاری ورمێی کوردستان لە \"پەرلەمان\"ی ئێران بەڕەسمی رایگەیاند کە ئەوان دژی هەرجۆرە دابەشکردنێکی عێراقن و سەرگرتنی دەوڵەتی کوردی بۆ کوردان هەمان سەرگرتنی \"پیلانی ئیسرائیلە\" لە ناوچەکەدا. ئەو نوێنەرە کوردەی ناو سیستەمی کۆماری ئیسلامی کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانتارە سووننەکانی ئێرانە هەڕەشەی ئەوە دەکات \"رێگە نادەین دەوڵەتی کوردی بێتەدی\". هەرچەندە شتێکی نامۆ نییە کە پەرلەمانتارێکی کوردی وەک عابد فاتحی کە هاوسەرەکەی لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شیعەی ناوچەکەیە و خۆی زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە نێزیکەوە دەستی لەگەڵ چەوساندنەوەی کورد تێکەڵ کردووە پێشوازی لە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردان بکا یان کورد شتێکی لەوە باشتر لەو کەسە چاوەڕوان بکا، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی دەنگی ئەو مۆرەی کۆماری ئیسلامی لە راگەیاندندا بەسەر دەنگی سەرجەم ٢٠ - ٢٥ هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیدا زاڵ بووە؟
٣. باکور و رۆژئاوا
ئەو دوو بەشەی کوردستان کە خۆیان لەمێژە باری سەربەخۆییی کوردستانیان لە پشتە پێشوازی لە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تێبینیی خۆیان هەیە. پارتی کرێکارانی کوردستان کە ئەمڕۆ کەم یان زۆر دەنگی سیاسیی کورد لەو دوو پارچەی کوردستانە پێی وایە راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی بەشێوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان \"گونجاو و لەکاتی خۆیدا نییە\". بەشێک لە چاودێران پێیان وایە، پەکەکە قووڵتر لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بیری لەو پرسە کردووەتەوە و رووداوەکانی پاش راگەیاندنی سەربەخۆییی کوردستان دەخوێنێتەوە، بەتایبەت کە دۆخی ناوچەکە لە عێراق و سووریا ئاڵۆزە، بەڵام هاوکات بەشێکی تر لە شرۆڤەکاران لەو بڕوایەدان کە ناکرێ حزب یان لایەنێک (بۆ نموونە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق) ئەو پرسە \"بە حیزبی\" بکات و خواستی لەمێژینەی نەتەوەیەک بکاتە ئاشی خۆی، هەر بۆیە پارتی کرێکاران پێی وایە \"دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان\" ئێستا لە بەرژەوەندیی هەموو کورد و کوردستاندا نابێ\". هەر لەو سۆنگەوە خۆیان لەو پرسە زۆر بەرپرس نازانن و بەشێوەی رەسمی پێشوازییەکی گەرمیان لێنەکردووە. بەڵام نابێ فەرامۆشیش بکەین کە هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی دەوڵەتی سەربەخۆوە حسێبێکی زۆری لەسەر پشتگیرییەکانی باکور و رۆژئاوا و بەتایبەت پارتی کرێکاران لە خۆی و دەوڵەتی کوردی دەکا، بۆیە هەرجۆرە نەیارییەکی ئەو دوو پارچەیە لەگەڵ پرسی دەوڵەتی کوردیدا تەواو جیاوازە لەگەڵ ئەو دژایەتییەی بە سیستماتیک لەناو یەکێتیی نیشتمانی یان کوردی ناوەخۆی ئێرانەوە بەرامبەر کوردستانی سەربەخۆ دەکرێ.
دەرئەنجام
لەگەڵ هەمووی ئەوانەدا، گشت لایەکی کوردی کۆکن لەسەر ئەوەی کورد پێویستی بە یەکدەنگی هەیە و نابێ دیسان ئەو دەرفەتە مێژویییە لەدەست بدا کە رەنگە بۆ چەندان ساڵی داهاتوو لەو نەتەوەیە دوور بکەوێتەوە، بەڵام پرسیار ئەوەیە: ئەگەر بەشێک لە کورد بە هەر بیانوویەکی سیاسی یان مەزاجی حیزبی پیلانی نەیارانی کورد دژی وڵاتی سەربەخۆی کوردستان جێبەجێ بکەن، وەڵامی نەتەوەی کورد چی دەدەنەوە کە سەد ساڵە قوربانی پێشکێش دەکات؟ هەروەها ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی پرۆژەی دەوڵەتی کوردی دەزانن، بۆچی ئامادە نین لە پێناو هێنانەدی خەونی نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت کە بارودۆخەکە دەرفەتی رزگاری پێ بەخشیوە، هەندێک سینگ فراوانتر بن و لە پێناو نەتەوەدا پشت لە حیزب بکەن؟
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرە و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.
http://awene.com/opinion/2014/07/09/33934
سەرچاوەکان:
1. http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0507201419
2. http://www.irna.ir/fa/News/81229749/
3. http://nrttv.com/nrt2014/all-details.aspx?jimare=56123
4. http://www.komala.org/announcements/item/703-ragayandni-komala-bw-pishtiwani-la-prsi-sarbaxwyi-kurdstan.html
5. http://rudaw.net/sorani/kurdistan/0707201420