ئەندامێکی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندان ڕاگوێزرا

17:54 - 6 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژ، "هادی محەممەدزادە"، ئەندامی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سەقز، "فایق یووسفی" و "هادی محەممەدزادە"، دوو ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ" بە زیندان مەحکووم کرد.

بەپێی ئەو بڕیارە، ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی تراکتەوە" بە تاوانبار ناسراون.

"فایەق یووسفی" بە ١٠ مانگ و "هادی محەممەدزادە" بە ٨ مانگ زیندانیی تەعزیری لەگەڵ هەژمارکردنی ڕۆژانی پێش لە دەسبەسەرکرانیان مەحکووم کرابوون.

ئەو دوو ئەندامەی گرووپی شاخەوانیی هەڵۆ، لە دادگادا بەنیسبەت تۆمەتی ‌وەپاڵدراویان لە ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بێتاوان ناسراون.