كێ بەرپرسە لەژاراوی كردنی مەشروباتی ئەلكولی لە رۆژهەڵاتی كوردستان؟

12:36 - 28 رەشەمه 2712
Unknown Author
کۆماس شهبازی

لەم ماوەدا بەدەیان جارهەواڵی مردن و ژاراوی بوونی دەیان كەس لە خەڵكی شارەكانی كوردستان بە هۆی خواردنی مەشروباتی ئەلكۆلیەوە لەماڵپەڕ و میدیاكاندا بڵاوبویەوە.

خاڵی جێگای ئاماژە ئەوەیە كە تەواوی ئەو كەسانە كە بەهۆی خواردنەوەی ئەم مەشروباتە ژاراوی بوون و یان گیانیان لەدەس داوە هەمویان لە مەشروباتی سەربەستراو یان پلۆمپیان خواردۆتەوە و هەتا ئیستاش هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیارەتی ئەم كردەوەیان نەگرتوەتە ئەستۆی خۆی.

لەوانەیە كە هەرلەیەكەمین ساتەكانی بیستنی ئەم هەواڵە هەمووكەس پەنجەی تاوان بۆلای دەستوپێوەندییەكانی دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی درێژ کردبێتەوە كە ئەمە خۆی دوور لە راستی نیە.بەڵام ئەمەوێت ئەم پرسیارە بخەمەبەر باس كە كام یەك لە ئەم تاقمانە ئەتوانن ئەم كارە بكەن؟یان بەرژەوەندی و بیرۆكەی كام لایەن ئەتوانێت ببێت بە هاندەر بۆجیبەجێ كردنی ئەم پیلانە؟

ئەمەوێت تۆزێک برۆمە دواترەوە, بۆ ئەوكاتەی كە بە پاشەكشێی ئەحزابی كوردستانی لە شار و لادێكانی كوردستان و هاتنیان بۆ باشوری كوردستان و دروست بوونی قۆناغێكی نوێ لە ژیانی سیاسیاندا واتە كەمپ نشینی و سیایەتی چاوەڕوانی, بۆشاییەكی گەورە لە گۆرەپانی سیاسی كوردستان دروست بوو، كە كوردستانی وەك كێڵگەیەکی وشك و برین لێ كردبوو.

بەڵام لەماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی پەرەسەندنی دیاردەی ئیسلامی سیاسی ئەویش لە جۆری سەلەفیەت لە وڵاتانی دەراوسێ و دواتر دزەكردنیان بۆ نێو كوردستان و دەسپێكردنی چالاكی ئاشكرایان لە گوند و شارەكانی كوردستاندا وای كردووە كە لەم ساڵانەدا بە سەدان كوڕ و كچی لاو بۆ پەیوەست بوون بە رێكخراوە سەلەفیەكانەوە روو بكەنە وڵاتانی ئەفغانستان و ئێراق كە هەر ئەمانە دواتر لە كردەوە تیرۆریستسیەكاندا بەشداربوون.

بارودۆخی كۆمەڵگەی كوردستان لەم ساڵانەدا وای لێ‌هاتووە كە گروپە سەلەفیەكان بە هۆی خراپ بوونی باری ژیانی خەڵك و بە كەڵك وەرگۆتن لە هێزی پارە بەتایبەت لە گەڕەكە هەژارنشینەكاندا خۆیان جێ كردوەتەوە، هەتا ئەو رادەی كە زۆر ئاشكرا شوێنی دیاری كراویان هەیە بۆ كۆبەنەوەكانیان.

لەم ماوەدا لە درێژەی چالاكیەكانیاندا بە سەر ماڵەكاندا چارشێوی نوێژیان بڵاو كردۆتەوە و هەتا ئیستاش لە شارەكاندا بەتایبەت شاری سنە ئەم تاقمە خۆیان كەسانێكیان دیاری كردوووە كە لە نێو شەقامەكاندا پێش بە كچان و كوڕان بگرن بە هۆی جۆری جلوبەرگ وهەڵسوكەوتیان لە نێو پاركەكاندا، هەتا ئەو شوێنەیكە بە زۆر پێش بە لاوان دەگرن و دواتر سواری ماشینیان ئەكەن و سەریان ئەتاشن وێڵیان ئەكەن.

هەمو ئەمانە دەست ئەداتە دستی یەكەوە گە ئەگەرێكی تر دروست بێت؟
ئەم وتارە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لەمەڕ ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نییە.