یەكیەتیی ئورووپا پشتیوانی لە تەحریمی بانكی تجارەتی ئێران كرد
20:35 - 4 رێبەندان 2711
كوردپا: دوابەدوای گەمارۆ خستنە سەر بانكی تجارەتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە، وڵاتانی یەكیەتیی ئورووپاش پێوەندییە بازارگانییەكانیان لەگەڵ ئەو بانكە راگرت.
یەكیەتیی ئورووپا رایگەیاند، ئەو یەكیەتیە سەرجەم پێوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ بانكی تجارەتی حكوومەتی تاران راگرت.
یەكیەتیی ئورووپا لەو باوەڕەدایە، لەم چەند ساڵەی دواییدا بانكی تجارەت یارمەتێكی بەرچاوی ماڵی بەرنامە ئەتۆمییەكەی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران داوە.
هەر لەو پێوەندییەدا یەكیەتیی ئورووپا پێنج كۆمپانیای هاتوچۆی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات بە لیستەی گەمارۆكانیان زیاد كردووە.
یەكیەتیی ئورووپا هەتا ئێستا سروەت و سامانی 433 كۆمپانیا و 113 كەسایەتیی حەقیقی ئێرانی بلۆكە كردووە.
رێكەوتی 3ی رێبەندان وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكا بانكی تجارەتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی بە لیستەی گەمارۆكان زیاد كرد.
هەتا ئێستا 23 ناوەندیی ئابووری حكوومەتی تاران بۆ وێنە چوار بانكی سەرەكیی ئەو حكوومەتە لەلایەن ئەمریكاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.