یەکگرتــــــن _ فواد فەتاحی
15:33 - 22 رەزبەر 2712
Unknown Author
ئەگەر چاوم کردەوە زانیم دێرە دەستم دێژ کرد بۆ کاتژمێرەکە و هەوڵم دا بە یارمەتیی رۆشنای پەنجەرەکە بزانم سەعات چەنێکە، وەدرەنگ کەوتبووم بە هەڵات هەڵات و پەلەپەل خۆم کۆ کرد، بە فەرمی هەموو بەیانیان لێنگە گورەوی خۆی لێ شاردبوومەوە تا پەیدا کردنی و سەر و چاو شۆردن ئەوەندەی تر دێر بوو. لە ماڵ وەدەر کەوتم و بە هەنگاوی گەورە هەڵگرتن و هەڵاتن هەوڵم دا خۆم بگەیەنمە پاسەکە ئەگەر بەجێ مابام دەبوو تا دوو سەعاتیتر چاوەڕێم کردبا تا پاسێکیتر هاتبا. کە گەیشتم کابرایەکی باڵابەرزی رووس رەنگ خۆی لە نەردەی کەناری جادەکە تووند کردبوو و بە دەستی راست چەنەی دەخوراند، بە هەسکە هەسک چاوم تێبڕی و وتم ببوورە پاسی ژمارە ٥١ هاتووە وەڵامی دامەوە: نا هێشتا ٦٧ یش نەهاتووە. باش بوو گەیشتم دەنا نە تاقەتم بوو بگەڕێمەوە ماڵێ نە بەو سەرما بۆ راوەستان دەبوو لای خۆم وتم ئەم کابرا چی ئەکات لێرە بۆ قەتم نەدیوە، بۆی هەیە خەڵکی ئەم گەڕەکە نەبێت یا دوێنێ شەو بە مەستی لە ماڵی برادەرێکی خەوی لێ کەوتبێت و ئەمڕۆ لێرەو بچێتە سەر کارەکەی، بەمن چی خۆ کەڵەگای گەڕەک نیم یان خۆ مەرج نییە کە هەر کەس هەموو رۆژێک لەگەڵ من سوار نەبوو هی ئەم دەورووبەرە نەبێ. بە ژێر چاو هەر کابرام هەڵدەسەنگان لەناکاو وتی :
کابرا :ئەمڕۆ لە دوێنێ ساردترە
من: وایە ساردە، ساردتریش دەبێت
کابرا: هاهاهاها.. ئەمە هەر سەرما نییە
من: هیوادارم ئەمساڵ زۆرسارد نەبێت
کابرا: هیوا بۆ شتێک مەخوازە کە دەزانی نابێت
من: دیسان هەر هیوادارم کە باش بێت، ئەمە یەکەم زستانە کە من لەم وڵاتە دەژیم
کابرا: خەڵکی کوێیت؟
من: کوردستان
کابرا: کوردستان ... ستان.. ستان.. ستان.. ئەها ئەوەی وا ئەمریکا هێرشی کردە سەری ئەوەی وا تاڵەبانی لێ بوو؟
من: نا ئەوە ئەفغانستانە من کوردم خەڵکی کوردستان
کابرا: نازانم ناوەکەی زۆر ئاشنایە بۆم
من: کوردستان لە خۆرهەڵاتی ناوین دایە
کابرا: ئەها زانیم چەند ساڵ لەوەو پێش لەگەڵ کابرایەکی کورد کارم ئەکرد، باشە خۆ ئەو کابرا کورد بوو بەڵام دەیوت لە ئێرانەوە هاتووم
من: راستە ئێمەی کورد لە ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریە دەژین چوار پارچەین
کابرا: ئەی باشە بۆ لەو وڵاتانە دەژین ؟ بۆ ناچنەوە وڵاتەکەی خۆتان ؟
من: ئێمە لە وڵاتەکەی خۆماندا دەژین ئەوان هاتوون و وڵاتەکامانیان داگیر کردووە
کابرا: دەی باشە بۆ دەریان ناکەن مەگەر وڵاتی خۆتان نییە
من: راستە ئێمەیش هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوە دەدەین کە دەریان کەین و ببینەوە خاون وڵاتی خۆمان
کابرا: باشە شوێنێک نییە یان خۆ حیزبێکتان نییە کە ئەو کارانە ئۆرگانیزە بکا بۆ خەڵک
من: تا دڵت بخوازێ لە راستەوە بۆ چەپ ڕەنگاو ڕەنگ ورد و درشت
کابرا: باشە خۆ گرنگ نییە لە چ سنوورێکدا بژێت ئەوەی کە ئێوە دەزانن کوردن تەواوە
من: ئاخر خۆ هەر ئاوا ئاسان نییە بەم رۆژگارە لە چوار پارچەکە ئازارمان دەدەن رۆژ نییە لێمان نەکوژن و زیندانیمان نەکەن و بەڵای سەیر و سەمەر بە سەرمان نەهێنن مێژووی ئێمە پڕە لە دەرد و ئازار.
کابرا: من تێناگەم باشە تۆ ئەوە نییە دەڵێت ئەو هەموو پارت و حێزبەمان هەیە بۆ فکرێکان بۆ ناکەن؟
من: کێشەکە زۆر قووڵە لە بەختی خراپمان ئەوەندەی حیزبەکانمان کێشەیان پێکەوە هەیە کە کێشە سەرەکییەکە لەبیر چووەتەوە
کابرا: دەی باشە هەڵبژاردن بکەن بزانن خەڵک کێ هەڵدەبژێرێت
من: لە دڵ و مێشکی خۆمدا، بە قوربانی ئەو دڵەت بم باشە سوورە گیان ...
کابرا: ئەها ئەوە پاسەکەی من هات ... رۆژ باش ...
هەر واکە دوور دەکەوتەوە لێم بە دەستی راستی گیرفانی چەپی باخەڵی کوتەکەی دەگەڕی بۆ کارتەکەی پێش ئەوەی کە سوواری پاسەکە بێت لای کردەوە و بزەیێکی کرد و وتی :
یەکگرن هیچ شتێک وەک یەک گرتوویی نیە.