یەكشەممەی رەش- فواد فەتاحی
13:36 - 9 بانەمەڕ 2712
Unknown Author
فواد فەتاحی
بێشك مێژووی هەر میللەتێك پڕە لە بیرەوەریی تاڵ و شیرین و رۆژانی خۆش و ناخۆش، ئێمەیش وەكوو میللەتی كورد لەم شتانە بێبەش نەبووین، بەڵام بەداخەوە بیرەوەریی تاڵ و رۆژانی ناخۆشمان لە رۆژان و بیرەوەریی خۆش زیاترە، بە ئاوڕدانەوە لە مێژووی سەدەی رابردوومان دڵ ژان دەكات و چاوان پڕ لە فرمێسك دەبێت، سەرجەم ئەو كەسانەی كە وا توانیویانە هەنگاو بۆ سەركەوتنی گەلەكامان هەڵبگرین، لەوپەڕی بێ روحمییەوە لە باوەشی مەرگیان ناوین تەنانەت لە سەدی رابردوودا هەزاران مرۆڤ، سەدان رۆشنبیر و دەیان رێبەر و كەسایەتیی ناودارمان لەدەست داوە و گیانیان بەخت كردووە.
لە سێدارە دانی پێشەوا قازییەوە بگرە هەتا شەهید كردنی كاك فوئاد و دكتور قاسملو و سدیق كەمانگەر و سادقی شەرەفكەندی و ... كە هەتا ئەمڕۆ ئازاری لە دەس دانیان گەلەكەمان پەرۆش دەكات.
تازەترین زامی گەلەكەمان لەدەست دانی ماموستایێكە كە دڵ و گیانی بۆ منداڵان بوو و ورەی وەك شاهۆ بەرز، كەسایەتییەك كە مانای بەرخودانی لە زینداندا بۆ هەموان ئاشكرا كرد. تا دوایین هەناسە رێگای ئازادی بە شاگردەكانی نیشان دا و شێوازێكی نوێی لە خەباتی رزگاریخوازی دامەزراند، ئەو كەسەی كە مانای مرۆڤ و مرۆڤایەتیی بۆ هەموان روون كردەوە لە زینداندا با ئازادی دەژیا و چۆكی بە نەیارانی دادابوو، ببووە نوێنەری چڵ و پۆپی دارەكان و شاخ و داخی و هەرچی هەیە و نییەی وەڵاتەكەمان و زامەكانیانی لە نووكی قەڵەمەكەیەوە خستە سەر كاغەز و بۆ جیهانی گیرایەوە.
هێزی خستە دڵی ماسییە رەشە بچكۆلەكانەوە كە بەرەو دەریای ئازادی بێوچان مەلە بكەن، دەستی خەج و سیامەند و شیرین و فەرهادی نایە ناو دەستی یەكتر و پاییزی لە چاوەكانی میدیادا پێ نیشان داین، فێری كردین كە دوارۆژ هی بێ كفن خەوتووەكانە و لێیان گەڕێن با ئاسودە بن لەگەڵ سازەكەی ئەحمەد كایا و ڤیكتۆر خارا، گوڵ وەنەوشەی باخانمی بۆ خوێندینەوە و دەرسی سەردانەخستن بۆ دڵڕەقانی لە سەر دیواری زیندان بۆ گوتینەوە.
یەكشەممە بوو رۆژی جیهانی دایك، دیارییان بۆ دایكانی وڵات ناردەوە هەواڵێك هات، سەرلە بەیانییەك فەرزاد كەمانگەر، عەلی حەیدەران، شیرین عەلەم هوولی و فەرهاد وەكیلی، مەهدی ئیسلامییان لەسێدارە دران.
لە دورەوە لەگەڵ هاتنی هەورێكی رەشی لەگەڵ خۆی هێنا دەستی كووچە و كۆڵانەكانی سارد كردەوە و هەناسەی لە گوڵالە گەزیزەی تازە پشكوتووی بڕی بێدەنگی بۆ مەلانی كوێستان هێنا و پشتی شاهۆی لەرزاند، دارەكانی مات كرد و پەڕەی گوڵانی وەری، لەناكاو هاواری روڵەڕۆ لە شاهۆ هەستا و بێستوون كەوتە لەرزە ئاویە ر و چلچەمە بە هەنسكەوە دەگریان، ئارێز و ئاگریش كش و مات چاویان لە چاوی یەك بڕی و لە پێش چاوی ئەوان فەرزاد قۆڵ لە قۆڵی ماموستای شێعرەكەی شەریف و سەمەدی بێهرەنگی وخانعەلی ئەوندە رۆیی تا لەگەڵ ئاسۆی رۆنی وڵات تێكەڵ بوو.
فەرزاد لە یەك كەلامدا مامۆستا بۆ درسی ئازادی دەدا و وەكوو هەر مامۆستایەكیتر چاوەڕێیە رۆژێك لە دەرسەكانی كەڵك وەرگیرێت و بە سەربەرزی لە ئەزموونەكان بێینە دەرێ، باشترین ئەمەگناسی و لێزانین بۆ فەرزاد بەرنەدانی رێگای پیرۆزی و بە دیهێنانی خەونەكانیەتی، بەو هیوایە كە رۆژێك دابێت كە هیچ مرۆڤێك ئەشكەنجە نەدرێت و لەبەر بیر و بڕواكانی لە سێدارە نەدرێت، بە هیوا و ئاواتی ئازادیی سەرجەم زیندانییانی سیاسی.