ئیلام؛ کوژران و برینداربوونی دوو کرێکار بە ماددەی تەقەمەنی لە کەبیرکێو

11:38 - 30 جۆزەردان 2721

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان، بەهۆی داڕووخانی دیواری بەشێک لە تونێلی کەبیرکێوی ئیلام، کرێکارێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

عەباس زەیدی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی ئۆرژانسی ١١٥ی ئیلام لە وتووێژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی "فارس" ڕایگەیاندووە: "کەڵکوەرگرتن لە ماددەی تەقەمەنی، هۆکاری ڕوودانی ئەو ڕووداوە بووە".

زەیدی هەروەها وتوویەتی: "کرێکاری برینداربووی ئەو ڕووداوە، بۆچارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە".

ئێران لە بواری لەبەرچاونەگرتنی پرسەکانی ئیمەنیی کار لە جیهاندا، پلەی ١٠٢هەمینی هەیە.