ئیدارەی ئیتلاعات هەواڵی جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدامیان بە حەبیبوڵڵا گولپەری پوور راگەیاند
03:59 - 25 خاکەلێوه 2712
كوردپا: شەش كەس لە مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، چوونەتە زیندانی سمنان و هەڕەشەی جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدامیان لە حەبیبوڵڵا گولپەری پوور زیندانی سیاسیی كورد -كرد.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، رێكەوتی 23ی خاكەلێوە ژمارەیەك لە مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات، ئەو زیندانییە كوردەیان لەناكاو بردۆتە \"بەشی حیفازەت ئیتلاعات\"ی زیندانی سمنان و پێیان راگەیاندووە كەلە چەند رۆژی داهاتوودا حوكمەكەی بەڕێوە دەچێت.
ئەم هەوڵەی مەئموورانی ئێدارەی ئیتلاعات لە حاڵێك دایە كە بنەماڵەی حەبیبوڵڵا بە مەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ كوڕەكەیان سەردانی زیندانیان كردبوو، بەڵام لەگەڵ دژكردەوەی مەئموورانی ئیتلاعات بەرەوڕوو بوونەوە و لە ئەنجامدا حەبیبوڵڵا بە توندی ناڕەزایەتیی دەربڕیوە.
پێشتریش هاوبەندییەكی حەبیبوڵڵا گولپەری پوور بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندبوو، لە كاتی گواستنەوەی حەبیبوڵڵا بۆ ژووری تاكەكەسیی زیندانی ورمێ، لەلایەن مەئموورانی زیندانەوە كەوتۆتە بەر لێدان و سووكایەتی و جنێوی پێدراوە.
حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور رێكەوتی 24ی رەشەمەی ساڵی 1388 لە لقی یەكی دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد بە تاوانی \"محاربە\" و بەهۆی ئەندامەتیی لە یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و بە پشت بەستن بە مادەكانی \"186 و 190\"ی \"یاسای سزای ئیسلامی\" حوكمی ئیعدامی بۆ بڕابۆوە و ئەم حوكمە مانگی خەرمانانی ساڵی پێشوو لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە تەئید كرا.
حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور لەدایك بووی 1363ی شاری سنە، رێكەوتی 5ی رەزبەری ساڵی 1388 لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر و بۆ چەندین مانگ لە گرتنگە ئەمنیەتی و نیزامییەكانی مەهاباد، سنە و ورمێ رووبەڕووی ئەشكەنجە و ئازاری جەستەیی و رۆحی بۆتەوە.