كۆماری ئیسلامی بە تێوەگلانی شیعەكانی عێراق گەمەیەكی پڕمەترسی دەست پێدەكات
22:53 - 10 پووشپەڕ 2713
Unknown Author
شۆڕش گوڵكار
كۆماری ئیسلامی كە تەواوی هێلكەكانی خستوتە نێو سەبەدی سوریەوە و درێژەی تەمەنی خۆی لە مانەوەی رێژیمی ئەسەد دەزانێت و لەم قومارەشەدا دەیهەوێت هەموو كارتەكانی بەكار بێنێت و هەموو جۆرە شێوازێك و رێگایەك بگرێتەبەر بێ لەبەرچاوگرتنی ئاكامە نێگەتیڤە درێژخایەنەكانی، ئەو هەوڵانەی كە بۆ مانەوەی ئەسەد دەیكات وای كردووە كە رەوشی رۆژهەڵاتی ناڤین ئەوەندەیتر ئاڵۆزتربكات و هەروەها برینێكی كۆن و سارێژنەكراو بە نێوی ناكۆكی و شەڕی شیعە و سونە نوێ بكاتەوە، هەر بۆیە یەكێ لە بەرپرسانی بەرزی كۆماری ئیسلامی ماوەیەك لە مەوبەر سەبارەت بە سووریە رایگەیاند كە: سوریە پارێزگای سی و پێنجەمی كۆماری ئیسلامی ئێرانەو گەلەك بۆمان گرینگەو ئستراتێژیكە و ئەگەر دوژمنان هێرش كەنە سەرمان و بیانهەوێت سوریە یان خوزستان داگیربكەن، پێویستە ئێمە سوریە رابگرین و بەرگری لێ بكەین چونكە ئەگەر سوریە بپارێزین دەتوانین خوزستانیش وەربگرینەوە،بەڵام ئەگەر سوریە لە دەست بدەین ناتوانین باژێری تارانیش بپارێزین.
عەلی ئەكبەری ولایەتیش راوێژكاری خامنەیی لە كاروباری نێونەتەوەی، سەبارەت بە سوریە بۆ بەرەوپێشچوونی ئامانجە ئستراتێژیكەكانی كۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناڤین دەڵێ: سوریە بازنەی زێڕینی بەرەنگاربوونەوەیە لە گەڵ ئیسرائیل و ئەگەر حكوومەتی ئێستای سوریە نەبێت سوریە وەكوو قەتەر و كوێتی لێ دێ، بۆیە ئێران حازر نیە كە ئەم بازنە زێڕینە لە دەست بدات.
ئەم رۆانگەی كۆماری ئیسلامی وای كردووە كە بە چڕی هەوڵێكی پڕخەرج وگران بدەن بۆ پاراستنی رێژیمی لەرزۆكی ئەسەد لەو بارودۆخە خراپە ئابوریەی نێوخۆی وڵات، چوونكە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی رووداوەكانی سوریە بە پیلانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل و رۆژاوا بە گشتی دەزانن كە بە وتەی خۆیان بۆ تێكشكانی بەرەی بەرخۆدانی تاران و دیمشق و حیزبوڵایە، هەر بۆیە كۆماری ئیسلامی جیا لە بەڕێكردنی بەردەوامی چەكووچۆڵ و پارە و هەروەها رەوانەكردنی هێزە چەكدارەكانی حیزبوڵا و تەنانەت هێزە چەكدارەكانی سپای پازدارانیش هەنووكە دەستی داوەتە رێكخستن و بەڕێكردنی شیعەكانی عیراق بۆ شەڕكردن و پارێزگاری لە رێژیمی ئەسەد كە لە سەرەمەرگدایە، و لەم رۆژانەش حكومەتی بەغدا و وەزیری دەرەوەی عیراقیش پشت راستی كردەوە كە هێزی چەكداری شیعەی عیراقی بوونیان هەیە لە سوریە كە ئەمەش زەنگێكی مەترسیدارە بۆ تەواوی رۆژهەڵاتی ناڤین و بە تایبەت ئێمەی كورد!