گەڵاڵەی ڕوونخوازی لە وەزیری پەروەردە بە مەجلیسی ئێران

14:35 - 6 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: ئەندامی لێژنەی بەرپرسایەتی مەجلیسی ئێران ڕایگەیاندووە کە \" گەڵاڵەی ڕوونخوازی لە وەزیری پەروەردە بە لێژنەی مەجلیس نێردراوە\".

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، \"عەلیڕزا سەلیمی\" ڕۆژی یەکشەممە لە وتوووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی \"ئیرنا\" بە ئاماژە بەکۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە باسی لەوە کرد کە کۆمیسیۆنی پەروەردەی لێکۆڵینەوەی مەجلیس ڕایگەیاندووە کە\" لەم کۆبوونەوەنەدا، ڕوونخوازان ڕوانینی خۆیان خستووەتە بەر باس و جەختیان سەر ڕوونخوازییەکانی خۆیان کردوە\".

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە \" ئەگەر ئەو کەسانەی کە واژۆی ڕوونخوازییەکەیان کردووە تاکو دوو یان سێ ڕۆژی داهاتوو لە داواخوازیی خۆیان دەست بکێشنەوە، ئەم ڕوونخوازییە هەڵدەوەشێتەوە\".