گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاری بۆ لێک نزیکبوونه‌وه و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو حیزبی دێمۆکرات (حدک وحدکا)
12:56 - 12 رێبەندان 2714
Unknown Author
لوقمان زه‌هرایی
سه‌ره‌تا
مه‌به‌ست له خستنه رووی ئه‌و گه‌ڵاله‌یه ته‌نیا بیرۆکه‌یه‌کی شه‌خسی خۆمه بۆ ئه‌وه‌ی به نۆره‌ی خۆم توانیبێتم به‌ردێک بخه‌مه سه‌ر به‌ردێک و له‌و رێگەیه‌وه تێڕوانین و روانگه‌کانی خۆم به نیسبه‌ت کێشه‌ی دوو حیزبی دێمۆکرات بخه‌مه روو. ئامانج له‌و کاره‌ش هیچ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆمی تێدا نییه وهیچکه‌س ولایه‌نێکیش هانده‌رم نه‌بوون بۆ ئه‌و کاره وته‌نیا وته‌نیا بیرۆکه‌ی خۆمه و هیوام یه‌کریزی ویه‌کده‌نگی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێک‌نزیک بوونه‌وه وئاشت بوونه‌وه و یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ی که ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه لێکدابڕاون گه‌لێک گرینگ وچاره‌نووس سازه وکاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له سه‌ر ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه. به‌داخه‌وه ئه‌و لێکترازانانه بوونه‌ته هۆی دروست بوونی کۆمه‌ڵێک گرژی و ئاڵۆزی له سه‌ر ئاستی گۆره‌پانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که راسته‌وخۆ کاریگه‌ریی زۆر خراپیان له سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی و مافه‌کانی کورد و چاره‌نووسی ئه‌و پارچه له نیشتمانی داگیرکراوی کوردان داناوه.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان وه‌کوو کۆنترین حیزبی کوردی یه‌کێک له‌و حیزبانه‌یه که به داخه‌وه به هۆی کۆمه‌ڵێک رووداوی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی خوازراو ونه‌خوازراو له ماوه‌ی ٦٩ ساڵ ته‌مه‌نیدا چه‌ندین جار تووشی لێک‌دابڕان ولێکترازانی ریزه‌کانی بووه وئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که له زۆر بواره‌وه خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تووشی خه‌ساری قه‌ره‌بوو نه‌کراوه بێ وله ئاکامیشدا زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی کوردی رۆژهه‌ڵات بووه و قازانجیشی چۆته گیرفانی ده‌وڵه‌تانی حاکم به سه‌ر ئێران دا به شا و مه‌لاوه.
هۆکاری لێک‌دابران وجیابونه‌وه‌ی نێو ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران له دوای کۆنگره‌ی ١٣ به قه‌ولی به‌شێک له ئه‌ندامانی رێبه‌ری لایه‌نێکی دێمۆکرات له سه‌ر چۆنیه‌تی ئیداره کردن وبه‌رێوه بردنی حیزب بووه و نه‌ک له سه‌ر رێبازی سیاسی حیزب و به قه‌ولی لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ش \'\' له سه‌ر کورسی بووه\'\'. ئێستاش دوای ٨ ساڵ لێک‌دابڕان و ته‌جروبه کردنی کۆمەڵێک رووداوی ناخۆش و قێزه‌ون که ته‌نیا هه‌ر دووک لایه‌ن لێی زه‌ره‌مه‌ند بوون و کۆمه‌ڵانی خەڵکی کورد له رۆژهەڵاتی کوردستانیان تووشی بێ هیوایی وبێ بڕوایی کردوه، ئه‌و گرێ پووچه‌که‌یه هه‌ر نه‌کراوه‌ته‌وه و ئه‌و دوو حیزبه نایانتوانیوه سه‌رەڕای داوای زۆری خه‌ڵکانی دۆست و دڵسۆز و کۆمەڵێک له کادروپێشمه‌رگه کۆنه‌کانی حیزب که به شێوازی که‌مپه‌ین خوازیاری یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێمۆکراته‌کانن کێشه‌کانیان له رێگەی دانوستاندن ودیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت پێداگری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌مه‌ڕ به فه‌رمی نه‌ناسینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان وه‌کوو حێزبێکی سه‌ربه‌خۆ وناو هێنانی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه به \'\' هاورێێانی پێشوو\'\' و بایکۆت کردنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵان وبه گرتنه به‌ری سیاسه‌تێکی ناشیاو و به له‌جبازی نه‌یتوانیوه ئه‌و راستییه قه‌بووڵ بکا که حیزبی دێمۆکراتی کوردستان چ له سه‌ر ئاستی کوردستان به گشتی وچ له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه وه‌کوو حیزبێکی سیاسی به فه‌رمی قه‌بوڵ کراوه و مامله‌ی له گه‌ڵ کراوه و ده‌کرێ. که‌وابێ ئینکار وبایکۆت کردنی \'\' حدک \'\' له لایه‌ن \'\' حدکا \'\' وه نه‌ک نه‌یتوانیوه ئه‌و حیزبه له مه‌یدانی سیاسی وه‌لا بنێ، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه سیاسه‌تی بایکۆت کردن له زۆر حاڵه‌ت دا به قازانجی \'\'حدک \'\' شکاوه‌ته‌وه و \'\'حدکا\'\' زیانی لێ دیوه.
ماوه‌ی ٢ ساڵێکه نێوانی ئه‌ندامانی ئه‌و دوو حیزبه چ له کوردستان و چ له ده‌ره‌وه تا راده‌یه‌ک ئاسایی بۆته‌وه وهاتووچۆ کردن و به‌شداری له شایی وشینی یه‌کتر وچاوپێکه‌وتن وبه یه‌که‌وه کۆبوونه‌وه له کۆمەڵێک کۆبوونه‌وه و دانیشتن‌دا فه‌زای گرژ و ته‌ماوی تا راده‌یه‌ک ره‌واندۆته‌وه، دیاره ئه‌ویش به زۆری له نێو به‌ده‌نه‌ی هه‌ردووک حیزبدایه نه‌ک له سه‌ر ئاستی رێبه‌ری دا. د‌ڕدوندگی وبێ متمانه‌یی و بێ بڕوایی له نێو رێبه‌ری هه‌ردووک حیزب دا به‌رده‌وامه و ئه‌و چه‌ند دانیشتنه‌ی که رێبه‌ری هه‌ر دووک لا چ له سه‌ر ئاستی سکرتێر و چ له سه‌ر ئاستی شاندی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌یانبووه چ ده‌سکه‌وتێکی ئه‌تۆی به‌دواوه نه‌بووه وکێشه‌کان به بێ چاره‌سه‌ری وه‌کوو خۆیان ماونه‌ته‌وه. بۆ تاوتوێ کردنی ئه‌و کێشه وگرفتانه ئاماژه کردن به چه‌ند خاڵی بنه‌ره‌تی که بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی ئه‌و دانیشتنانه وبێ ئاکام بوونیان پێویسته.
گرفتی سه‌ره‌کی له کۆبوونەوەکان ودانیشتنی نێوان رێبه‌ری ئه‌و دوو حیزبه دا له‌وه‌دایه که لایه‌نێکی سێهه‌م وه‌کوو نێوبژیوان چ وه‌ک تاکه که‌س وچ وه‌ک رێکخراوێکی مه‌ده‌نی یان سیاسی که جێگەی بڕوا ومتمانه‌ی هه‌ردووک لایه‌ن بێ وبه ته‌واوی بێ لایه‌نیش بن به‌رچاو ناکه‌وێ و ده‌رئه‌نجامی دانیشتنه‌کان به راستی روون نییه که باسی چی‌یان کردووه وچه‌نده چوونه‌ته پێش. هه‌رچه‌ند حیزبی دێمۆکراتی کوردستان \'\'حدک \'\' گه‌ڵاڵەیه‌کی پێشکه‌ش به حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران \'\' حدکا \'\' کردوه که ببێته بنه‌مای دانوستاندن و یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزب، به‌ڵام لایه‌نی حدکا چ نوسراوه‌ێکی به فه‌رمی نه‌خستۆته به‌رده‌م بیروڕای گه‌شتی وئه‌وه‌ی بلاوبۆته‌وه زۆرتر زاره‌کی بووه و به‌س. ده‌گوترێ گۆیا داواکارن بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی ١٣ی حیزب بکرێنه به بنه‌ما بۆ دانوستاندنه‌کان و بۆ وه‌سه‌ریه‌کخستنه‌وه‌ی حیزبی دێمۆکرات. له پرسێکی ئاوا گرینگ دا و بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتن و گفتوگۆکان به‌ره‌پێشه‌وه بچن و ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنییان لێبکه‌وێته‌وه پێویسته چه‌ند خاڵی گرینگ و سه‌ره‌کی له‌به‌رچاو بگێرێن که وه‌کوو پێشنیاری خۆم ده‌یانخه‌مه روو.
یه‌که‌م. ده‌ست نیشانکردن و رێگه‌دان به لایه‌نی سێیه‌م که به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان دێمۆکراته‌کان بێ. ئه‌و لایه‌نه ده‌توانێ که‌سێک یان چه‌ند که‌سێکی خۆشناو ونیشتمانپه‌روه‌ر بن که هه‌م به ته‌واوی بێ لایه‌ن بن وهه‌میش جێگەی بڕوا ومتمانه‌ی هه‌ر دووک دێمۆکرات بن. ئاماده‌بوون وحوزوری نێوبژیوانێک ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ری به‌ره‌وپێش چوونی کۆبوونەوەکان بێ و ره‌وتی گه‌یشتن به رێکه‌وتنێک خێراتر بکا. له په‌یوه‌ندی به ئه‌رک و رۆلی نێوبژیوان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی کێشه‌که وبۆ گه‌یشتن به ئاشتی وچاره‌سه‌ری کێشه‌کان \'\' په‌ککا هاویستۆ \'\' که دیپلۆماتێکی فه‌نلاندییه و له وڵاتانی ئه‌فغانستان، سۆمالی و له دارفوری سودان وله فه‌له‌ستین وئیسرائیل رۆلی نێوبژیوانی گێراوه وله‌و باره‌وه کۆمەڵێک ئه‌زمونی به نرخی وه‌ده‌ست هێناوه له کتێبی \'\' رێککه‌وتن \'\' دا ده‌نووسێ: ئایا به بێ به‌شداری نێوبژیوان ئیمکانی رێککه‌وتنی نێوان دوو لایه‌نی شه‌ڕه‌که مسۆگه‌ره؟ له زۆربه‌ی کێشه و شه‌ڕه‌کاندان که به خۆرایی درێژده‌کرێنه‌وه، ده‌ڵێن، لێگه‌رێین با لایه‌نه‌کانی شه‌ڕه‌که هه‌تا له توانایان دایه وزه و هێزیان تاقی بکه‌نه‌وه و تاکوو وه‌ڕه‌ز ده‌بن با شه‌ڕ بکه‌ن.هیندێک جار دوو لایه‌نی کێشه‌کان خۆیان ده‌ست به دانوستاندن ده‌که‌ن، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کاته‌کان بۆ به‌ره‌وپێش بردنی باسه‌کان وخێراترکردنیان بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێک پێویستیان به نێوبژیوانێک هه‌یه.
له گرژی وکێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌کاندا، نێوبژیوان ده‌بێ خۆی له نیشاندانی هه‌ڵوێستی ئیحساسی و عاتفی بپارێزی وئه‌رکی ئه‌وه‌یه که لاسه‌نگی نێوان لایه‌نه‌کانی شه‌ڕه‌که له دانوستاندنه‌کاندا رابگرێ ونابێ به‌ره‌و هیچ لایه‌ک دابشکێ. ناوبراو وه‌کوو نێوبژیوانێک رای وایه که، ئاشتی وه‌کوو ماسییەکی گه‌وره وایه که بۆ گرتنی ده‌بێ چه‌ندین جار قولاپه‌که‌ت بخه‌یه نێو ئاوه‌که و نابێ له گرتنی ده‌ست هه‌ڵبگرێ، ئه‌گه‌ر یه‌که‌م جاریش به قولاپه‌که‌ته‌وه نه‌بێ. که‌وابوو هه‌ر دوو دێمۆکرات ده‌بێ رێگە بده‌ن که که‌سێک، که‌سانێک، رێکخراوێکی مه‌ده‌نی یان سیاسی که دۆستی هه‌ردووک لایه‌نه وجێگەی بڕوا و متمانه‌ی هه‌ردووکیانه به‌شداری دانوستاندنه‌کان بکه‌ن. دانوستاندنه‌کان ده‌بێ کاتی پێویست وته‌واویان بۆ ته‌رخان بکرێ وبه‌رده‌وام بن ونابێ نێوانی دوو کۆبوونەوە ئه‌وه‌نده زۆر بێ که گه‌یشتن به ئه‌نجامێک زه‌حمه‌تر بکا. مادام هه‌ر دووک لایه‌ن ده‌خوازن به‌راستی کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و دوو دێمۆکرات یه‌کبگرنه‌وه، ده‌بێ متمانه و باوه‌ڕیان به یه‌کتر هه‌بێ و له بیری فرت وفێل کردن له یه‌کتر دا نه‌بن و ده‌بێ فه‌لسه‌فه‌ی\'\' براوه براوه \'\' ئه‌ساس وبنه‌مای دانوستاندنه‌کان بێ بۆ ئه‌وه‌ی له کۆتایی دا هیچکه‌س هه‌ست به دۆڕاویی و به مه‌غدور بوون نه‌کا و هه‌موو لایه‌ک له ئه‌نجامی دانوستانه‌کان رازی بن. ئه‌و کات هه‌موویان خۆیان به خاوه‌نی حیزب ده‌زانن وحیزبیش ده‌بێ بێته ماڵی هه‌مووان. به باوه‌ری من دان پێنان به هه‌ڵه‌کانی رابردوو که هه‌ردووک لا که‌م و زۆر تێیدای به‌شدار بوون وهه‌ست به به‌رپرسیارێتی کردن له هه‌مبه‌ر حیزب و خەڵک دا ئه‌رکێکی ئه‌خلاقییه که له دانوستاندنه‌کاندا ده‌بێ له به‌رچاو بگیڕی.
له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که به دڵ له یه‌کتر خۆشبوون بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌رێکی نوێ له هاوکاری وهاوخه‌باتی و هاوسه‌نگه‌ری هه‌ر دووک لایه‌ن زۆر گرینگه وهه‌ر دووک لا ده‌بێ له شتی بێ بنه‌ما وله به‌هانه هێنانه‌وه ویه‌کتر تاوانبارکردن ده‌ست هه‌ڵگرن و وێرای دان پێنان به هه‌ڵه‌کانی رابردوو له سه‌ر شتی نوێ وکۆنکرێت وسه‌رده‌میانه قسه بکه‌ن و ئامانجی سه‌ره‌کیش بۆ گه‌یشتن به رێکه‌وتنێک له به‌رچاو گرتنی قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان له رۆژهەڵاتی کوردستان بێ نه‌ک پاراستنی قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی وبنه‌ماڵه‌یی. ده‌بێ هه‌موو خاله‌کانی که له سه‌ری رێکده‌که‌ون به دۆکۆمێنت بکرێ وبه فه‌رمی بۆ رای گشتی له رێگەی راگه‌ینه‌ره‌کانه‌وه بڵاو بکرێنه‌وه.
دووهه‌م. پێکهێنانی ئاڵ وگۆڕی بنه‌ره‌تی له ئه‌ندامانی شاندی دانوستاندنی هه‌ر دووک دێمۆکرات. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین له شاندی هه‌ر دووک لایه‌ن دا ته‌نیا 3 یان ٤ که‌س له هه‌ر لایه‌ک به‌شدارن و هه‌مووشیان ئه‌ندامی رێبه‌رین. باشه بۆچی نابێ له‌و کێشه گرینگ و چاره‌نووسازه‌دا که‌سانی دیکه‌ی ئه‌ندامی ئه‌و دوو حیزبه به‌شدار بن؟ بۆ نابێ له شاندی هه‌ردووک لایه‌ن دا نوێنه‌ری رێکخراوه‌کانی ژنان، لاوان، خویندکاران، روناکبیرانی حیزبی ومێدیاکاران وئه‌و کادرو پێشمه‌رگانه‌ی که زیاتر له ٣٠ تا ٣٥ ساڵه له هیچ فیداکارێک بۆ سه‌رکه‌وتنی حیزبی دێمۆکرات دریغیان نه‌کردووه وهه‌موو ژیانی خۆیان وماڵ ومندالیان له سه‌ر داناوه به‌شداری دانوستاندنه‌کان نه‌کرێن؟ کێشه‌ی دێمۆکراته‌کان له رێبه‌ری ئه‌و حیزبانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و مانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زعه‌ش هه‌ر به‌رهه‌می سیاست بازی هیندێک ئه‌ندامی رێبه‌ری هه‌ردووک لایه که به‌رده‌وام بیر له قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی و کورسی خۆیان ده‌که‌نه‌وه وده‌یان بیانووی بێ بنه‌ما وخۆده‌سکرد ده‌هێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌که هه‌ر به‌و شێوه به‌رده‌وام بێ، چونکه له قازانجی ئه‌وانه.
هه‌ربۆیه پێشنیاری من به جیدیی ئه‌وه‌یه که رێبه‌ری هه‌ردووک لا ئاڵوگۆڕ له شاندی دانوستاندنه‌کانیان پێک بهێنن وبا ئه‌ندامان و کادر و پێشمه‌رگه دڵسۆزه‌کان و مرۆڤه خۆشناوه‌کانی به‌ده‌نه‌ی هه‌ردووک لا به‌شداری راسته‌وخۆیان هه‌بێ له‌و دانوستاندنه‌کاندا وده‌بێ ئه‌ندامانی هه‌ر دووک دێمۆکرات ته‌نیا ته‌ماشاکه‌ری وه‌زعه‌که نه‌بن، به‌ڵکوو پێویسته خۆیان تێکه‌ڵ به پرۆسه‌ی دانوستاندنه‌کاندا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیدیکه وزه وتوانای ئه‌و دوو حیزبه به شتی پروپوچ وخۆڕایی به فیرۆ نه‌چێ.
سێهه‌م. ساختاری ته‌شکیلاتی دێمۆکراته‌کان رێگە به به‌شداری ئه‌ندامان له ده‌سه‌ڵات و پرسه گرینگه‌کان دا نادا وئه‌وه‌ی به نێوی \'\' سانترالیزمی دێمۆکراتێک \'\' له‌و حیزبانه دا به‌رێوه‌ی ده‌چێ، بۆته هۆی دروست بوونی کێشه و گرفتی زۆر گه‌وره و تێگه‌یشتنی غه‌ڵه‌ت و سه‌قه‌ت له ده‌سه‌ڵات و له بوون به ئه‌ندامی رێبه‌ری حیزب.
ئۆرگانێک نیه که بتوانێ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ته‌نانه‌ت ده‌فته‌ری سیاسی کۆنترۆڵ بکا وچاوه‌دێری به سه‌ر کاروکرده‌وه‌کانیان دابکا و رێگر بێ له باندبازی وده‌سته به‌ندی و ناوچه‌گه‌رایی له حیزب‌دا. رێگر بێ له‌وه‌ی که ئه‌ندام مافی پێشێل نه‌کرێ وحه‌قی راده‌ربرینی هه‌بێ وبه خاتری ره‌خنه گرتن نه‌که‌وێته به‌ر غه‌زه‌بی ئه‌ندام یان ئه‌ندامانی رێبه‌ری و له ئه‌نجام دا له حیزب ده‌رنه‌کرێ. له کۆنگره‌ی ١٤ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستاندا ئۆرگانێک به نێوی \'\' کۆمیسیۆنی پارێزگاری له په‌یره‌وی نێوخۆی حیزب \'\' دروست کرا که کاری چاوه‌دێری به سه‌ر جێبەجێکردنی ئه‌ساسنامه‌ی حیزبیه‌وه هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێک مافی پێشل بکرێ ئه‌و ئورگانه بۆی هه‌یه لێپێچینه‌وه لێ‌بکا وبه دواداچوونی ته‌واوی بۆ بکا بۆ ده‌رکه‌وتنی ئه‌سلی قه‌زییه‌که. به‌ڵام ده‌سه‌ڵات وسه‌ڵاحییه‌تی ئه‌و کۆمیسیۆنه له کرده‌وه دا لاوازه و نه‌یتوانیوه یان رێگە نه‌دراوه کاریگه‌رییەکی ئه‌وتۆی هه‌بێ وهه‌ربۆیه دروستکردنی ئۆرگانێکی دیکه‌ی به ده‌سه‌ڵاتدارتر وخاوه‌ن سه‌ڵاحییه‌تی زیاتر گه‌لێک گرینگ وپێویسته.
به باوه‌ری من بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م کۆتایی به سانترالیزمی به ناو دێمۆکراتیک بێ و له ده‌سه‌ڵاتی ره‌های کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وبه تایبه‌ت ده‌فته‌ر سیاسی که‌م بکرێته‌وه وده‌سه‌ڵات و به‌شداری پێکردن به سه‌ر هه‌موو ئۆرگانه‌کانی حیزب‌دا دابه‌ش بکرێ و حیزب زیاتر به‌ره‌و دێمۆکراسی ده‌رون حیزبی بڕوا و ئه‌ندامانیش هه‌ست به‌وه‌بکه‌ن که هه‌م گوێیان لێ راده‌گیرێ وهه‌میش له ده‌سه‌ڵات وبڕیاراتی حیزب دا به‌شدارن و حیزب هی ئه‌وانیشه، پێویستی به دروست کردنی شۆرایه‌ک یان شتێک له جۆری مه‌جلیسی حیزب جیا له کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی هه‌یه. ئه‌و مه‌جلیسه ده‌توانێ ده‌وری پارلمانێک بگێرێ له نێو حیزب‌دا و ده‌کرێ هه‌ر له ئیسته‌وه کار بۆ دروستکردنی بکرێ و نوینه‌رانی ناوه‌نده‌کان، کۆمیته شارستانه‌کانی حیزب، کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب، رێکخراوه‌کانی ژنان، لاوان، خویندکاران و رۆژنامه‌وانان و روناکبیرانی حیزبی له کوردستان وده‌ره‌وه‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها نوینه‌رانی ئه‌ندامانی حیزب له‌ناوخۆی وڵاتی تێدای به‌شداربن و به فه‌رمیش له کۆنگره‌ی هاوبه‌شی داهاتوو دا وه‌کوو ئۆرگانێکی ره‌سمی حیزب بناسرێ وئه‌رک وسه‌ڵاحیه‌ت و راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیاری بکرێ. ده‌کرێ ناوی ئه‌و ئۆرگانه تازه‌یه مه‌جلیسی حیزب یان پارلمانی حیزب بێ. گرینگ هه‌بوون وکارایی وکاریگه‌ری دانانی ئه‌و ئۆرگانه‌یه به سه‌ر هه‌موو حیزبه‌وه ، نه‌ک ته‌نیا ناوه‌که‌ی.
ئه‌رکه‌کان و به‌رپرسایه‌تی وسه‌ڵاحییه‌ت و راده‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و مه‌جلیسه له چه‌ند خاڵ دا پێشنیار ده‌که‌م.
رێژه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و مه‌جلیسه
ئه‌و مه‌جلیسه پێویسته هه‌ر له ئێستاوه و به ره‌زامه‌ندی هه‌ر دووک دێمۆکرات له‌و ئۆرگان و رێکخراو و که‌سانه‌ی له خالی سه‌ره‌وه دا ئاماژه‌م پێ‌کرد پێک بهێنرێ و به پێی ژوماره‌ی ئه‌ندامانی حیزب که چلۆن بۆ کۆنگره دیاری ده‌کرێن رێژه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و مه‌جلیسه‌ش دیاری بکرێ وده‌سته‌یه‌کی سه‌رۆکایه‌تی له ٧ بۆ ٩ که‌سی هه‌بێ. ئه‌گه‌ر سه‌رۆکه‌که‌ی له کوردستان بوو، ده‌کرێ جێگری یه‌که‌می یه‌کێک له ئه‌ندامان یان نوینه‌رانی کۆمیته‌کانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێ. ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی وبه به‌رنامه کۆبوونەوەکانی خۆی مانگانه بگرێ و ده‌بێ له ساڵدا دوو کۆبوونه‌وه‌ی گشتی بۆ ئه‌ندامانی مه‌جلیس هه‌بێ. کۆبوونه‌وه‌ی به‌هاره و کۆبوونەوەی پاییزه و له‌و کۆبونه‌وانه دا راپۆرتی کاروچالاکی خۆی بداته‌وه به کۆبوونەوەی گشتی مه‌جلیس.
کار‌و ئه‌رکه‌کانی مه‌جلیسی حیزب
ئه‌رکی گرینگی ئه‌و مه‌جلیسه له حاڵی حازردا پێکهێنانی سمینار و کۆبوونەوەی هاوبه‌ش بۆ ئه‌ندامانی حیزب له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و ره‌واندنه‌وه‌ی فه‌زای د‌ڕدوندگی و بێ متمانه‌یی نێوان هه‌ر دووک دێمۆکرات ده‌بێ. ئه‌رکێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ندی گرتن به هه‌موو ئه‌و کادروپێشمه‌رگانه‌ی که به هۆی جۆراوجۆر یان له گه‌ڵ دێمۆکراته‌کان نه‌ماون ویان به ناحه‌ق ده‌رکراون وهاندان وهێناوه‌ی ئه‌وانه بۆ نێو ریزه‌کانی دێمۆکراته. پێکهێنانی گروپێک به هاوفکری له گه‌ڵ رێبه‌ری هه‌رووک دێمۆکرات بۆ پێداچوونه‌وه به به‌رنامه و په‌یره‌وی نێو خۆی حیزب وداوای هاوکاریکردن له که‌سانی شاره‌زا ودڵسۆز بۆ به‌شداری کردن له نووسینه‌وه‌ی به‌رنامه وپه‌یره‌وی نێوخۆ. پێکهێنانی \'\' ژوورێکی فکر \'\' بۆ هه‌لسه‌نگاندن وتاوتوێ کردن رێبازی سیاسی داهاتووی حیزب له که‌سانی شاره‌زای سیاسی وئاکادمی ونوسه‌ران وئاماده کردنی پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه وڕاده‌ستکردنی به رێبه‌ری هه‌ردووک دێمۆکرات وبه مه‌جلیسی حیزب بۆ ئه‌وه‌ی له کۆنگره‌ی هاوبه‌شی داهاتوو دا بکه‌وێته به‌ر باس ولێکۆلینه‌وه و رێبازی نه‌ته‌وه‌یی حیزبی یه‌کگرتوو زۆر روونتر و کوردانه‌تر بێ. دروست کردنی گروپێک به هاوفکری له گه‌ڵ رێبه‌ری هه‌ردووک دێمۆکرات بۆ چۆنیه‌تی به‌رێوه بردن وئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی هاوبه‌ش و راده‌ی به‌شداری ئه‌ندامان وچلۆنایه‌تی دیاریکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که چ وه‌ک ئه‌ندام وچ وه‌ک میوان دیاری ده‌کرێن و چاوه‌دێری ته‌واو به سه‌ر گرتنی کۆنفرانسه‌کانی پێش کۆنگره و دان و وه‌رگرتنی راپۆرت له رێبه‌ری هه‌ردووک لایه‌ن له سه‌ر سالم وبێ فرت و فێل بوونی کۆنفرانسه‌کان وته‌ئیدی سه‌ڵاحیه‌تی که‌سانی هه‌لبژێراو بۆ به‌شداری له کۆنگره‌ی هاوبه‌شی داهاتوو دا.
ڕاده‌ی ده‌سه‌ڵات وسه‌ڵاحییه‌تی مه‌جلیس
له کۆنگره‌ی هاوبه‌ش دا چاوه‌دێری وهاوفکری وهاوکاری ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و مه‌جلیسه له گه‌ڵ به‌شدارانی کۆنگره گه‌لێک گرینگه و ده‌بێ له کۆمیته‌کانی که کاروباری کۆنگره به‌رێوه ده‌بەن، به‌شداری چالاکانه‌یان هه‌بێ وچاوه‌دێریی ته‌واو به سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی داهاتووی رێبه‌ری حیزبه‌وه بکه‌ن و رێگه به هیچ جۆرە فرت وفێل وساخته‌کارییه‌ک نه‌ده‌ن و سالم بوونی کۆنگره ده‌بێ به ته‌ئیدی ئه‌و مه‌جلیسه بگا. ئه‌رکه‌کانی داهاتووی ئه‌و مه‌جلیسه چاوه‌دێری به سه‌ر چۆنیه‌تیی جێبەجێ کردن وبه‌رێوه‌چوونی خاڵه‌کانی په‌یره‌وه‌ی نێوخۆی حیزب، کاروباری ئۆرگانه‌کانی حیزب، به‌شی ماڵی و راگه‌یاندن و له هه‌مووشی گرینگتر کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وده‌فته‌ر سیاسی ده‌بێ وئه‌گه‌ر که‌سێک له رێبه‌ری حیزب تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی به ئانقه‌ست بوو یان که‌سانێک هه‌وڵی باندبازی وناوچه‌گه‌رایی بده‌ن، ئه‌و مه‌جلیسه ده‌بێ لێپێچینه‌وه ولێکۆلینه‌وه بکا. کارێکی گرینگی ئه‌و مه‌جلیسه چاوه‌دێری به سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رج وده‌رکه‌وت وداهاتی حیزبه‌وه ده‌بێ ونابێ سه‌رمایه ودارایی حیزب له ده‌ستی چه‌ند که‌سی دیاری کراو دابێ، به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌کی شه‌فاف ده‌بێ هه‌موو ده‌رکه‌وت وداهاته‌کان دیاربن و له کاتی ده‌رکه‌وتنی گه‌نده‌لی مالی و دزیکردن لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵکاران ودزه‌کان بکرێ و ئاکامه‌که‌شی به کۆی ئه‌ندامانی حیزب رابگه‌یندرێ.
ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.