١٣ کەس لە زیندانی "خۆی" تووشی کۆرۆنا بوون

11:49 - 3 جۆزەردان 2720

زیاتر لە ١٠ کەس لە زیندانییانی "خۆی" لە زیندانی ئەو شارە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی حکوومەتیش بەنیسبەت چارەسەرکردنی پزیشکیی زیندانییە تووشبووەکان کەمتەرخەمن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ١٣ کەس لە پێرسۆنێل و زیندانییانی زیندانی خۆی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی زیندانی ئەو شارە ئیزنی ڕەوانەکردنی زیندانییانی تووشبوو بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی ئەو زیندانە نەداوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاند: "یەکێک لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرپرسی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی ئەو زیندانەیە و زیندانییەکانیش لە ڕێگای ئەو بەرپرسەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

پێشتر لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، زیاتر لە ٧٠ کەس لە زیندانییانی زیندانی ورمێ بۆ تاقیکاریی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی ئەو زیندانە کرابوون، هەروەها ژمارەیەک لە زیندانییانی ئەو زیندانەش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوون.