ژنێکی لاوی سنەیی بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی کوشت

11:36 - 7 بانەمەڕ 2720

شەوی هەینی ٥ی بانەمەڕ، ژنێکی لاو بە ناوی "سارینا غەفووری" تەمەن ٢٤ ساڵ، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە لاوە لە ماڵی باوکی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشت.

"سارینا غەفووری" دایکی کچێکی تەمەن ٦ ساڵەیە.

ئەو ڕووداوە، لە شارەکی ساحێلیی شاری سنە ڕوویداوە.