کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا

11:42 - 11 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەزا پوور ئیسماعیل" خەڵکی گوندی "خزرلوو"ی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە لە خاڵی سنووریی "عەموو خانزاد"ی چاڵدێران تەقەیان لێکراوە.

لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "وەزیر محەممەدی" کوڕی "ئەحمەد" خەڵکی گوندی "حەشمەر"ی شاری سەلاسی باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.