کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا

22:36 - 19 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لەخاڵی سنووریی شاری ماکۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا کۆڵبەرێکی کورد بەناوی \"سەجاد چووپانی\" تەمەن ٣٠ ساڵ و خێزاندار لە کوێستانەکانی نێوان ماکۆ و بازرگان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی گیانی لێ ئەستێندرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوژراوە پاش ٣ کاتژمێر لەلایەن دانیشتوانی ئەو ناوچەیەوە دۆزراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ دووشەممە ریکەوتی ١٩ی خاكەلێوە کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناوی \"محەممەد کەریم‌پوو\" لە خاڵی سنووریی \"سەیرانبەند\"ی سەربە شاری بانە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومتی ئیسلامیی ئێرانەوە کوژرا.