کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا

11:18 - 9 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "وەزیر محەممەدی" کوڕی "ئەحمەد" خەڵکی گوندی "حەشمەر"ی شاری سەلاسی باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو کۆڵبەرە لاوەیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بەبێ ئەوەیکە شتومەکی قاچاخی پێ بێت، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە تەقەی لێکراوە.