کۆڕێکی شێعر خوێندنەوە لە پیرانشار بەڕێوە دەچێت
19:27 - 12 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی ئەدەبیی \"چرا\"ی پیرانشار کۆڕێکی شێعر خوێندنەوە بۆ شاعیرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەڕێوە دەبات.
یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی چرای پیرانشار لە لێدوانێکدا بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، ئەو کۆڕە شێعرە بۆ \"عەلی حوسێنی\" شاعیری لاوی خەڵکی شاری سەقز و بە هاوکاریی ئەنجومەنی ئەدەبیی چرا و لە بنکەی سەرەکیی ئەو ئەنجومەنە لە شەقامی \"سەعدی\"ی شاری پیرانشار بەڕێوە دەچێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی چرا رایگەیاند: ئەو شەوە شێعرە بە مەبەستی زیاتر هاندانی لاوان و ئاشنا بوونیان بە شێعر و ئەدەبیاتی کوردی و هەروەها رێزگرتن لە شاعیرانی کورد بەڕێوە دەچێت.
ئەو کۆڕە شێعرە کاتژمێر ٢ هەتا ٥ و نیوی سەرلە ئێوارێی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٥ رێبەندان بە بەشداریی هاووڵاتییان و ئۆگرانی شێعر و ئەدەبیی کوردی دەست بەکارەکانی دەکات.
پێشتریش بڕیار بوو رێوڕەسمی \"شەوی شێعری جەوان\" بەهاوکاریی ئەنجومەنی ئەدەبیی \"چرا\"ی پیرانشار و بە بەشداریی کۆمەڵێک لە شاعیران و ئەدیبانی ئەو شارە دەست بە کارەکانی بکات، بەڵام بەهۆی سەرماوە بۆ ماوەیەکی نادیار دوا خرا.