کۆمەڵکوژی گەلی تامیل لەسریلانکا:
14:31 - 29 رەشەمه 2712
Unknown Author
د. ناجیح گوڵپی
پێشەکی:
سریلانکا : کەپێشتر سیلان یان پێ دەوت. دورگەیەکی گەورەیە لە ئۆقیانوسی هیندی دایە لە باشوری ولاتی هیندە،ئیستا ناوی کۆماری سریلانکای دیموکراتی ئیشتراکیە. لەم وڵاتەدا توندوتیژی و شەرو پێکدادان ڕوی داوە لە سالەکانی 1983 تاکو 2001 درێژەی کێشاوە.بەهۆی هەڵکەوتەی شوێنەکەی کە باشور وڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەبەستێ بەیەکەوە،،جەندین ئاینی تێدایە،کە پێشتر ناوەندی ئاینی بوذی بوە پاشان هیندۆس مەسیحی و ئیسلامیش تێدا پەیدابوە. نەژادی تامیل و سەنهال ی پێکهاتەی ئەم ولاتەن،،سەنهال زۆرینەی دانیشتوانن ئینجا تامیل کە لە باکورو ڕۆژهەڵاتی دورگەکە جێگیرنو گەورەترین کەمە نەتەوە پێک دێنن،هەندێ خێڵی تری تیدایە وەک بۆرۆ و موسڵمانە مالیزیەکان،،ژمارەی دانیشتوانی سریلانکا ئیستا لە 22 ملیۆن زیاترە،،ژمارەی نەتەوەیی تامیل نزیکەی3- 4 ملیۆن دەبێ.
سریلانکا بەناوبانگە بە بەرهەم هێنان و بازرگانی ( چای ،گوێزی هیندی،کەتیرە.قاوە...هتد.) وڵاتێکی سەرسەوزو سروشتێکی جوانی هەیە ،دەولەمەندە سەرڕای بونی شوێنەواری دێرین،داهاتی تاکە کەسی زۆر بەرزە،بۆیە هەردەم بۆتە جێگەی گەشتو گوزار و خەڵکانێکی زۆر سالانەسەردانی دەکەن
دوای زیاتر لە دوو هەزار ساڵ حوکمی پاشایەتی ناوخۆی لەو ولاتەدا .لەسەدەی شانزەهەمدا بەشێکی لەلایەن ئیپریالزمی پورتوگالەوە داگیر کرا.تا لەسالێ 1815 دابەتەواوی کەوتە ژێر دەستی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیاوە،،دواتر لەشەڕی دەومی جیهانیدا گەورەترین پێگەی هاوپەیمانان بوو بۆ لێدانی ژاپۆن.
دروست بونی بزوتنەوەیەکی سیاسی وای کرد کە سالێ 1948 سەربەخۆی خۆی وەربگڕێتەوە لەداگیرکەری بەریتانیا
مێژوی خەباتی گەلی تامیل:.
زۆربەی سەرچاوەکان مێژوی خەباتی گەلی تامیل دەگەڕێننەوە بۆ سەرەتای سالەکانی 1983،هەرجەندە توندوتیژی و کۆمەلکوژی پێشتر بونی هەبوە دەرهەق بە تامیلەکان،سەرەتای بەرگری تامیلەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی1949 کاتێ سەرکردەکانی تامیل ناڕەزایەتیەکی گەورەیان راگەیاند لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتدا و داوای پێدانی ڕەگەز نامەیان دەکرد کە ملیۆنان تامیل لێ بێ بەری بون (بێ ڕەگەزنامە بون)..بەلام سەنهالیەکان ئەم ناڕەزایەتی و داواکارییە یان پشتگوێ خست..دواتریش لەپەرلەمان دا دژی داگیرکاریەکانی سەنهال بۆ زەویەکانی تامیل ناڕەزاییان پیشان دا..دوبارە بێ سود بوو،
لەهەنگاوێکی تردا زمانی فەرمی ولات کرایە زمانی سەنهالی، لەسالی 1956 کە ئەمە پێچەوانەی بنەماکانی دەستوری ولات بوو،بۆیە پەرلەمانتارەکانی تامیل لەبەردەم پەرلەماندا مانیان گرت،بەلام زۆر بەتوندی سەرکوتیان کردن،وڕۆژبەڕۆژ توندو تیژی دژی تامیلەکان پەرەی دەسەند،،بەجەشنێک تا سالی 1958 توندوتیژی بەردەوام بوو، تامیلەکانیش سوربون لەسەر داوای مافەکانی خۆیان لەساڵی 1976 دا لایەنە سیاسیەکانی تامیل بەرەیەکی یەکگرتوی تامیلیان دروست کرد تا کو بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمان بکەن لەساڵی 1977،ئەم بەرەیە بیروبۆچونی دامەزراندی ولاتێکی سەربەخۆی تامیل لەبەرنامەیاندابو(ئیلام تامیل)..دواتر حکومەتی سریلانکا لە سالی 1978 بەندێکی زیاد کرد بۆ دەستوری ولات کە دەبێ هەموان وەفاو سۆزیان هەبێ بۆ یەک پارچەیی ولات،ئەمەش بوە هۆی بایکۆتی پەرلەمانتارانی بەرەی یەکگرتوی تامیل کە هەواداری جیابونەوەبون لەسریلانکا،،لەدوای ئەمە چەنین دەستەو گروپی چەکداری فیدایی دروست بوون بۆ بەدەس هێنای مافەکانیان
لەدایک بونی خەباتی چەکداری:
دوای 25 ساڵ لەسەپاندنی سیاسەتی نەژادپەرستی وتوندو تیژی دژ بەگەلی تامیل، حوکمی سەربازی وداپلۆسین ،پاشگەزبونەوە لەهەمو ئەوبەڵێنانەی کە بە تامیلەکان ئەدران ، لەسەرەتای ساڵەکانی 1970بەدواوە،بزوتنەوەی چەکداری لەدایک بوو،بەناوی بەرەی ڕزگاری دەری تامیل،،کە لەجەندین حزب وڕیکخراو پێکهاتبون،کەدیارترینیان (بەورەکانی تامیل-پڵنگەکانی تامیل) کە خەباتیان دەکرد بۆ سەربەخۆیی گەلی تامیل و دامەزراندنی ولاتێکی سەربەخۆ لە باکورو ڕۆژهەڵاتی دورگەی سیلان کە خاک و وڵاتی خۆیانە.
پڵنگەکانی تامیل هەڵگری بیروباوەری سۆشیالستی و جەپ بونزۆربەی جەکدارەکانیان کچ بون .کورەکانیش قەدەخەبوو کە هاوسەرگیری بکەن ،ئەوان بەڵینیان دابو تا سەربەخۆیی بجەنگن،هەمیشە یەک کەپسولی سیانید.وەک ملوانکە لەملیاندا بوو ،بۆ ئەوەی ئەگەر فیشەکیان پێ نەما ئەم زەهرە بخۆن و نەکەونە دەست دوژمن.پڵنگەکانی تامیل لەو ماوەدا توانیوبویان %85 زەویەکانی تامیل ئازاد بکەن حوکومەتێکی خۆجێەتی دروست بکەن.
کردەوەکانی حکومەتی سەنهال دژی تامیل:
لەدوای سەربەخۆیی سریلانکا وە سوپا و حکومەت جەندین کردوەی دژە ئینسانی و پاکتاوی ڕەگەزی بەرامبەر تامیل بەکار هێنا وەئەم کردەوانە بەردەوامیان هەبووە لەلایەن سوپای ولاتەوە کە بەدەستی سەنهالیەکانەوە بووە. هێرشی بەربلاو و بەردەوامی سوپا بۆسەرناوچەکانی تامیل لەباکوری ڕۆژهەلاتی سریلانکاا(میللیتارەکردنی) ،وێرانکردنی مەزرا وکارگە کانی پیشەسازی،و رێگاکانی بازرگانی،لەناوبردنی شارەستانی دێرینی تامیل هێرش بۆ سەرفەرهەنگ و تێکدانی پەیوەندە کۆمەڵایتیەکان..هتد دیاردەی بەسەربازی کردنی ناوچەکانی تامیل زۆر بەزەقی دەبینرا،دانانی خاڵی پشکنین لە زۆربەی شووێنەکان و بەتاڵان بردنی سامانی کانزای ژێرزەمین (تیتانیۆم) و داری ناودارستانەکان و پشکنین ی هاولاتیان کە مایەی بێزاریو هەست بەکەم کردنی دانیشتوانی ناوچەکەیە
بۆیە لەوکاتەوە تاکو ئیستا 83.982 هەزار گەنجی پێگەیشتو کوژراون ،بەلام هەزارانی تر لە خەڵکی پیر وژن ومناڵ کە ژمارە نەکراون لەژێر ئەشکەنجەو گرتوخانەکان مردون
هەندێ سەرچاوەش دەڵێ لەئەنجامی شەڕو پێکدادانی ئەم دو هێزەدا زیاتر لە 70 هەزار کەس کوژراون
هەروەها یەک لەسەرسێ1/3 خەڵکی تامیل لەڕێ دەریاوەهەڵهاتون و ئاوارە بوون بۆ دەروەی ولات.
کاول کردنی گوندەکان وڕاگواستنی خەڵکەکەی بۆ ئۆردوگای زۆرەملی و دروستکردنی هێڵێکی ئەمنی بەدەوریاندا، و گەمارۆدانی سەربازی،واتە زیندانێکی بە کۆمەڵ.تەنانەت بواری کڕێن و فرۆشتن و ئاڵوگۆڕی بازاڕ زۆر ئاستەنگ کرابوو ،
داگیرکردنی زەوی وزاری تامیلەکان و نیشتەجێ کردنی سەنهالیەکان لەشووێنیان..
ڕوخاندنی زیاتر لە 2000 دو هەزار پەرستگای هیندۆسی و 300 کڵێسا لە شاری جەفنا لەماوەی هەشت ساڵدا,, بێ بەش بونی ملیۆنەها مناڵێ تامیل لە قوتابخانەو فێربون،بەهۆی شەڕی داسەپاوی سەنهالیەکان
بەپێ ڕاپۆرتی WFP ڕیکخراوی جیهانی خوردەمەنی ڕای گەیاندوە کەمنالانی تامیل لە سێ مناڵ یەکێکان بەفیڕۆ چوە،،واتە لەبەر نەبونی خوردان و برسێتی توشی کەم خۆراکی بون لەئەنجامی ئابڵۆقەی ئابوری بەسەرناوجەکانیاندا،ئەمەش زۆر بەرزترە لەو پێوەرە ستانداردە جیهانیە کە بۆ کەمخۆراکی دیاری کراوە
هەروەها ژمارەی مردنی منالانی لەدایک بوو زیادی کردوە بە بەراوردکردنی بەسالانی پێش هەڵگیرسانی شەڕ..بەهەمان شێوە دوئەوەندە زیادی کردوە بە بەراورد لەگەڵ ناوجەکانی باشوور, هەروەها زیاد بونی مردنی دایکان لە کاتی مناڵ بوندا بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری پزیشکی
خەڵکی تامیل لە شووێنەکانی خۆیان لە ژێر هێڵێ هەژاریەوە دەژیان بەڕیژەی %70 ،ئەمە لەکاتێکدایە کە شووێنەکانی تری واڵات لەئاستێکی باشدایە کە ڕێژەکەی %23 یە
بەکارهێنانی جەکی کیمیاوی دژی تامیل:
لەڕۆژی 16/8/2001 دا سەرچاوەکانی بزوتنەەی جەکداری تامیل (بەورەکانی تامیل) پشتڕاستیان کردوە کە سوپای سریلانکا چەکی کیمیاوی دژی چەکدارەکانی پڵنگەکانی تامیل بەکار هێناوە،ئەویش پاش ئەوەی بۆیان دەرکەوت زۆربەی ئەو بریندارانەی کە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە دەکران هەمویان هەمان نیشانەی برینداری پێوەبوو( ڕشانەوە ،سەرگێژە، سوتانی پێست،بێ هۆشبون) کە ئەمانە نیشانەی بریندار بونە بەجەکی کیمیاوی،،بەلام حکومەتی سریلانکا ئەم هەواڵەی ڕەت دەکردەوە و گوایە بەهۆی برسێتی بوە،نەک چەکی کیمیاوی، هەروەها سەرچاوەکە زانیاری تریان نەبوە ئایا پێش ئەو بەروارە جەکی کیمیاوی بەکار هاتبێ یان نا.
هەروەها راگەیاندنەکانی تامیل سدنی بڵاویان کردەوە کە سوپای سریلانکا لە ڕۆژی 16/4/2009 دا چەکی کیمیاویان بەکار هێناوە دژی چکدارانی بزوتنەوەی تامیل-بەورەکانی تامیل- و خەڵکی سڤیلی ناوچە ئارامەکان،،هەندێ شایەت حاڵ دەربازبون،لەم بۆردومانە دەیگێڕنەوە کە لەکاتی خەوتندا بۆمبارانی کیمیاوی کراوە ئەوخەڵکە ئیتر بۆهەتاهەتایە هەڵ نەساونەتەوە، دواتریش سەربازەکانیان بینیوە کە بە ماسکەوە هاتونەتە شوێنی بۆمارانەکە،،هەروەها قوربانیەکان هیچ شوینی گولەیان پێوە نەبوە ،،تەنیا مۆربونەوە وسوتانی پست یان دیوە
هێڕشەکانی سوپای سریلانکا بۆ سەر بەورەکانی تامیل لەژێر ناوی ڕیشەکێشکردنی تیرۆردا بو،کە ئەمە خوی هەموو ئەو دەولەتانەیە کە لەجەند نەتەوەیەک زیاتری تێدا دەژی،و نەتەوەی سەردەس هەردەم ئەم بەهانەیە بۆ سەرکوتی کەمینە بەکار هیناوە نمونەی زۆرمان دیوە لەم جیهانە،،و تائیستاش ئەوسیاسەتە لەزۆر ولاتی دونیا هەیە،،وەک تورکیا بەرانبەر کورد..هتد
لەدواڕۆژەکانی شەڕ دا حکومەتی سریلانکا هەمو سنورەکانی داخست بەڕوی بیانیەکان و میدیاکانی راگەیاندندا، تاکو پەردەپۆشی ئەو تاوان و کۆمەڵکوژیە بکات کە دەرهەق بەتامیلەکانی ئەنجام داوە.
دوای ئەوەی سوپای سریلانکا هەموو شوێنەوارەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی سڕیەوە لەناوجەکانی جەنگ ،ئیتر ڕێگای والا کرد تاکو میدیاکانی راگەیاندن سەردانی ناوجەکە بکەن،
لەم هێرشانەدا خەڵکی مەدەنیش بەشی خۆی بەردەکەوت لەکوشتن و بریندار بون بە جەکی کیمیاوی،هەروەها سەرچاوەکان لە بەرەکانی جەنگ ئەوەشیان راگەیاندوە کە گەورەئەفسەرنی سوپا دەمامکی دژە گازی کیمیاویان لەسەرکردوە تاکو خۆیان ببارێزن لە دوکەڵی بۆمبە کیمیاویەکان، ئەمەش کاتێ دەرکەوتوە کە چەندین قوتابی بریندار بون برا بونە نەخۆشخانە سەربازیەکان
تائیستا ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی بەتەوای نەزانراوە،بەلام مەزەندەدەکرێ بە زیاتر 1500قوربانی لەخەڵکی سڤیل،هەروەها خەڵکێکی زۆر بەبرینداری ڕزگاریان بوە لە ناوجەکانی جەنگ،بۆیەسوپای سریلانکا هەوڵی داوە بەزوترین کات چارەسەریان بکات هەروەها لاشەی مردوەکان کە نیشانەی سوتانی پێستیان هەبوە، لەماوەی دوڕۆژدا شاردۆتەوە،تاکو تاوانەکەی ئاشکرانەبێت
شایانی وتنە سوپای سریلانکا لە ساڵی2001دا جەکی کیمیاوی کڕیوە بەپێ ڕاپۆرتە هەولێک لە ڕۆژنامەی صندای لیدس و ڕۆژنامەکانی هیندۆس دا،،بۆیە بێ باکانە لە شەڕی یەکلاکردنەوەی بەورەکانی تامیل بەکاری هێناوە.
کردەوکانی گرتنو ئەشکەنجەی گەلی تامیل بەردەوامە ڕاپۆرتەکان ئاماژە ئەدەن کە لە سالی 2005و تاکو 2009 چەندین تاوانی جەنگ،ئەشکەنجە وگرتن تۆمار کراون
لەدوای روداوی 11 سێمپتەمبەری 2001 و دژایەتی ئەمریکا بۆ تیرۆری نێودەولەتی،،بەورەکانی تامیل لە داخوازی دەولەتی سەربەخۆوە پلانیان گۆڕی بۆ خۆ بەڕیوەبردن لەچورچێوەی دەەوڵەتی سریلانکادا.
لەدوای هاتنهسهر کاری \" راجاپاکسا\" ی ناسیۆنال- شۆڤێنیستی سینهالی لهههڵبژاردنهکانی 2005 ی زایینی.سەرکوت وهێرش بۆ سەرگەلی تامیل ڕولەزیادبون بو،هەروەها ئەو ئاگربەستەی کە بەرقەرار کرابوو لەلایەن دەوڵەتەوە تاک لایەنانە هەڵوەشینرایەوە..
کۆبونەوەیەک سازکرا لە بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لەژنێف بۆ بەرقەرار کردنی ئاشتی کلەنێوان سەنهالی و تامیل دا ساڵی 2007 ،،بەلام تامیلەکان لەبەر هۆکاری ترس لە تیرۆر نەیان توانی ئامدەی ئەو کۆبونەوەبن،،بۆیە یەکێتی ئەوروپا ،،ڕیکخراوی ئازادی خوازی تامیلی خستە ڕیزی لیستی ڕەشەوە،، بەتیرۆر ناسرا، دەست گیرا بەسەر سەرجەم دارایی و داهاتیاندا لە ولاتانی ئەوروپادا.هەروەها ئەم ڕیکخراوە لەلایەن 32 دەولەتی تری جیهانەوە خرایە لیستی ڕەشەوە
ئیتر لەساڵی 2008 لەلایەن دەوڵەتی سریلانکاوە ئاگر بەست شکێنرا،،کەجەند سالێک پچڕ پچڕ بەردەوام بوو. لەم ماوەی ئاگربەستەدا سریلانکا توانی بەپشتیوانی و هاوکاری چین و پاکستان سوپاکەی نوێ بکاتەوە لەهەموو بوارێکد ،خۆی ئامادە بکات بۆ یەکلا کردنەوەی شەڕ لەگەڵ بەورەکانی تامیل دا وە لەماوەی راگرتنی شەڕدا دەولەتی سریلانکا توانیبوی هەموو شوێن و حەشارگەکانی تامیل کەشف بکات بۆیە لەسەرەتای مانگی 5/2009هێڕشێکی بەرفراوانی دەس پێ کرد بۆ سەر بارەگاکانی سەرکردایەتی بەورەکانی تامیل لە (کلینچیچی.. و گەردەنەی فیلەکان) ،دەستی بەسەرداگیرا زۆربەی هەررزۆریان کوژران،کە زیاتر لە 40000 چل هەزار گەریلا بون،.زۆربەشیان لەبرسان بڕستیان لەبەر بڕابوو بۆیە خۆیان تەسلیم بە سوپاکرد
ئەنجام گیری:
بەپێ بەڵگەنامەکان و سەرجاوەکان.دەرئەکەوێ گەلی تامیل بەپێی بەرنامەیەکی داڕیژراو کۆمەڵکوژ کراوە. کردەوەکانی سوپای سریلانکا لەدژی خەڵکی تامیل کە لەسەروەباس کران،هەمویان دەچنە خانەی( تاوانە کانی دژی مرۆڤایەتی.تاوانی جەنگ) بەپێ پێوەرە یاسایی و نێودەوڵەتیەکان، لەکۆتایدا بەجینۆساید دەناسرێن چونکە ئەو تاوانانە نیەتی پاکتاوی ڕەگەزی تامیل یان هەبوە ،و تائیستاش بەردەوامە، پەردەپۆشی و ئابڵۆقەی ڕاگەیاندن و سەردانی بیانی بۆ سریلانکا وای کردوە تاکو ئیستا زانیاریورد لەسەر ئەو تاوانانە زۆر کەم بێت ،هەروەها پەرژەوەندیە بازرگانی و ئابوریەکان ڕێگرن لە گەیاندنی دەنگی کپ کراوی تامیل،،وە تاکو ئیستاش بەفەرمی لە هیچ وڵاتێک جینۆسایدی گەلی تامیل نەخراوەتە بەر با س و گفتوگۆی فەرمی
شایانی وتنە تامیلەکان زیاتر لە 200هەزار کەسیان ئاوارەن ،ئیستا لە دەروەی سریلانکا بە جیهاندا بلاو بونەتەوە و بەردەوام خەریکی گەیاندنی دەنگی گەلی جینۆسایدکراوی تامیلن بە کۆڕو کۆمەڵێ نێودەوڵەتی،وە سەرجاوەی ئابوری وپشتگیری بون بۆ خەباتەکەیان لەناوەوەی ولات.هەروەها لەگەڵ گەلی کوردیش پەیوەندیان بەستوە لەئەوروپا.بەتایبەت ئەمسال بەشداری خۆپیشاندانێکی کوردیان کرد لە فەرەنسا دژی تیرۆری سێ سیاسەت وانی کوردی باکور، بۆیە پشتیوانی و هاوسۆزی هاودەردی کوردان زۆر گرینگە بۆ گەلی تامیل..
یەکێکی تر لە هۆکارەکانی شکستی تامیل دوبەرەکی و ململانێی سیاسی و شەڕی خۆکوژی نێوان لایەنەکانی بەرەی ڕزگاری دەری تامیل بوو،کە بوە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆریان بەکۆمەڵ ( مەزەندەدەکران بە 6000 هەزار چەکدار) تەسلیم بە حکومەتی سریلانکا بونەوە
گەلی سینهال دەلێ تامیلەکان هاولاتی ئەم دورگەیە نین کاتی خۆی داگیرکەری بریتانی لەدوای ساڵەکانی 1815-1820 لە هیندستانەوە رای گواستون بۆ سیلان بەمەبەستی کار کردن لە کێڵگەکانی بەرهەم هێنای چایی ،هەروەها ئاینی سەنهالەکان بوزیە بەلام تامیلەکان هیندۆسن،،بۆیە ئەم دو هۆکارە دەبێتە سەرەتای سەرهەڵدانی کێشە وگرفت بۆ سەرکوت و کوشتن ی تامیلەکان و زەوتکردنی مافەکانیان تا دەگاتە کۆمەڵکوژ کردنیان..
هەروەها نەبونی پەیوەندی دیپلۆماسی و دۆستانە لەنێوان بزوتنەوەی ئازادی خوازی تامیل ئیلام لەگەڵ ولاتانی دەوروبەر و جیهان هۆیەکی کاریگەر بوو بۆ کەوتن لەناوجونیان
سەرچاوە:
http://www.tamilsagainstgenocide.org/Default.aspx