کۆمەڵـکوژی روانـدا _ دکتور ناجح گوڵپی

12:36 - 14 رێبەندان 2712
Unknown Author
کۆماری ڕواندا: یانی ولاتی هەزران گرد. دەکەوێتە ڕۆژهەلاتی کەرتی ئەفریقاوە هاوسنورە لەگەڵ (لەڕۆژهەلاتەوە تەنزانیا. لەباکورەوە ئۆگەندا. لەڕۆژئاواوە کۆنگۆی دیموکراتی، لەباشورەوە بۆرۆندی) سەرچاوەکانی ڕوباری نێل لەویوە هەڵدقولێن،ئاوهەوایەکی خۆشی هەیە دارستاناویە.

هەردوهۆزی هوتو ٨٠% و توتسی ٢٠% ولات پێک دێنن، بەزمانی کینیا ڕواندا و فەرەنسی و ئینگلیزی قسەدەکەن، هۆکاری شەەڕی ناوخۆی ئەو ولاتە دەگڕیتەوە بۆ ئیستعماری بەلجیکی کە هاندەربووە بۆ دروستبوونی دوبەرەکی سالی ١٩٦٢ سەربەخۆی وەرگرتوە ،کەبەشێک بوە لە موستەعمەری ڕۆژهەلاتی ئەفریقا بەدەس ئەڵمانیاووەبوە،پاشان نەتەوەیەکگرتوەکان خستیە ژێر ئینتدابی بەلجیکاوە،واتە لەژێر ئینتدابی بەلجیکا ڕزگاری وەرگرت.

ژمارەی دانیشتوانی ئێستا زیاتر لە دەملیۆن دەبێ
شەڕی ناوخۆی ڕواندا:

لەسەرتای سالەکانی ١٩٩٠تاکو ١٩٩٣ شەڕی ناوخۆ لەنیوان هەردو هۆزی هوتو وتوتسی لە رواندا دەستی پێکرد. لەم شەرانەدا تاوانی زۆر ئەنجام دران دەرهەق بەمافی مرۆڤ لەم لایەن سوپای ڕواندا سەربە هوتو ،،وە بەرەی نیشتمانی ڕواندا سەربە توتسی لەرواندا دو خێڵ یان هۆز دەژیان، هۆزی هۆتو: ئەمانە زۆرینەبون بە کشتوکاڵ و زەویە و خەریک بون ژیانێکی ئاساییان بەسەردەبرد،،بەڵام هۆزی توتسی کەمینە بون بە هۆی ئاژەڵداریەوە ،بەخیو کردنی مانگا وە خەریک بون کە قازانجێکی باشیان هەبو لە فرۆشتنی مانگاکانیان توانای ئابوریان بەهێزتر بوو لە هوتو. خۆیان بە ئەرستۆکرات دەزانی.سەرەرای جەندین سالەی ژیانیان بە شێوەی ئاشتی و تێکەلاوی ژن وژن خوازی و یەک ئاین و یەک زمان،،بەلام توتسیەکان بەجاوی سەردەسو دەسەلات بەدەس لەخۆیان و دەروانی و هوتویان بە ژێردەس و حکوم کراو دەزانی.

دەسەڵاتی ئیمپریالزمی بەلجیکا ،ماوەیەکی زۆر حوکمی بەسەررواندا دەکرد، هەستا بە دەرهێنای هەویەی جیاواز بۆ ئەم دو هۆزە بەشێوەیکە کە دوهۆزی جیابن لەم ولاتەدا،ئەمش بوە هۆی دروست کردنی جیاوازی و دوبەرەکی لەنێوانیاندا دوبارە دابەشبونیان وپەیوەست بونیان بە ئینتمای هۆزەوە، لەسالی ١٩٥٩ دا هۆزی هوتو حزبێکیان دامەزران ،ئەم حزبە لەژێر پەردەی شۆڕشی کۆمەلایەتی و کشتوکاڵدا جەندین تاوانی کوشتن و لەناوبردنیان دژی توتسیەکان ئەنجام دا، شۆڕش توانی مەلیکی ئەو ولاتە لەسەرکار لادا و لە سالێ ١٩٦١ وەدریان نا بۆ دەرەوەی ڕواندا و یەکەم کۆماری هۆتوی ڕواندایان دامەزراند لەسالی ١٩٦٢ دا. لەدوای دروست بونی کۆمارە نوێ کەوە چەندین تاوانی کوشتن و ڕاودونان دەرهەق بە توتسیەکان کرد،کار گەیشتە ئەوەی کە ١٦٠ هەزر توتسی ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ ببن..
گرتن و کوشتن و تۆقاندن بەردەوام بو لەولاتدا .تا کار گەیشتە ئەووەی کە ئینقلابێکی عەسکەری روبدا لەسالێ ١٩٧٣ بەسەرکردایەتی وەزیری دیفاع (جوفیناڵ هایپاریمانا) ،،ئەمانیش توتسیەکانیا بەتوندی دەجەوساندوە کە مافی خوێندن و کارکردنیان نەبوو، مافی سیاسەتکردنیان نەبوو بۆیە نەوەیەکی نوێ گەنج لە توتسیەکانی ئاوارە لە ولاتی ئۆگەندا بەرەی نیشتمانی ڕواندایان دامەزراند، باڵێ سەربازی،لە ئۆکتۆبەری سالێ ١٩٩٠ دا هێرشی بردە سەر ڕواندا لەسنوری ئۆگەنداوە، کە پاڵپشتی دەکردن.

بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی هوتوەکان، پەرەسەندنی هێرشی تویسیەکان بۆ سەرسنورو کوشتن سەربازەکانی سەرسنور،،و تا دەهات هێرشەکان رولەزیاد بون بوو،نزیک پایتەخت بونەوە ،(کیجالی) بۆیە دەسەلاتی حوکمی هوتو داوای یارمەتی لەبەلجیکاو فەرنسا کرد ،ئەوانێش بە دەم اداواکەیانەوە جون و هێزی سەربازیان نارد بۆ شەڕ.. بۆیە بەرەی ڕواندا نەیتوانی سەرکەوتنی یەکجاری بەدی بهێنێ،،و کشانەوە ،،سوپای فەرەنسا رۆلێ هەبو لە سەرکوتکردنی توتسیەکان بە فرۆکە کوشتاری زۆری لێکردن،هەرلەوکاتەشدا دەولەتی ئۆگەندا پشتی لێ هەڵکرن بۆیە پاشەکشەیان کرد بۆ باکوری ولات و جەنگی پارتی زانیان درێژە پێ دا، دەتوانین بلێن فەرنسا جێگەی بەلجیکای گرتەوە لە حوکمی ڕاواندا دا توتسیەکان خویان ڕیکخستەوە و دریژەیان بە شەڕی پاریتی زانی ئەدا لە نێو دارستانەکانی ولاتدا،هەربۆیە حکومەتی رواندی بۆچاوترسێنکردنی خەڵک لە ئۆکتۆبەری سالێ ١٩٩٣ دا هێرشێکی کرد سەرپایتەختی خۆی کوشتارگەیەکی داخست بۆ توتسیەکانی پایتەخت کە لەماوەی ٤٨ سەعاتدا ٣٨٤ کەسی سڤیلی کوشت و دە هازار کەسی توندی زیندان کرد، شەڕی پارتی زانی و کوشتار بەردەوام بو لەنێو هەردولایەندا تاکو ٤ ئوکتۆبەری ١٩٩٣ پەیمان نامەیەک لەنێوان هەردولا واژۆ کرا بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بەنێوی پەیماننامەی ئەروشا،، کە ڕێک کەوتن بەدابەشکردنی دەسەلات و بەشداری کردنی فەرماندە سەربازیەکانی توتسی لە ولاتدا،،بەلام ئەمەش تاماوەیەک بوو دوای سالێک کۆەمەلکوژی هاتە ئاراوە کۆمەڵکوژی ڕواندا:
لەنیسانی ساڵی ١٩٩٤ دا لە ولاتی ڕواندا.سەرکردە توندڕەوەکانی هۆزی هۆتو ی بالا دەس و زۆرینە،هێرش و پەلامارێکی قورسیان کردە سەر هۆزی توتسی کەمینە،لەماوەی ١٠٠ ڕۆژدا زیاد لە ٨٠٠٠٠٠ هەشت سەدە هەزار کەسیان کوشت و لەناوبرد.هەروەها سەدان هەزار ژنیش روبەروی توندوتیژی و دەسدرێژی سێکسی بونەوە...بۆیە کۆمیتەی دەنگی ویژدان کە سەربە مەتحەفی یادی هۆڵۆ کۆستە لە ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هاتە وەلام،بەهۆی توندی نامرۆڤانەی کۆمەڵکوژیەکە لەناوەراستی کەرتی ئەفریقادا،کە وێنەیەکی نوێ بوو لەجینۆساید لە م سەردەمە دا.

هەڵمەتی کۆمەڵکوژیەکە لە تەمموزی ساڵی ١٩٩٤ دا کۆتایی پێ هات، کاتێ کە بەرەی نیشتمانی ڕواندا کە هێزێکی یاخی بون لەتوتسیەکان توانیان حکومەتی کاتی هۆتوە ڕەگەزپەرستەکان بشکێنن و وەدەریان بنێن بۆ دەروەی ولات،
تائیستاش کاریگەری کۆمەڵکوژی لە سەر ڕوانداو گەلەکەی ماوە،،کە ولاتی کردۆتە وێرانەیەک و ئابوری داروخاو، ڕزگاربوانی کۆمەڵکوژیەکە لەحالەتتی نەفسی زۆر گران دادەژین. تا ئیستاش ١٠٠٠٠٠ سەد هەزار کەس لە نێو زیندان توند کراون بەتۆمەتی تێوەگلان لە تاوان ی کۆمەڵکوژی ،کە زۆر ئەستەمە لێپرسینەوە و دادگایی کردنیان .تائیستا هەرماوەتەوە..

ناوەندی کەرتی ئەفریقا تاکو ئیستاش نائارامە، بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژیەوە کە لەساڵێ ١٩٩٦ دەستی پێکرد کاتێ کە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی دراوسێ ی ڕواندا ڕۆشتە ناو جەنگی روانداوە تەدەخولی کرد. بەهۆی بەردەوامی دەرگیری و شەڕ وپێکادان لەنیوان حکومەتی بەرەی نیشتمانی کە لەتوتسیەکان بو لەدوای کۆمەڵکوژی، ئەوانەی کە هەڵهاتبون بۆ ، کۆنگۆی دیموکراتی،، (هوتوەکان)واتە کۆنگۆ یارمەتی هۆتوکانی ئەدا لەبەرەی شەڕ دوای تێپەڕ بونی ١٣ ساڵ واتە لەسالێ ١٠٠٧ دا حکومەتی رواندا پلانێکی داڕشت بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات،کە پێشکەوتن و گەشەسەندنی بەرجاوی بەخۆیەوە دیوە،بەلام تاکو ئیستاس هەر کاریگەری ئەو کۆمەڵکوژیە بەسەریانەوە ماوە،چونکە ڕزگاربوانی کۆمەڵکوژی،(توتسیەکان)هەردەم لەبارێکی دەرونی ناجێگیردان جونکە تاوانکاران هێشتا ماون و لەبەرچاویانن ،هەروەها لەبارێکی کۆمەڵایەتی خراپدا دەژین کە زۆر هەژارن،ئەوە سەرباری نەخۆشی ئایدز کە تەنگی پێ هەڵچنیون بەهۆی دەسدرێژیە سێکسیەکانی کاتی کۆمەڵکوژیەکە.

دوای کۆمەڵکوژی:

لەدوای کۆمەڵکوژی جەندین هەنگاوی باش نراون بۆ وەدی هێنای ئاشبونەوەی نیشتمانی لەچورجێوەی سیاسەتێک بەناوی ( یەگرتن و ئاشتبونەوە) ئەویش بەپێڕەو کردنی سیستەمێک بەناوی غاکاکا کە جۆرێکە لە عەدالەت کە ئەم خالانە دەگرێتە خۆ:

١- بۆ داداگایی کردنی سەدان هەزار تۆمەتباری کۆمەڵکوژیەکە
٢- بەشداری و دەسەلات پێدانی ئافرەتان لەحکومەتدا
٣- گەشە پێدان و سەقامگیری ئابوری
٤- داڕشتنی دەستورێکی نوێ بۆ وڵات
سەرەرای ئەمانەش هێشتا دەسەلات بەدەستی سەرکردە کۆنەکانی توتسیەکانەوە یە لە (بەرەی نیشتمانی ڕواندا) ،هەروەها ئازادی قسەکردنیش لەژێر چاودێریدایە، لە ئابی ٢٠٠٣ دا یەکەم هەڵبژاردن کرا ،کە جەنەراڵێکی پێشوی بەرەی رواندا بە ناوی بول کاجامی سەرکەوتنی هەلبژاردنی بەدەس هێنا بۆ ماوەی حەوت ساڵ حکومەتی رواندا بەردەوام تۆمەتبار دەکرێ بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن نەیارەکانیەوە،وە سەرکوتی یان دەکات بەتۆمەتی جودا خوازی نەژادی ، ئەپنیکی ،

دادگای تاوانی نێودەولەتی:

کۆمەڵی نێو دەولەتی دادگایەکی تایبەتیان بە تاوانە گەورەکانی ڕواندا دامەزراند بەناوی (دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی ڕواندا ICTR) بارەگاکەی لە شاری ئەروشا ،ولاتی تەنزانیا بوو، کاری ئەم دادگایە بریتی بو لە داداگایی کردنی تۆمەتباران لە کۆمەڵکوژی ڕواندا ( پلان داڕێژەرو هاندەر و سەرکردە و فەرماندەکان )
یەکەم بڕیاری مەحکەمە دەرجوو لە ٢/١٠/١٩٩٨ دژی تۆمەتبار جان بول ئاکایسوو ، کە تاوانبار کرا بە کۆمەڵکوژی کەتاوانێکی جیهانیە،،سەررای ئەم بڕیارە و جەندین بڕیاری هاوشیوەی تری لەم چەشنە،،وەک دادگایی و تاوانبارکردنی لێپرسراوانی ڕاگەیاندن کە تاونبارکرابون بە هاندانی سەربازەکان و خەڵک بۆ کۆمەڵکوژی ئەم دادگایە رەخنەی زۆری لێگیرا لەلایەن حکومەتی ڕوانداوە جونکە زۆر دور بوو لەولاتەکایان،وە خەرجی زۆر دەویست و زۆر خاو و لەسەرخۆ کارەکانی رادەپەراند.

لەتەمموزی ساڵێ ٢٠٠٦ دا هەریەک لە لێژنەی چاودێری مافی مرۆڤ و یەکێتی نێودەولەتی مافەکانی مرۆڤ،دوایان لە دادگای تاوانی نێودەولەتی رواندا کرد کە دۆسییە و مەلەفی تایبەت بە تاوانەکانی جەنگ، و تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی بکاتەوە ، کە لەلایەن سوپای بەرەی نیشتمانی روانداوە ئەنجام ئەدار دژ بەنەیارەکانیان، لە ماوەی دوای کۆمەڵکوژیەکە بە مەبەستی تٶڵە کردنەوە...ئەم هەنگاوە زۆر بەتوندی لەللایەن حکومەتی ڕوانداوە ڕەت کرایەوە.

تائیستاش دەیان تاونباری کۆمەلکوژی لە فەرەنسسا دەسبەسەرن و زیندانین، بۆیە وەزارەتی عەدلی ڕواندا داوای کردوە کە دبێت ئەو تۆمەتبارانە پێوستە بێنەوە لە ڕواندا داگایی بکرێن،بەلام بەهۆی تێکچونی پەیوەندیەکانی نیوانی فەرەنساو بەرەی نیشتمانی رواندا ئەو کەیسانە بەهەلوسراوی ماونەتەوە یان زۆر بەهێواشی کاریان تیدا دەکرێ، چونکە وەزارتی عەدلی فەرنسیش بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئیمە بەردەوامین لە لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەیە ئەەو تاوانبارانە،،و تاکو لێکۆڵینەوە تەوا نەبێ نایان نێرینەوە ڕەواندا،، وا بڕیارە دادگایکردنەکان لەم ساڵدا و لەسەرەتای سالی ٢٠١٤ کە بیست ساڵ تێ ئەپەڕی بەسەرکۆمەڵکوژیەکەدا بەکۆتا بگەن و هەموو تۆمەتباران داداگایی بکرێن.

شایانی وتنە تاکوئیستا لەسەرئاستی جیهان یەک دادگای هەمیشەیی بەناوی داداگای تاوانی نێودەوڵەتی هەیە بارەگاکەی لە لاهای هۆڵەندایە، و دوو دادگای تاوانی نیودەولەتی کاتی تایبەت دامەزراون بۆ دادگایی کردنی تاوانبارانی کۆمەڵکوژی لە ڕواند او لە ولاتی یوگوسلاڤیا کە تاوانبارن بە کوشتنی بۆسنی وهەرسکەکان، لە ئەوروپا لە سالانی ١٩٩٣-١٩٩٤ دا (کۆمەڵکوژی بۆسنا هەرسەکۆڤینیا)،هەروەها دوای رووخانی سەدام زۆر هەوڵدرا بۆ ئەوەی ددادگایەکی نێودەولەتی هەمان شێوە دروست بکرێ بۆ دادگایی کردنی تاوانەکانی سەدا م وڕژێمەکەی،،بەڵام دەولەتی ئەمریکا رازی نەبوو کە دادگایەکی نیودەولەتی دابمەزرێ، بەڵکو دەی ویست داداگایەکی ناوخۆ دابمەزرێ لەنێوخۆی وڵات بەناوی (دادگای بالای تاوانەکان لەعێراق )بۆیە ئەم دادگایە دامەزرا بەڵام ڕوبەروی زۆرێک لەڕەخنەو ئاستەنگی بویەوە لەلایەن خەڵکی عراق و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە بەهۆی نەشارەزایی دادوەرەکان و دەس تێوەردانی نێوخۆیی، لەلایەن دەسەڵاتەوە،هەر بۆیە پاش ئەوەی تاوانەکانی ئەنفال و بەرازنیەکان و فەیلیەکان و کیمیابارانی هەلەبجە بە جینۆساید هاتە ناسین ،پاشان وردە وردە ئەو دادگا لە ڕێ ڕەوی راستەقینەی خۆی لای دا،،یاخود بەلاڕێ دا برا و هەڵوەشایەوە ناوەکەی گۆڕا بۆ ئەنجومەنی بالای دادوەری کە دەتوانێ هەمان قوەتی داداگای بالای تاوانەکانی هەبێت.

هەروەها لەکاتی ڕودانی تاوانی کۆمەڵکوژی هۆڵۆکۆستدا لەسالەکانی ١٩٤٥ بەدواوە ،ئەم تاوانە بە تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی هاتە ئەژمار و تاوانباران بە وتۆمەتە داداگایی کران، چونکە یاسای تاوانی جینۆساید هێشتا لەئارادا نەبوو.

شایانی باسە داداگای تاوانی نێودەولەتی کاتێ کەدامەزرا واتە لەسالێ ٢٠٠١ ،،لە پێرەوی ناوخۆی ئەوە ڕێکخروە دا هاتوە تەنها لە سەر ئەو تاوانانە کار دەکات کە لەدوای سالێ ٢٠٠١ ڕوویان دابێ،هەروەها لەسەر ئەو کەیسانە کاردەکات کە لەولاتی تاوان دا ناببێ تاوانباران داداگایی کرابن ،یاخود ولاتە کە خۆی توانای داداگایی کردنی تاوانبارانی نەبێت،،بۆیە ئەم زانیاریانە زۆر پێوستە بۆ کوردستان بۆیە ئیتر ئێمەی کورد ناتوانین تاوانەکانی جینۆساید لە هەلەبجە، ئەنفال، بارزانیەکان، فەیلیەکان، هەرتاوانێکی تری کۆمەڵکوژی ببەینە دادگای تاوانی نێودەولەتی،چونکە لێرە لەعێراق دادگای بالای تاوانەکان هەبوە و دادگایی کراون، وەهەروەها تاوانەکانیش پێش ٢٠٠١ ڕویان داوە..