کۆماری کوردستان، ئاوڕدانه‌وه‌یەک له هێندی ته‌وه‌ری گرینگ و پشتگوێ خراوی مێژووی شیرین و تاڵ
14:29 - 28 بەفرانبار 2713
Unknown Author
سەدیق بابایی
له که‌شو هه‌وای گه‌لاوێژی (١٣٢٠)لێک ئاڵان و هاریکاری حێزبی سیاسی و بیری تاک و کۆی چه‌پ و ڕاست له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی تاران و به‌شدارییان له حکومه‌تی بۆنیادنراو له سه‌ر بنچینه‌ی ده‌سەڵاتی ڕه‌گه‌زی ڕه‌زاشا، چه‌که‌ره‌ی بیری نیشتمانی ڕزگاری کوردستان له ژێر نێوی کۆمه‌ڵه‌ی \"ژ ـ ک\" له سه‌رووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ره‌و کرماشان، که‌ڵهور، پشتکێوی لوڕستان له لایەک و له‌و دیوی سنووری ده‌ستکرد له لایەکی‌تر په‌ل‌و پۆی ده‌هاوێشت .
میرزا عه‌بدوڵای مـده‌بر( ئاغا بزرگ) ئاغه‌گه‌وره که به گوێره‌ی ده‌نگۆ \" له دۆستانی لنین و مائۆ تسه تۆنگ،که گۆیا چه‌ند جار چاو پێکه‌وتنی له گه‌ڵیان هه‌بووه! و له‌گه‌ڵ \"ئه‌بولقاسمی لاهوت\"ی که‌ین و به‌ین و سه‌رو سڕی باس ده‌کرێ، به نازناوی میرزا عه‌وڵا، سه‌رۆکایه‌تی لقی : ســنه ، کرماشان ، که‌ڵهوڕ و لوڕستانی پێ سپێردرا.\"
لقی کرماشانی ژ ـ ک به هۆی چه‌ند که‌سێکی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و سیاسی به‌ڕێوه ده‌چوو. نه‌مر میـرزا برایم خان نادری که‌سایه‌تی ناسراو و خاوه‌ن زه‌وق له عیلـم و سیاسه‌ت وه‌ک ده‌بیری ژ ـ ک لقی لوڕستان و کرماشان خه‌باتی ده‌کرد .
مامۆستا سه‌ید تاهیر هاشمی سه‌رۆکی لقی کرماشان و جێگری به‌ر پرسی کۆمه‌ڵه‌ی مه‌ڵبه‌ند بوو. یه‌کێک له قازیه‌کانی دادگای ئه‌مشاره ڕاوێژکاری کۆمه‌ڵه‌ی کرماشانی خرایه ئه‌ستۆ .
ڕه‌شید باجه‌ڵان له وه‌کیله‌کانی پایه یه‌کی دادگوسته‌ری که نیشته جێی خانه‌قین بوو،وێرای به‌رپرسایه‌تی پێوه‌ندی لقه‌کانی کۆمه‌ڵه سه‌رۆکایه‌تی حێزبی کۆمه‌ڵه‌ی له خانه‌قین ده‌کرد و له به‌غدا تا خانه‌قین و کرماشان پێوه‌ندی له گه‌ڵ ناوه‌ند ـ ی پێ سپێردرا بوو .
برایم نادری به وته‌ی خه‌ڵکی کوردستان و ناسیارانی له مه‌هاباد میرزا برایمی نادری کوڕی ڕه‌حمه‌تی ئاغه فه‌یزوڵای نادری ساڵی ١٢٩٠ی هیجری خۆری له دایک بوه و خه‌ڵکی کرماشانه . برایم خوێندنی له کرماشان به‌غدا و فه‌رانسه له به‌شی یاسا ته‌واو ده‌کا و ده‌بێته ئه‌ندامی لژیۆنی زانکۆی فه‌رانسه . ماوه‌یێک له زانستگه‌ی ئه‌فسه‌ری تاران له به‌شی مێژوو ده‌رسی وتوه‌ته‌وه .
نێوبراو له سه‌رده‌می کۆمار‌دا له گه‌ڵ میرزا عه‌بدوڵای مده‌بـر(٩/٦/٤٦) ده‌چێته مه‌هاباد و له لایه‌ن قازی موحه‌مه‌د به سه‌رۆکایه‌تی گشتی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی کوردستان به پله‌ی سه‌رهه‌نگی هه‌ڵده‌بژیردرێ. هه‌روه‌ها وه‌ک ڕاوێژکاری نزیکی پێشه‌وا. وتاری بۆ ڕۆژنامه‌ی کوردستان،گه‌لاوێژ، ده‌نگی گیتی تازه و کووهستان که له تاران ده‌ر ده‌چوو نووسیوه .
ڕیزه نووسراوێکی له ژێر سه‌ردێڕی سه‌لاحه‌دین به فارسی له کووهستان و نۆ وتاری له کۆردستان بڵاو کردوه‌ته‌وه .
خۆێنه‌ری هێژا : مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م سه‌ره‌تایه ڕاکێشانی سرنجی ئێوه‌ی به‌ڕێز بۆ لای چه‌ند پرسیارێکه له پێوه‌ندی په‌ره ئه‌ستا ندنی ده‌مو ده‌ستی که‌م وێنه‌ی ژ ـ ک له مه‌ڵبه‌ندی له دایک بوونی ، هه‌روه‌ها ناوچه‌گه‌لی هه‌ره دووری کوردستان پێش دامه‌زرانی کۆمار که تا ئه‌وکات نیشانه‌یێکی ئه‌وتۆ له هاوبیری و یه‌کڕیزی نیشتمانی ئه‌وتۆی تێدا مه‌زه‌نده نه‌کرابوو.
که‌متر نووسه‌ر و سیاسه‌توانی خۆماڵی و لاوه‌کی هه‌یه ڕای جیاواز له‌وه‌ی هه‌بی که کۆمه‌ڵه و فه‌لسه‌فه فکریه‌که‌ی له سه‌ر پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی کۆماری کوردستان وه‌ک له به‌رنامه‌که‌یدا هاتوه نه‌بووبێ .
ئایا پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگەی کورد له‌و ده‌مه‌دا گه‌یشتبوه ئاستێک له ناسینی ڕیگا چاره‌ی نه‌هامه‌تییه‌کانی ؟
ئایا پله‌ی زانستی سیاسی و لێکدانه‌وه‌ی ڕۆشنبیری کورد له گه‌یشتن به باوه‌ڕی نیشتمانی و لێبڕاوی بۆ خۆ ڕاگری به‌رانبه‌ر لاینی نه‌یار به ئاستی پێویست گه‌یشتبوو؟ متمانه و پله‌ی متمانه به خۆ کردن له نێو جه‌ماوه‌ری کوردستان ببوو به خاوه‌نی په‌روه‌رده‌یێک که ئاماده نه‌بێ جارێکی دی بچێته ژێرباری سه‌روه‌ری و باڵاده‌ستی زمان و ده‌سه‌ڵاتی ملهوڕانه‌ی خۆمڵاس داوی فارس بۆ سه‌رکوتی دووباره‌ی کورد ؟
له قه‌راغ ئه‌م چه‌ند پرسه دا وێرای پارێزراو بوونی حورمه‌ت و گه‌وره‌یی پێشه‌وا و یه‌ک یه‌کی خه‌باتکارانی کۆمه‌ڵه و کۆمار مرۆڤ بۆی هه‌یه هه‌ندێ بۆچوون و پرسی‌تر له دووتوێی شرۆڤه‌ی به‌سه‌رهاته‌کان به مه‌به‌ستی ده‌رس وه‌رگرتنی زیاتر له ڕابردوو که نرخی زۆر و فیداکاری گه‌وره‌ی بۆ کراوه بورووژێنی .
ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه ئه‌وه‌بێ دامه‌زرانی کۆمار له سه‌ر بنه‌مایەک که ڕه‌چاوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی کردووه بــێ ، ئه‌ی بۆ به ماوه‌ی شه‌وو ڕۆژێک تێکچوو ؟ بۆ ته‌نێ زیاتر نێوی پێشه‌وا له سه‌ر زارانه ؟ له به‌ر چی تاقه پێنج پێشمه‌رگه ته‌نیا ماوه‌ی مانگێک نه‌یان توانی له شیوو دۆڵی چڕ‌و پری وڵات‌دا هه‌رنه‌بێ چاوه‌ڕێ به‌سه‌رهاتی سه‌رکۆماره‌که‌یان بکه‌ن . سه‌رکۆمارێک که به قسه‌ی دۆست‌و دوژمن خاوه‌ن ڕێز و خۆشه‌ویستی زۆربه بوو ؟
کاتێک وتاری نیشتمانی گه‌رموگور ، کۆڵنه‌ده‌رانه و پڕله وشه‌ی ئیمان به سه‌رفه‌رازی و به‌خته‌وه‌ری له ڕێگای پاراستنی گه‌ل به‌بێ هێشتنه‌وه‌ی تۆزقاڵێک شک و گومان بو خۆبه‌خشین له‌ڕی وڵات‌دا له بۆنه‌کان و له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ده‌خونینه‌وه به تایبه‌ت ئه‌وکاتانه که وه‌سفی ژاندارمه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌کرێ ( که دیاره له ڕاستیدا هه‌روابوه) خوێنه‌ر هه‌ستێکی وای لا دروست ده‌بێ که سه‌رفه‌رازی هه‌تاهه‌تایی کوردی لا مسۆگه‌ره!به‌ڵام به هه‌ڵکردنی باهۆزێکی پێچه‌وانه به‌سه‌رهاته‌کان داستانی خه‌مناک تۆمارده‌که‌ن؟؟! پێشه‌وای کوردان به بێ که‌مترین ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌لایه‌ن ئۆگرانی گیان له سه‌رده‌ستی ڕزگاری راپێچی زیندان و پاشان په‌ت و قه‌ناره ده‌کرێ!! مرۆڤ ده‌بێ چۆن چۆنی ئه‌م تراژدیایه لێک بداته‌وه ؟
ئاماژه به دوو وێنه له‌م پێوه‌ندیه‌دا ڕه‌نگه ڕاستیه‌کان زیاتر به‌ڕۆژ بکات به تایبه‌ت که یه‌کیان نووسراوی گۆڤاری نیشتمان ئۆرگانی ژ ـ ک له درێژه‌ی وتارێکی شێخ سه‌عید دا هاتووه . ئه‌ویتر پارچه شێعری ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه و له به‌رپرسان و کادری کۆمار سه‌رژمێر ده‌کرێ ..
١ـ .... ڕاوه‌ستن! با سینگتان به گوڵ له شه‌ری نیشتمانا هه‌ڵ پشکویت بو پیاوان رووی زه‌ردنا سینگی خوینین جوانه!
راوه‌ستن! بلا خوێنی سوور‌و گه‌رمتان له سینگ جاری بی ئه‌ندامی خوێناوی لاویک دناو مێرگ و چیمه‌نی کوردستاندا له تازه بووکان جوان ترە.
رابن! رابن ! شه‌ڕ و کوشتن هێرش و هجوم زۆر زۆر له راکردن و بێ به‌ختی هاسان تره .
و له درێژه‌دا :
ژماره‌ی دوژمن و زۆر و بۆری یان هیچ نیه هجوم بکه‌ن له ژیانی خۆ ترسوو نه‌بی با دڵ خوش بن .
له کۆتایی وتاره‌که‌دا هاتووه :
پیاوی ترسه‌نوک مالی خو ، وولاتی خو ـ و نامووسی خویان به باده‌ده‌ن أیوه ده‌بی وولاتی خو وه‌ژینن که‌سی له شه‌ر بترسیو ده‌س له نامووسی خو به‌ربدا ئه‌و کاره شه‌ریف وچاکه‌ی پی ناکریت .
گۆڤاری نیشتمان لاپه‌ڕه‌ی ٤ ژماره‌کانی ٧ و ٨ و ٩ که وێکڕا . [ به‌ڕێنووسی وه‌ک ده‌قه‌که].
٢ ـ جه‌وانانی دیموکرات وان م . مجدی
ئه‌من رولیکی پاکی نیشتمانم له بو خذمت وطن حاضر به‌گیانم
حقیقت هه‌ر ده‌لیم شیرین بی یان تال موظف خوم به گوتنی حق ده‌زانم
کتومه وهه‌رده‌لیم بی ترس‌و بی باک بکا هه‌رکه‌س خراپه‌ی نیشتمانم
اگه‌ر به‌رد بی به آسن ده‌یشــکینـــم ! به‌رامبه‌ر سینگی دوژمنه ســنانم
ئه‌وه‌ی ظالم بی هه‌رکه‌س بی خراپه له به‌ر خوی هه‌ر بلی ابنی فلانم
ئه‌من وه‌ک خلکی دی نیم وه‌ختی قازانج بده‌م هیند به‌ردی ملیت له شــانم
ڕه‌گی ملیتی استوم هــه‌لســـتی وشک بی زارم و له‌ت بی زمــانم
له وه‌ختی لازم و هنگاوی پیویســت به‌رامبه‌ر سینگی دوژمنــه ســنانم
له ری ـ ی راگرتنی ئالای مـقدس وه‌به‌رچاو نانیم ســود و زیــانم
.
کورد گوته‌نی ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆر هه‌ڵده‌گرێ . ڕه‌نگه که‌م که‌س بتوانێ وه‌ڵامی ته‌واو به پرسگه‌لێکی ئه‌وتۆ و ده‌یان پرسیاری تری پێوه‌ندیدار بداته‌وه، به‌ڵام له‌لایەک نرخی مه‌زنی ئه‌م ئه‌زموونه مێژووییه ، فیداکاری خه‌ڵک و به‌شێک له ڕێبه‌ران و پێشمه‌رگه‌کانی سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوی دوژمن و له لایێکی‌تر به سه‌ر‌هاتی تاڵ و ناچارکرانی سه‌رله نویی خه‌ڵک بۆ ملدان به چاره‌ڕه‌شیه دوور‌و درێژه‌کان که ئه‌وه بۆ ٦٤ ساڵ ده‌چێ گه‌لی ئێمه ڕه‌نجی پێوه ده‌کێشێ ئه‌رکدارمان ده‌کا زیاتر ئاوڕ له ڕابردوو بده‌ینه‌وه تا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێکی دیکه‌مان ده‌سکه‌وت یان توانیمان بخولقێنین بزانین لاوازیه‌کانمان کامانه بوون .
دیاره زانستی کۆمه‌ڵناسی بۆ پێک هاتنی ئاڵوگۆڕ ته‌نێ هۆکارێک به ته‌واوکه‌ر نازانێ . به‌ڵکوو زۆر مه‌رج و کێڵگه(زه‌مینه)و پێداویستی تر له په‌نا هۆکاری سه‌ره‌کیدا ده‌س نیشان ده‌کا تا وه‌ک ڕێخۆشکه‌ری سه‌ر‌ئه‌نجام خوڵقێن ده‌ور بگێڕن .
به دڵنیاییه‌وه زۆر به‌ی خه‌ڵکی ئێمه شاره زای ئه‌م ڕاستیه‌ن که یه‌کێک له هۆکاره سه‌رکیه‌کانی خوڵقانی ده‌رفه‌تی زێڕین بۆ پێک هێنانی کۆماری کوردستان، هاتنی هاو په‌یمانانی داگیرکاری ئێران و کێشرانی شه‌ڕی جه‌هانی دووهه‌م بۆ مه‌به‌ست و قازانجی تایبه‌تیو ته‌ماحکارانه‌یان له ناوچه‌که‌دابوو . ده‌توانین به بێ دوو دڵی ده‌سنیشانی ئه‌و ڕاستییه بکه‌ین که کورد به ڕێژه‌یێک که‌ڵکی باشی له‌م هۆکاره وه‌رگرت ، ئایا له گه‌ڵ ئه‌وه ده‌توانین پیداگرین که کورد سرنجی پێویستی داوه‌ته‌به‌ر گرنگی لاینه‌کانی دڵنیایی به‌خشی تربۆ به ئامانج گه‌یشتن ؟
له‌م پێوه‌ندیه‌دا ده‌بێ ئاوڕێکی کورت له خه‌بات و تێکۆشانی ڕابردووی توێژی ڕۆشنبیری نیشتمان په‌رست یا ورده بورژوازی لیبراڵی کورد بده‌ینه‌وه ئه‌وکات زیاتر ئاشکرا ده‌بێ که ئه‌م توێژه له چ ده‌وران و سه‌رده‌مێکدا نه‌ی توانیوه بۆ خۆی ده‌وری سه‌ربه‌خۆ له ئێداره کردن و ڕێبه‌ری بۆ به ئامانج گه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌که‌ی بگێڕێ ، بگره زیاتر ده‌سه‌مۆ ، فه‌رمانبه‌ر و پاشکۆی ڕێبه‌ری کۆنه‌باو (سونه‌تی) شێخ، ئاغا، مه‌لا و،هتد بوه .
ئه‌م به‌شه ئه‌گه‌ر له ساته‌وه‌ختێکدا له به‌رانبه‌ر که‌سایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری شۆڕش خۆی نواندبێ ، توانای له سه‌رپێ وه‌ستانی سه‌ربه‌خۆ ده‌ر بڕینی زانستی ئیداره و به جه‌ماوه‌ریکردنی چاره‌نووس سازی نه‌بوه !
ته‌نانه‌ت گه‌ر له کورتخایه‌نیشدا ده‌وری نواندبی نه‌یتوانیوه به سه‌رئه‌نجامیکی دڵخوازی بگه‌یەنێ ( هه‌رچه‌ند کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به جاران که‌مو زۆر پاڵپشتی پێویستیان بۆ به ته‌نگه‌وه چوون ده‌ربڕیوه) .
ئه‌م وه‌زعه ڵه شۆڕشه‌کانی کوردستان له پارچه جیاکراوه‌کانیدا ئاسه‌وارو وێنه‌ی زۆرن. دانه‌به‌زینی جه‌ر‌به‌زه‌یەکی به‌ڕێوه‌به‌ری که توانای سامان دانی جه‌ماوه‌ری بۆ به‌ربه‌ره‌کانێیه‌کی ئه‌وتۆ تا دوژمن ناچار به شکست و پاشه‌کشه‌ی یه‌کجاری بکا ئاکامی ئه‌م وه‌زعه بووه .
شوێنه‌واری ئه‌م ڕاستیه تاڵه له حاڵه‌تی به ڕواڵه‌ت سه‌رکه‌وتوویدا ئاکامی له هه‌مبه‌ر وه‌ستانی وزه فه‌وتێنی جه‌ماوه‌ر و قه‌ڵش تێکه‌وتن و ده‌سته به‌ندی چه‌کداری و دوژمنکارانه له به‌رانبه‌ر هه‌ڤدوو و ڕکه به‌رایه‌تی به قازانجی داگیر کاران ، له سه‌رجه‌می خۆیدا دڵساردی جه‌ماوه‌ر و له‌تووپه‌ت کردنی زیده‌تری وڵات تا ڕاده‌ی بنه‌ماڵه‌کان و زێاد کردنی دوژمنایه‌تی نێو خۆیی ڵی که‌وتوه‌ته‌وه که دیاره وێنه‌ی فراوان له به‌ر ده‌ستدان ؟!
وه‌ک گوترا له ئه‌گه‌ری پێشکه‌وتنیدا ڕێبه‌ری ڕۆشنبیر له جێگای دابه‌زاندنی سیسته‌می نوێی ڕێکخستن و مودرنیزه‌کردنی خه‌باتی هاوته‌راز له گه‌ڵ دسیپلین ، هه‌رکه زانیویه‌تی به‌شێک له کۆمه‌ڵگا له ده‌وره‌ی کۆبوه‌ته‌وه ، وه‌ک لاسایی که‌ره‌وه‌یێکی باشی ڕێبه‌ری کلاسیک خۆی لێ بوه به ئیمام ، مه‌لا و خه‌ڵیفه‌و شــا و خه‌ڵک به ئومه‌ت ، ده‌روێش و سه‌ربازی بێ ئیراده که ته‌نێ سه‌ربزێوی و مل که‌چ کردن پێیان ڕه‌وا بینراوه !؟
موهه‌ندس نووری شاوه‌یس (١٩٢٢ ـ ١١.١٥. ١٩٨٣) یه‌کێک له گه‌نجه ناسیۆنالیسته ڕۆشنبیره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوه که گه‌لێک ده‌وری سه‌ره‌کی له ئه‌ندامه‌تی \" کۆمه‌ڵه‌ی دارکه‌ر\" حێزب و ڕێکخراوه‌کانی وه‌ک : هیوا ، پارتی دێمۆکرات و پارتی گه‌لی دێمۆکرات‌دا هه‌بوه ، له بیره وه‌ریه‌کانیدا سه‌باره‌ت به ڕێبه‌ری هیوا ده‌ڵێ : \" له به‌ر ئه‌وه هیچ کامێکمان ئه‌و ده‌سه‌لات و لێوه‌شاوه‌یه‌ی له خۆیدا نه‌ده دی که ببێته سه‌رکرده‌ی کۆمه‌ڵه لێژنه‌یێکی سه‌ر کردایه‌تیما‌ن دانا و له ساڵی ١٩٤٠ ڕه‌فێق حێلمی ـ یان بۆ سه‌رۆکایه‌تی هیوا دیوه‌ته‌وه . له کاتێک دا مامۆستا خۆی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامی هیوا نه‌بوه به‌ڵام له به‌ر قورسایی که‌سایه‌تیه‌که‌ی که که‌سایه‌تیه‌کی کلاسیکانه بوه کردوویانه به سه‌رۆک \" ؟!
ده‌قی ئه‌م مه‌سه‌له به جیا له زه‌ختی لاوه‌کی له به‌سه‌رهاتی کۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ ک ـ یشدا ده‌بیندرێ ! هه ڵبه‌ت لێره دا مه‌به‌ست له هێنانی وێنه‌ی ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه تێکۆشه‌ره له ڕوانگه‌ی باس کردنی شێوازی مێژووی ڕێبه‌رایه‌تی جووڵانه‌وه‌ی کورد‌و کزی کارئامه‌یی ڕۆشنبیری کورده به مه‌به‌ستی تیشک هاوێشتن بۆ ناخی که‌موکوڕی ڕێگر و نا جێگرتوویی بیری پته‌و و کۆڵنده‌رانه‌یه ، بیر‌و باوه‌ڕێک که هیچ کۆسپێک له کاتی ته‌نگانه‌دا نه توانی ڕێگای خۆبه‌ده‌سته‌وه دان ته‌خت بکات ، به چه‌شنێک له هه‌لومه‌رجی دواکاته‌کانی کۆماری کوردستان زۆربه‌ی به‌رپرسان پشت له جه‌ماوه‌ری به‌رین و هه‌ژاری ئاماده له مه‌یدان بکه‌ن و به‌ڵێنی چه‌ند ڕؤژ پێشووتر پشت گوێ بخرێ تا ژاندارم هه‌ر ئه‌و هێزه بێوه‌ره خۆبه‌ده‌سته‌وه ده‌ره ـ ی دوێنیی له گه‌ڵ تاقمێکی دووڕووی به‌زیوی خۆماڵی له خه‌ڵک ببن به شێری مه‌یدان!!؟
درێژه‌ی هه‌یه