کۆماری کوردستان ، ئاوڕدانه‌وه‌یێک لههێندی ته‌وه‌ری گرینگ و پشتگوێ خراوی مێژووی شیرین و تاڵ
13:38 - 8 رێبەندان 2713
Unknown Author
سدێق بابایی
(به‌شی ٢)
ئاوهردانهوهی ڕابردوو یارمه‌تیمان ده‌دا فام کردنێکی تێروتهسهلتری شایان له‌مێژووی خۆمان بهدهستهوهبدهین .
هێنانه‌گۆڕی پرسگه‌لی هێشتا وه‌ڵام پێ نه‌دراو، فامی تاکی کورد له‌سه‌ر ڕابردووی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کا .
ئه‌گه‌ر ڕابردووی دوورتر و کاره‌ساته‌کانی به‌مێژوو بسپێرین و ته‌نێ کورتتری به‌سه‌رهاتی خۆمان له نێوان ساڵه‌کانی ١٨١٩ تا کۆتایی ٢٠٠٨ی زاینی بکه‌ین به‌ئاوێنه‌ی تێڕامانی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێران به‌رانبه‌ر به‌کورد و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ، ڕهنگهداهاتووی کورد سه‌رله‌نوێ نهکارهساتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌وڵ و کوێره‌وه‌ری فێداکارانهی چه‌شنی کۆماری کوردستان به‌خۆوه‌ببینێ و نـهناچار بێ ڕۆژانهبۆ ده‌ست خستنی ژه‌مه‌نانێک لهسنوورهدهسکردهکاندا قوربانی بێ سنوور ببه‌خشێ .
له‌ڕوانگه‌ی هه‌ر تاک و تاقمێکهوهڕێژهی گرینگی هۆکاره‌کانی ئه‌م بهسهرهاتهجیاوازه . وانه‌و ئه‌زموونی کارهساتهمێژووییهکان ئهوهدهسهلمێنی کهئێمهنهمان توانیوههێشتا نه‌یاره‌کانمان وه‌ک خۆیان بناسین . بهواتهیێکیتر ڕهنگامهبوونی پلانهداڕێژراوهکانی نه‌یارانی کورد به‌تایبه‌ت له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵات تێکه‌ڵی جۆرهئازایهتی و هونه‌رێکی ئه‌وتۆ کراوهکهئێمهی کورد توانای ئه‌وه‌مان پێشان نهداوهلهژێر کاریگه‌ری جادووگه‌رانه‌ی زمان و کرده‌وه‌کانیان خۆ ده‌رباز که‌ین !!
با چه‌ند وێنه‌ی مێژوویی پێکهوهبهسهر بکه‌ینه‌وه . به‌هیوای ئهوهپتانسیل و هێزو توانا به‌فێڕۆ چوهکانمان له‌درزو که‌لێنی ئه‌م بهسهرهاتهئاڵۆزهدا وه‌دۆزین .
ـ ساڵی ١١٩٨ به‌رانبه‌ر به ١٨١٩ی زایینی : ئه‌حمه‌د ئاغا کوڕی موحه‌مه‌د ئاغا حاکمی مه‌راغه، باپیر ئاغا سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتداری فێدراسیۆنی عه‌شایری کورد به‌خۆی و هه‌زار که‌سه‌وه، به‌بیانوی یارمه‌تی بانگهێشتی ئه‌و شارهدهکا و به‌پێ پلانی پێشتر داڕێژراو سه‌رجه‌م مێوانانی دامه‌زراو له‌ماڵه‌کانی شاری مهراغهبهشهو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌که‌یان( باپیر ئاغا ) له‌خه‌ودا ، تاقه‌که‌سێکی لێ ده‌رچێ ،ئه‌وانیتر بهباپیر ئاغای سهرۆکیانهوهدهکوژن ! دیارهئهحمهد ئاغای بکوژی کوردان زاوای فهتحعهلیخانی قاجاڕ مێردی زه‌ینه‌ب خانم ، حه‌فده‌هه‌مین کچی شا بوه .
ـ بوداق خان مۆکری : ساڵی ١٢٠٣ههرچهند بۆ هاریکاری کردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و قڕ کردنی ئێلی بڵباس له‌لایه‌ن کوردهوهتاوانبار ده‌ناسرێ ، به‌فه‌رمانی ئاقا موحه‌مه‌د خان چاوی ده‌ر ده‌هێنن و ده‌ی کوژن .
ـ ئه‌فراسیاو سوڵتانی زه‌ڕزا : ساڵی ١٢٠٧پاش ئهوهموحهمهد قوڵیخان ( ئازه‌ری) حاکمی ورمێ ده‌که‌وێته‌به‌ر غه‌زه‌بی موحه‌مه‌د خانی قاجاڕ . سوڵتانی زه‌رزا یارمه‌تی و داڵده‌ی ده‌دات .کاتێک کێشهکهچارهسهر ده‌کرێ و قوڵیخان دهکرێتهوهبهحاکمی ورمێ ، ئه‌فراسیاو سوڵتان زاوای حاکمی دووبارهبهدهسهڵات گه‌یشتوو بۆ پیرۆزبایی ده‌چێته‌لای . هاوکات به‌فه‌رمانی شا ده‌رمان داوی ده‌که‌ن و ده‌مرێ !!
ـ هه‌مزه‌ئاغای مه‌نگوڕ : سوپاسالاری شێخ عوبه‌یدوڵڵا ٣٠.٠٧.١٨٨١ له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن عه‌لیخان ( سه‌رتیپ ) وه‌زیری فهوائێد کوڕی موحه‌مه‌د سادق خانی گه‌ڕووس لهدهستو پێوه‌نده‌کانی ناسره‌دین شا قاجاڕ بۆ نێو خێوه‌تی سپا له‌مه‌هاباد به‌بیانووی ڕاوێژ و دڵدانهوهبانگهێشتن ده‌کرێ . هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌ت که‌س لهتفهنگچیهکانی ده‌درێته به‌ر ده‌سڕێژ و ده‌کوژرێ !
ـ حه‌سه‌ن سانی هه‌ورامان : ساڵی ١٢٨٤ له‌لایه‌ن فهرهادمیرزای قاجاڕ حاکمی کوردستان(سنه)دیسان به‌نێو بۆ وتووێژ و پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی شاهانه !! بانگ هێشتی ئاوایی بێڵک له‌ناوچه‌ی مه‌ریوان ده‌کرێ و بهفێـڵ ده‌یکوژن .
ـ جه‌عفه‌رئاغای شكاک : ساڵی ١٢٨٤ پاش سه‌فه‌ری موزهفهرلدین شا قاجاڕ بۆ ئۆروپا موحه‌مه‌د عه‌لی میرزا والی ته‌ورێز له‌جێگای خۆی داده‌نێ . والی به‌نزام ئهلسهلتهنهتلگرافی فه‌رمان ده‌دا جه‌عفه‌ر ئاغا بکوژن .نزام ئهلسهلتهنهقورئانی مۆرکراو بۆ ئاغای شکاک ده‌نێرێ و داوای لێده‌کا بۆ پاراستنی ته‌وریز بههانایهوهبچێ .حسێن خانی زه‌ڕغام یه‌کێک له‌سه‌رانی سپای ته‌ورێز خانی کورد بۆ سه‌رای خۆی مێوانی ده‌کا . به‌گه‌یشتنی ده‌سڕێژی لێ ده‌که‌ن له‌جێدا شه‌هید ده‌کرێ .
ـ حه‌مه‌سه‌عید سوڵتان حاکمی هه‌ورامان : ساڵی ١٢٨٧ی کۆچی دوا به‌دوای سوێند و قورئان بۆ پارێزگاری و ڕێز لێ گیران ده‌چێته‌شاری سنهئهویش ،بهپێلانی شهرهفهلمولک و فه‌رمانی موعته‌مد ئه‌لده‌وله،قاجاڕ و وه‌زیر ئاقاخانی نووری له‌شاری جوانڕۆ ده‌کوژرێت .
ـ پلانی ترۆری سمایل ئاغا سمکۆ : به‌دانانی ته‌قه‌مه‌نی له‌نێو قوتووی شیرینی : ساڵی١٢٨٧بهرانبهر ١٩١٩ به‌ده‌ستی موکه‌ڕه‌م ئه‌لمولک جێگری والی ته‌ورێز کهسمکۆ تێیدا ده‌رباز ده‌بێ به‌ڵام برایێکی ده‌کوژرێ .
ـ کوژرانی سمایل ئاغا سمکۆ : پووشپه‌ڕی ١٣٠٩ به‌رانبه‌ر به ١٧ی ژوئه‌نی ١٩٣٠ له‌شاری شنۆ به‌فه‌رمانی ڕه‌زا شا په‌هله‌وی ، هه‌مدیس به‌بیانووی وتوویژ و پاش سوێند ، قورئان و به‌ڵێنی پێدان.
ـ له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا و هاوڕێیانی ده‌ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٢٦ پاش قهولو به‌ڵێنی سه‌ۆک وه‌زیران قه‌وام !
ـ کوشتنی دوکتۆر قاسملو و هاوڕێیانی : ٢٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٦٨بهرانبهر ١٣.٠٧.١٩٨٩لهوین پێته‌ختی ئۆتریش له‌ژێر په‌رده‌ی وتووێژی چاره‌سه‌ریدا !!
ـ کوشتنی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی : ٢٦ی خه‌رمانانی ١٣٧١ به‌رانبه‌ر ١٧ دێسامبری ١٩٩٢ له‌برلین (ئالمان) کاتی کۆبوونهوهبۆ یه‌کخستنی سه‌رانی هێزهسهرانسهریهکانی دژبه‌ری تاران !! که‌ته‌نێ کورده‌کانی تێدا قوربانی کران ؟؟؟! مه‌حکه‌مه‌ی ناسراو بهمیکۆنۆس( قه‌زایی ئاڵمان) ده‌سه‌لاتدارانی ئێران ـ ی بهپلاندانهر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م کردهوهترۆریستیهناساند .
ئهوهمشتێک لهخهروار کرده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوه‌ندی ئێران ـ قاجار ، په‌هله‌وی ، و کۆماری ئێسلامی دژ به‌میلله‌تی کورد له‌کوردستانی ڕۆژههڵاتهکهلهڕاستیدا یه‌ک ڕه‌وشت یه‌ک سیاسه‌ت و یه‌ک ئامانجی بهدواوهبوه. سه‌رکوتی بێ به‌زه‌ییانه‌و دوژمنایه‌تی پشت به‌سراو به‌هه‌ر وهسیلهییک به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد .
مه‌خابن ڕێبه‌رانی ئێمه‌تا ئهوکاتهخۆیان له‌سێبه‌ری داری سێداره‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاران یا ڕووبه‌ڕووی تیمی ترۆر و ده‌سڕێژو گوله‌بارانی پیاوه‌کانیاندا نه‌دیوه ، هه‌رکام به‌شێوه‌یێک فریوی دوو دڵی و وته‌گه‌لی وه‌ک \"ههموتهنان عه‌زیز\" ! \"مه‌رزداران غه‌یوور\" ! \" ئیرانیان ئه‌سیل\" ! ،خواردوه .
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه‌ئه‌م کاروانهمهرگباره ڕێچکه‌ی پێشوو بهزڕڕهی زه‌نگی هه‌ڵوێستی سیاسی! حێزبهکانمان نهسرهوتوانهبهبێ ئاوڕدانه‌وه لهپشتهسهر درێژه‌پێده‌دات ! به‌چه‌شنێک شێلگیرانه‌تر لهپێشووو هه‌مدیس خوازیاری وتووێژ له‌گه‌ڵ نه‌یاری تاقی کراوه ی ده‌ست سوور به‌خوێنی ڕێبه‌رانی کورده!؟
درێژه‌ی هه‌یه ...