کوژران و برینداربوونی ٢٢ کۆڵبەر لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٩

11:36 - 2 گەلاوێژ 2720

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندیی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی،  ٢٢ کۆڵبەر کوژراو  و بریندار بوون.

لە کۆی ئەو ٢٢ کۆڵبەرە کوردە، ٨ کەسیان کوژراو و ١٤ کۆڵبەر بریندار بوونه.

چۆنییەتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران:

١٩ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کوژرا و بریندار بوونه

 کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی تورکیە

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

کوژرانی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنە ناو ئاو لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان

دەبێت بگوترێ لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩، ٥٧ کۆڵبەر کوژرا و بریندار بوونه (١٩ کوژرا و ٣٨)

بەم شێوەیە لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە گشتیی ٧٩ کۆڵبەر کوژرا و بریندار بوونه (٢٧ کوژرا و ٥٢ بریندار)

دەبێت بگوترێ:

عەلی بروکی میلان، کۆڵبەری کوژرا خەڵکی شاری چاڵدێران، پاش دەسبەسەرکردنی بە دەست بەستراوەیی لە مەودایەکی کەم لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

شەمزین ئەحمەدی کۆڵبەری کوژراو خەڵکی شاری ورمێ، کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، گوللـە بەر پشتی کەوتبوو، پاش ٨ ڕۆژ خەواندن  لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا بوو.  هەروەها برایەکی شەمزین بە ناوی ئەرسەلان ئەحمەدی لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە کاتی کۆڵبەری کوژرابوو.

کۆڵبەران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە شێوەی نایاسایی، دەکرێنە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان حکوومەتی لە ناوچە سنوورییەکان.

بۆ دیتنی شوناسی کۆڵبەرانی کوژرا و برینداربوو، دەتوانن سەردانی بەشی "فارسی" ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بکەن.