کوژران و برینداربوونی چوار کاسبکاری کورد لە سنووری ماکۆ

10:53 - 4 جۆزەردان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕ، هێزەکانی ئەرتشی تورکیە لە بەرزاییەکانی "خەجێ ‌خاتوون"  دەستڕێژییان لە ژمارەیەک کاسبکاری کورد کرد و لە ئاکامدا، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "قادر یادسار" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی "دێم قشڵاـق"ـی شاری ماکۆ، گیانی لەدەست دا و سێ کاسبکاری دیکە لەو ڕووداوەدا پێکران.

ئەو ژمارە لە کاسبکارانە، لە کاتی تێپەڕین لە سنوور کرانە ئامانجی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە و هەتا ئێستا تەرمی "قادر یادسار" ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

 هەروەها بە تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە چەندین سەر ئەسپی کاسبکاران لەنێو چوون.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٦ی بانەمەڕ، هێزە نیزامییەکانی تورکیە بە تەقەکردن لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری کوتۆلی خۆی، کۆڵبەرێک بە ناوی "بەهرام یووسفی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی گوندی "بەلەجووک" گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "شەمسەدین عومەرپوور" بەسەختی پێکرا.