کوڕێکی ڕوانسەری لە ڕیزی گرووپی "تەحریرولشام" لە سووریە کوژرا

11:55 - 6 گەلاوێژ 2720

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەکێک لە ئەندامانی گرووپی تەحریرولشام بە ناوی "ئاکۆ نووری" کوڕی "کەریم"، لە ئیدلبی سووریە کوژرا.

"ئاکۆ نووری" خەڵکی گوندی "تەم‌ تەمـ"ـی شاری ڕوانسەرە و ماوەی چەند ساڵێکە پەیوەست بووە بە گرووپی تەحریرولشام.

چەکدارانی تەحریرولشام بە ھێزی ئۆپۆزسیۆنی سووریە دەناسرێن؛ چەکدارانی تەحریرولشام بە بەهێزترین گرووپی جیهادگەرا لە سووریە دێنە ئەژمار.

گرووپی تەحریرولشام لە ساڵی ٢٠١٧دا بە تێکەڵبوونی چەند گرووپێکی سەلەفی، بەتایبەت گرووپی "بەرەی نووسرە" پێک هاتووە و باڵی نیزامیی گرووپی ئەلقاعیدە لە سووریەیە.