کوشتارگای ورمێ هاووڵاتییانی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە+ وێنە

17:21 - 29 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییان گەڕەکی کوردنشینی کوشتارگای ورمێ بەهۆی پیسبوون و نەبوونی خزمەتگوزاری، سەبارەت بە تووش بوون بەنەخۆشیی بێ عیلاج تووشی ترس و نیگەرانی بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گەڕەکی کوشتارگا یەکێک لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری ورمێ سەرەڕای ئەو ەیکە لە زۆربەی خزمەتگوزارییەکان بێبەرین، ئاوەڕۆی زێراوی ئەو گەڕەکە دەرنەچووە و ئەمەش مەترسییەکی گەورەی بۆسەر گیانی دانیشتوان و بەتایبەتی منداڵانی ئەو گەڕەکە پێکهێناوە.

بە پێی راپۆرتەکە، ئەو گەڕەکە هیچ شوێنیکی تایبەتی بۆ منداڵان تێدا نییەو تاکە سەرگەرمیی منداڵان کایە کردن بەقوڕ و چڵپاو و زێراوی ئەو گەڕەکەیە، کە بەو هۆیەوە چەندین منداڵ تووشی نەخۆشی بێ عیلاج بوون.

لەلایەکی دیکەوە بۆنی زێراب و ئاوەڕۆی دەرنەچووی سەر شەقامەکان، یەکێکی دیکە لە سەرەکی‌ترین کێشەکانی ئەو گەڕەکە کوردنشینەی شاری \"ورمێ\"یە و گوزەرانی لەو گەڕەکە ئەستەم کردووە، بەشێوەیەک زۆربەی دانێشتوانی ئەو گەرەکە بەهۆی هەژاری و لە رووی ناچارییەوە لەو گەڕەکە نێشتەجێ بوون.

یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکانی ورمێ بڵاوی کردەوە، هیچکام لە کۆڵانەکانی ئەو گەرەکە قیرتاو نەکراوەو پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی بەنیوەچڵی ماونەتەوە و هاتوچۆ لە سەرجەم کۆڵاندا بەرەوڕووی گرفت بوونەتەوە.

ئەوە لە حالێک دایە کە زۆربەی هاووڵاتییانی شاری ورمێ لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەو گەڕەکە کوردنشیتنە بە ئەنقەست و بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو لەلایەن ئیدارە و دەزگا حکوومەتییەکانەوە پەراوێز دەخرێت.

\"13343.jpg\"

\"13344.jpg\"

\"13348.jpg\"

\"13347.jpg\"

\"13346.jpg\"

\"13342.jpg\"

\"13350.jpg\"

\"13345.jpg\"