کوردستان گەورترین کێڵگەی مینڕێژ کراو
19:35 - 11 رێبەندان 2712
Unknown Author
سیرووس رەئووفی
هه‌موو سالێک شاهدی ئه‌وه‌ین که رژیم له ده‌زگا پروپاگهندەکانی خۆیه‌وه به‌شێوه‌ی جوراوجۆر باس له نه‌هێشتنی مین و پاک کردنه‌وه‌ی کێڵگه‌کانی مینڕێژ کراو ئەکات، ئه‌وه له حالێک دایه که رۆژانه شاهدی هه‌والی ته‌قینه‌وه وقۆربانی گرتنی مین له‌میدیا و ناوه‌نده کانی مافی مرۆڤین، ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه سنوورییه‌كانی نزیك شاره‌كان به‌دوای شه‌ڕی ئێران و ئێراق و پاشماوه‌ی مینه چێندراوه‌كان، بۆته كاره‌ساتێكی مه‌رگ هێنه‌ر بۆسهرخهڵكی ناوچه‌كە.
محهمهدحسین ئه‌میر ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی ناوه‌ندی نه‌هێشتن و سڕینه‌وه‌ی مینی ئێران دەڵێ : پاش وڵاتی میسر، ئێران دووهه‌مین وڵاتی مینڕێژ کراوه له باری قه‌واره و پانتایی کێڵگه‌کانی مین، له جیهانه.
به‌پێی ئاماری ناوه‌ندی نه‌هێشتنی مین، چوار ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار هیکتار له پانتایی پێنج پارێزگای سنووری ئازربایجانی رۆژئاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام و خووزستان له درێژایی ساڵه‌کانی شه‌ری ئێران و ئێراق مین رێژ کرابوون که زۆرترین کێڵگه‌کانی مین له ناوچه کورد نشینه‌کان واته رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، هه‌ڵوه‌ژێری ناوچه مین رێژکراوه‌کان له سالی 1377 تا 1382 له ئه‌ستوی وه‌زاره‌تی کشوه‌ر بوو که دواتر گوازرایه‌وه بۆ ناوه‌ندی نه‌هشتن و سڕینه‌وه‌ی مین سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پشتگیری له هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له ده‌قی رێکه‌وتن نامه‌ی نێوان ئێران و ئێراق که له سالی 84 دا نووسراوه زیاتر له 20 ملیۆن مین له سه‌ر سنووری ئێران‌دا هه‌یه، پتر له 70%ی ناوچه مینڕێژ كراوه‌كان ـ به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی خودی رێژیم ـ پارێزگا كوردنشینه‌كانی وه‌ك: كوردستان، ئیلام، كرماشان و ئازه‌ربایجانی رۆژائاوایه، ناوه‌ندی پێشگرتنی سازمانی بهزیستی ئێران ئاماری کۆژراو و بریندار بووانی مین له سالی ٢٠١١ ەی 104 که‌س ڕاگه‌یاندووە.
خه‌سار و ئاسه‌واره به جێماوه‌کانی مینی دژه نه‌فه‌ر به دووای هه‌ر شه‌رێکی چه‌کداری، بۆ که‌سانی سڤیل به تایبه‌ت منداڵان، هۆکارێکی سه‌ره‌کی کۆم بوونی کۆمه‌ڵێک له وه‌ڵاتان بۆ بنبڕکردن و نه‌هێشتنی به کارهێنانی مینی زه‌وینی دژه نه‌فه‌ر بوو، که له ئاکام دا له مانگی دسامبری 1997 زایینی له شاری ئۆتاوای کانادا کۆبوونه‌وه‌یێکیان ساز کرد و چه‌ند خاڵێکیان په‌سه‌ند کرد که به کۆنوانسیونی ئۆتاوا ناسراوه، کهدوواتر له‌سالی 1998 بووه هۆی دامه‌زرانی رێکخراوهیەک بهنێویچاودێریبهکارهێنانیمین.
به‌پێی ئه‌و رێکه‌وتنه وه‌ڵاتانی ئه‌ندام له به‌کارهێنان، په‌ره دان ،به‌رهه‌مهێنان، بازرگانی یان گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆی مینی دژه نه‌فه‌ر خۆده‌بوێرن و ده‌بێ هه‌موو هه‌ماره‌کانی مینیان له ناو ببه‌ن وتێبکۆشن بۆ سڕینه‌وه و نه‌هێشتنی کێڵگه مین ڕێژکراوه‌کان، تا ئێستا 158 وه‌ڵاتی جیهان ئه‌و بهڵێننامهیانه واژۆ کردووه. به پێی دووایین ڕاپۆرتی رێکخراوه‌ی چاودێری به‌کارهێنانی مین له سالی ڕابردوودا زیاتر له 4000 که‌س له جیهان به هۆی مینه‌وه بریندار یان کۆژراون.
ئێران وه‌ک دووهه‌مین وه‌ڵاتی مینڕێژکراو له ئاستی جیهاندا ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت کۆنوانسیۆنی ئۆتاوا و به‌ڵێننامه‌ی ئۆسلۆ سه‌باره‌ت به به‌کار نه‌هێنانی بۆمبی خووشه‌یی واژۆ نه‌کردووه،که ئه‌وه خۆی جێگای سه‌رنج وتێڕامانه، وه‌ڵاتێک که رۆژانه خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌بنه قۆربانی مین ده‌بێ چه هۆکارێکی بێت که ئه‌و کۆنوانسیۆنه واژۆ نه‌کات؟ ئایا ئه‌مه خۆی شاهیدی ئه‌وه نیه که ئێران هێشتا له مین که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و به‌کاری ده‌با؟، به‌پێی وته‌کانی به‌رپرسانی رژیم تا سالی 91 هه‌موو مینه‌کانی وڵات کۆ ده‌که‌نه‌وه و وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن جه‌ژنی سڕینه‌وه‌ی مین ده‌گرن که وا بوو ئێسا ئه‌بێ هیچ مینێک نهبمابێ یان لانی که‌م ئه‌وه‌نده که‌م مابێته‌وه که چیتر قۆربانی نه‌گرێ! دیاره هه‌موو کێڵگه‌کانی مین له ئێران ،له کوردستان و پارێزگای ئەهوازن که ئه‌وه خۆی یه‌ک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی واژۆ نه‌کردنی کۆنوانسیۆنی ئۆتاوا و حه‌ول نه‌دان و که‌مته‌ر خه‌می بۆ دیارده‌ی مین و کێڵگه مینرێژکراوه‌کان له ئێرانه له هه‌مان کاتدا ئێران خۆی یه‌ک له به‌رهه‌م هێنه‌رانی مینه، به هیچ شێوه‌یێک حازر نیه سنووره‌کانی رۆژئاوای خۆی پاککاته‌وه له حالێک‌دا خۆی له چه‌ندساڵی ڕابردوودا له چه‌ندین خاڵی سنووری ده‌ستی داوه‌ته دانانی مین، که یه‌ک له‌و شوێنانه ناوچه سنووریه‌کانی هه‌ورامان له گۆنده‌کانی هانه گه‌رمڵه، زاوه‌ر و دەوروبەری شاری نەوسوود بەتایبەت لە \"کەلیسۆنی\"، \"سۆفیجانە\" ، چەندشوێنێکی گۆندی شۆشمێ بووە.
.
ئه‌گه‌ر چاوێك به‌سه‌ر رابردووی كۆماری ئیسلامی و سیاسه‌ته‌كانی له‌هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورددا بخشێنین، ده‌بینین كه ژینۆسایدی كورد یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌و رێژیمه بووه‌و هه‌وڵی سه‌ره‌كی له‌و پێناوه‌دا كاول كردن، شه‌ڕ، ئاڵۆزكردن، كپكردنو قات‌و قڕی خه‌ڵكی كوردستان‌و كاولكردنی ژینگه و به‌ربووم و لێڕهوارو كوێستانه‌كانی كوردستانه. زۆربه‌ی قوربانییانی ئه‌و سیاسه‌ته و پاشماوه‌ی مینه چێنراوه‌كان، منداڵان، مێرمنداڵان، ژنان، كاسبكاران، ئاژه‌ڵداران، وه‌رزێر و ... كه بۆته په‌رۆشییه‌كی ده‌روونی تا ده‌گاته خه‌ساری ماڵی وه‌ك: كوشتنی مه‌ڕوماڵات، مینڕیژبوونی زه‌ویه کشتوکاڵیه‌کان و ...هتد.
بەرەنجامی کردەوەکانی دەسەڵاتدارانی تاران ئاسۆی سڕینەوە و پاک کردنی کێڵگە مینییەکان ناروونتر دەکات و بۆیە بەداخەوە دەبێ لەساڵی داهاتوو و بەتایبەت لەکاتی وەرزی گەرما جارێکی‌تر شاهدی قۆربانی گرتنی مین لەکوردستان بین.