کورد و تورک ههنگاو نان بهرهو دێمۆکراسی
12:32 - 22 رێبەندان 2712
Unknown Author
دڵشاد پاڵانی
چەمکی بەیەکەوە ژیان و ھاوسەنگی نەتەوەکان لەناو پرۆسەی دەوڵاتداریدا، بەشێکە لەو گەشەی مرۆڤ لەدوای ئەو پێکدادانە گەورەی لەنێوان نەتەوە و ئاین و رەگەزە جیاوازەکانی دونیا روویان داوە، دواجار بوو بە بەشێک لە مێژووی مرۆڤایەتی وەک دەستکەوتێکی ئەزموونی لەدەلاقەی مێژوو، وە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
ئەگەر ڕابردوو بەشێک بێت لەمێژووی تاڵی مرۆڤ و قۆناغی ئەزموون بووبێت بۆ مرۆڤەکان، ئەوە قۆناغەکە بەکۆی پێکھاتەکانیەوە لەسەر ڕەفەی مێژوو وەک ئەرشیڤێکی ھەڵگیراوی ئەزموونی ماوەتەوە ،لەبەرئەوە ڕابردوو و ئایندە وەک دوو بنەمای سەرەکی لەگەشەکردنی کۆمەڵگا دەبینرێت وە ھەردوو ڕەھەندەکە وەک دوو ھاوکێشەی ھاوسەنگ لەپرۆسەی بونیاتنانی ژیانا،
ڕۆڵی گرنگ دەگێرن،کەواتا ڕەگی جومگەی چارەسەرە سیاسیەکان لەتورکیا ھاوسەنگ کردنی کوردو تورک و نەتەوەکانی ترە لەچوارچێوەی بنەماکانی دیموکراسیدا و گەڕانەوەیە بۆمافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ بوون.
بێگومان بەیەکەوە ژیانی نەتەوەکان ،ھەنگاوێکی گرنگە لەپرۆسەی بوونیاتنانی کۆمەڵگا و دەروازەیەکە بۆگەشەکردنی دەوڵەت، ئەگەر ڕابردوو ململانێیەکی سەخت بووبێ لەنێوان پێکھاتە جیاوازەکان و ململانێ لەسەر بنەمای سرینەوەی یەکتربووبێ ، ئەوە ئەمرۆ لە وڵاتانی دیموکراسیدا بەشێک لەوقورسایی ململانێکان چۆتە ناو کێبڕکێی دیموکراسیەوە و بۆتە پاڵنەرێک بۆگەشەکردنی مرۆڤ و ھێزی جوڵاندنی کۆمەڵگا لەئاڵوگۆرکردنی چەمکەکانی ململانێ بەئاراستەی گەشەکردن.
لەبەرئەوە ئەگەر تورک وکورد لەبەردی بناغەی دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیاوە تائەمرۆ وەک دووئاراستەی دژبەیەک و سرینەوە لەپێناوی گەورەو بچوکدا بەتایبەت نەتەوەی سەردەست مامەڵەی کردبێت ،ئەوە دەورانی ململانێ لە سەربنەمای سرینەوە کۆتایی ھاتووە و دیموکراسیەت وەک چەترێک بۆکۆکردنەوەی ململانێکان جێگای گرتۆتەوە .
تورکیا وەک دەوڵەتێکی بەرچاو لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەبێ ئامادەباشی ھەبێ بۆ فراوان کردنی بنەماکانی دیموکراسی و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ھەنگاونان بۆبەیەکەوە ژیانی نەتەوەکان لەچوارچێوەی ھاوبەشیەکی نیشتیمانیدا.
بەبروای من گرنگترین دەروازە بۆچونە ناوەوەی ئەم پڕۆسەیە ، ئەو بۆچوونەی رووناکبیری تورک (محمد علی بیراند) کەدەخوازێت تورکیا بەسیاسەتێکی نوێ وە پێشوازی لەگوتارێکی بەیەکەوە ژیانی ئاشتیانە بکات و لەقۆناغی ئێستادا ھەنگاوێکی گرنگ بنرێت بۆ ئازاد کردنی (عەبدوڵا ئۆجەلان ) و لێبوردنێکی گشتی و کردنەوەی دەرگای زیندانەکانە بەرووی ئازادی خوازەکان وگوتارێکی ھاوبەشە بۆبەیەکەوە ژیانی دۆستانە .
ئەوسا شۆرشی متمانە و پرۆسەی بونیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراسی لەنێوان کوردو تورک و نەتەوەکانی تر لەسەر بنەمای مافی مرۆڤ و رێزگرتنی جیاوازیەکان بونیات دەنرێت ، لەبەرئەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ بنیاتنانی متمانە لەنێوان کورد و تورک ھەرگیز ناتوانرێت بینای دیموکراسیەت و بەیەکەوە ژیانی دۆستانە بەرەو ئاقاری گەشەکردن بەرێت ، بۆیە ھەرجۆرە سیاسەتێکی پێچەوانەی بەیەکەوە ژیانی دۆستان لە نێوان کوردو تورک ،قەیرانی چارەسەرەکان بەرەو ئالۆزی دەبات و ھەنگاوەکانی ئارامی دەکوژێت ،لەبەرئەوە ھەر ھەنگاوێکی پرۆسەیەکی ئاشتی لەدەرەوەی (عەبدوڵائۆجەلان ) و پەکەکە ھەنگاوێکی بێ بایەخ دەبێت و گرنگی بەیەکەوە ژیانی دۆستان لەدەست دەدات بۆیە باشترین ڕێگا بۆ چارەسەری کێشەی کورد و تورک نەخشە ڕێگای (عەبدوڵا ئۆجەلان)ە، لەگەڵ کۆمەڵێ بۆچوونی روناکبیرانی تورک ، کە بەڕێگای سیاسەتی بەیەکەوە ژیان و رێزگرتن لەبنەماکانی ھاونیشتیمانی بوون کە دەروازەی بەیەکەوە ژیان دەکەنە سەنگ بۆ پرۆسەی بەرێوەبردنی دەوڵەت، مادام تورک و کورد لە ناو نییشتیمانێکی دیاریکراودا بەیەکەوە دەژین مەرجە بیر لە ھاوسەنگی و بەیەکەوە ژیانی دۆستانە بکەنەوە و ھەموو فکرێکی توندوتیژی لە بیناکردنی دەوڵەتی تورک دا خزمەت بە پرۆسەی گەشەکردنی دەوڵەتی تورکیا ناکات، بۆیە پرۆسەی بەیەکەوە ژیانی کورد وتورک ئەبێ بەرەو ململانێیەکی دیموکراسیانە بروات، واتە کۆی ئەو ململانێیانەی کە لە لایەن تورکەوە ئاراستە کراوە کە لەسەر بنەمای سرینەوەی نەتەوەی کورد بووە دەبێ بچێتە ناو ئەو ململانێیەی کە دیموکراسیەت گەرەکیەتی ، بەمەش پرۆسەی جیاوازی بیرکردنەوە و گەشە کردنی دەوڵەت لە ھەموو بوارەکانەوە بەرەو پێشەوە دەروات بەڵام بە پێچەوانەوە دەوڵەت پەکی دەکەوێت و ناتوانێت مافەکان لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤدا ببینێت، بۆیە گرنگە ھەموو ھەوڵەکان بۆ ئاشتی و بەیەکەوە ژیان بێت ولەناپرۆسەی بونیاتنانی کۆمەلگای تورکیدا رەنگ بداتەوە، گومان لەوەدانیە ئەم ھەنگاوانە قوربانی گەورەیان دەوێت لەنێوان کور دو تورک تادەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە وەک چۆن لە نەخشەرێی \"عەبدوڵا ئۆجەلان\"یشدا ھاتووە بەچەند قۆناغیکی جیاواز باس لەھێورکردنەوەی دۆخی تورکیا دەکات و دواتردەچێتە ناو چەقی چارەسەرەی کێشەکان بۆیە ئەبێ چاوەروانی رووداوی گەورەتربین لەتیرۆرکردنی ئەو ٣ سیاسەتمەدارە ژنەی لە فەرەنسا شەھیدکران، لەبەرئەوە ئەم ھەنگاوە مەترسیانە بەشێکن لەو ئاستەنگانەی کە رەنگە لەئایندەدا چەندین جار بێنە سەر رێگای پرۆسەی ھەنگاونانی بەیەکەوەژیانی نێوان کورد و تورک لەبەرئەوە بروام وایە ئەم ھەنگاوەی بەرەو ئاشتی وبەیەکەوە ژیان جەنگێکی قورستری بوێت لەنیوان کوردوتورک تادەگاتە مەنزەڵی خۆی.