کرێکارێکی کوردی رۆژهەڵات لە ئاوی چۆمی خابووری شاری زاخۆدا خنکا

04:16 - 2 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ بەهۆی کەوتنە نێو ئاوی چۆمی \"خابوور\"ی سەربە شاری زاخۆ گیانی لەدەست دا.

بەپێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١ی پووشپەڕ کرێکاری کورد بەناوی \"شەهرام بەهمەنی\" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری ورمێ بەهۆی کەوتنە نێو ئاوی چۆمی خابووری سەربە شاری زاخۆ خنکاوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا مەڵپەڕی \"رووداو\" بڵاوی کردەوە، هەتا ئێستا تەرمی ئەو کرێکارە کوردە نەدۆزراوەتەوە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای مانگی خاکەلیوەی ئەمساڵوە هەتا ئێستا ٣ کرێکاری کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.

ئەو ئامارە رێژەییەو بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.