کرێکارێکی کورد پاش ١٣ ڕۆژ، لە نەخۆشخانەی تاران گیانی لەدەست دا

12:37 - 4 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی هەینی ٣ی گەلاوێژ، کرێکارێکی کورد بە ناوی "سیامەک دلاوەری" خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ"  و دانیشتووی شاری دەماوەند، پاش ١٣ ڕۆژ لە بیهۆشیی درێژەخایەن، لە نەخۆشخانەی "ئیمام حوسێن" لە تاران گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی پووشپەر، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، لە کاتی کارکردن بریندار ببوو.

ناوبراو خێزاندار و منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی هەیە.