کرێکارێکی نۆدشەیی بەهۆی بەربوونەوە گیانی لەدەست دا

17:24 - 16 خەرمانان 2721

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "ئیرەج ڕەحیم‌پوور" کوڕی "محەممەد" خەڵکی نۆدشە تووشی ڕووداوی کار بوو.

ئەو کرێکارە کوردە لە بینایەکی چەند نهۆمی، لە کاتی کارکردن بە هۆی بەربوونەوە بریندار بووە.

ئەو کرێکارە پاش گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی قورسیی برینەکانییە پاش چەند کاتژمێر گیانی لەدەست داوە.