کرێکارێکی دیواندەریی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:31 - 30 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕ، کرێکارێکی دیواندەرەیی بەناوی "عەتا قەیسەری" تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری زەڕینەی هەوەتوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارە کوردە لە کارگەی شیر لە گوندی "کەسنەزانـ"ـی سەقز لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە لەو کارگەیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو کرێکارە خێزاندار و منداڵی هەیە.

دەوترێت "عەتا قەیسەری" بەهۆی هەژاری و دەسکورتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.