کرێکارێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ورمێ گیانی لەدەست دا

19:23 - 31 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، کرێکارێکی کورد بە ناوی "مۆحسێن محەممەدپوور" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی محەممەد سەلیم، لە کاتی کارکرد گیانی  لەدەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، خەڵکی گوندی "ئالەکان" لە ناوچە ئەنزەڵی ورمێ، بەهۆی بەربوونەوەی باڵابەر بە سەریدا، لە کاتی کارکردن لە شارەکی "شاهید"ی ورمێ، تووشی ئەو ڕووداوە، بووە.