کرماشان دایکی شارەکانی کوردستانە!
15:54 - 19 خەرمانان 2713
Unknown Author
نەعیم نەجەفی
کرماشان شارێکی کوردنشین له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ڕۆژئاوای ژئۆپلیتیکی ئێرانه؛ جۆگرافیای کرماشان له‌نێوان زەنجیرهچیاکانی زاگرۆس هه‌ڵکه‌وتوه‌و به پەێ کهشوههوایکی تایبه‌ت؛ بارودۆخی گرنگی جوگرافیایی؛ هە شارگه‌ی تایبه‌تی سروشتی؛ دهسکردههۆنهریهکان؛ سه‌رچاوه‌سروشتیه‌کان؛ جۆراجۆری هەرێمی و شێوه‌زاری و ئایینی و هتد؛ بارودۆخێکی ئێکۆتوریستی و ژئۆستراتـێژیک لەم پارێزگایه پێکهاتووە.
کرماشان پارێزگایکی دیرۆکی و فهرههنگییهکهشارستانیهتی ئه‌م پارێزگایه، دهگهرێتهوههەزارهکانی پێش له‌زایین؛ ئه‌شکه‌وته‌کانی به‌پێی لیکۆڵینهوهئارکۆلۆژییهکانی سه‌رده‌م، وه‌ک یه‌که‌م شوێنی دامه‌زراندنی ژیان و نیشته‌جی بوون ناسراون. کرماشان له‌هه‌ر سه‌رده‌مێکی جیاواز له‌دیرۆک دا ڕوڵێ بووه؛ تا پێش له‌سەرهەڵدانی ئایینی ئێسلام و له‌ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتداری ساسانیه‌کان؛ دووهەمین پایته‌ختی ئه‌و دهسهڵاتدرییهبووه و ته‌نانه‌ت لهسهردەمی سه‌لجوقیه‌کان له‌سه‌ده‌ی ١١ی زایین‌دا وه‌ک سهرهشاری کوردستان ناسراو بووە.
یازده سه‌ده به دوای هێرشی عه‌ره‌به‌کاندا، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سەفەوی و قاجاره‌کاندا به هۆی که‌وتنه سه‌ر ڕێگای ئێران - به‌غدا – کەربەڵاو و عەرەبستان... گرنگی تایبه‌تی ئابووریی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاس بووە. ئه‌م ناوچهیهههر لهدیرۆکدا زۆر پڕبایخ بووه‌و زۆرینه‌ی شاڕێگاکانی ڕۆژههڵاتیناڤێن؛ وه‌ک: ڕێگای شاهی؛ ڕیگای ئاوریشه‌م لێرهداپهڕاونهوهو له درێژای دیرۆک دا وه‌ک ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی ئاسیا بۆ میزۆپۆتامیا ڕۆڵی تایبه‌تی ههبووهلهگواستنهوهی شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا بۆ ناوچه‌کانی تری ئاسیا... . تەنانەت لە سەدەی ١٩ زایین، به‌پێی وته‌ی \"ئێـڕنست ئمیل هرتسفلد (Ernst Emil Herzfeld دێرین ناسی ئاڵمانی): «کرماشان وه‌ک ده‌روازه‌ی ئاسیا به‌ناوبانگ بووه. جۆگرافیای سیاسی پانتای خاکی کرماشان ٢٤.٩٩٠ کێلومیتری دووجایهولهنێوان\"٣٦ و٣٣\" پلهتا\"١٥ و٣٥\" پله‌ی پانتایی باکووری \"٢٤و٤٥\" پلهتا \"٣و٤٨\" پله‌ی دریژایی رۆژهه‌ڵاتی گرینویچ دامه‌زراوه که٥.١% له‌خاکی وڵاتی ئێران پێک دێنێ و به‌گشتی؛ له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانیش دا وه‌ک گه‌وره‌ترین پارێزگای کوردنشین به‌ناوبانگه‌و لهدیمۆگرافی سیاسی و ئابووری ئیرانێش دا به‌گشتی وه‌ک نۆیه‌مین پارێزگای گرنگ و هەروەها گرنگترین پارێزگا له‌ڕۆژئاوای ژئوپلیتیکی ئێرانپیناسهکراوه. کرماشانسهردهمێک ناوەندی شار و پارێزگاکانی ئیلام؛ سنه؛ ملایرو هه‌مه‌دان؛ له‌ساڵه‌کانی \"١٩٣٧ تا ١٩٦١.ز\" بهپارێزگاێ پەێنج لهڕۆژئاوایژئۆپلیتیکی ئێران به‌ناوبانگ بووه؛ که‌دوایی به‌هۆی دابەشکاری وڵاتی، لهساڵەکانی \"١٩٥٧_٦٠.ز\" له‌سه‌رده‌می دەسەڵاتداری پاشایەتی په‌هله‌وی؛ ئه‌م پارێزگایانهلێ کهوتونەتەوه. پارێزگای کرماشان له ١٤ شار و ٢٩ ناوه‌ندی شار و ٨٣ ناوچه‌و ٢٧٩٣ ئاوایی پێکهاتووه.ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری کرماشانە. پارێزگای کرماشان به‌شێوه‌یکی ستراتـێژیک دامه‌زراوه
که ئه‌م تایبهتمهندیهبهمجورهیە•: لهباکوورهوههاوسایی پارێزگای سنه• لهباشوورهوهشان به‌شانی پارێزگای ئیلامه• لهرۆژههڵاتهوههاوسنووری هه‌مه‌دان و لوڕستانه• لهرۆژئاواوههاوسایی قه‌زای خانه‌قین و شاره‌زووره. کە ده‌توانین بڵینئهم پارێزگایە ناوه‌ندی مه‌ڵبه‌ندی کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. جۆگرافیای ئێنسانی به‌پێی سه‌رژمێری له‌ساڵی \"٢٠١١.ز\" که‌به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن دهسەڵاتداری کۆماری ئێسلامی ئێران ڕاگه‌یاندراوه؛ جه‌ماوه‌ری ئه‌م پارێزگایهدهگاته: \"١.٩٤٥.٢٢٧\" که‌س که\"٥/٩\" له‌سه‌دی جه‌ماوه‌ری، دانیشتوانی ژئوپلیتیکی ئێران له‌خۆ ئه‌گرێته‌وه؛بە پەێ ئەم ئامارە \"٩٦٣,٤٤٧\" کەس ژن وە \"٩٨١,٧٨٠\" کەس پیاون. کە بەپەێ ئامارێکی سالی \"٢٠٠٩\" \"٨/٦٦\" له‌سه‌دی جەماوەری پارێزگای کرماشان له‌شارو و شاروچکه‌کان و \"٣٣\" له سه‌د لهگۆند و له‌سه‌دێکی زۆر که‌میش ژیانی کۆچەری دەکن، کە ئەمە بومان ئاشکار دەکاتەوە؛ لە پارێزگاێ کرماشان؛ شار نشینی و یەکجانشینی ڕۆڵێکی سەرەکیی هەیە. زۆرینهێ خه‌لکی کرماشان لهڕەگەز دا کوردن؛ کهبهپەێ سەرژماری فه‌رمی \"شەواری گشتی فەرهەنگی\" کۆماری ئێسلامی ئێران، کە له ساڵی \"٢٠٠٣\" بڵاو بووتەوە \"٥/٩٢\" لە سه‌دی جه‌ماوه‌ری دانیشتوه‌ی ئه‌م پارێزگا، کوردن؛ به‌ڵام له‌ناو خۆ شاری کرماشان و شاری سۆنقۆر، هه‌ندێک که‌س که\"٥/٧\" له‌سه‌دی جه‌ماوه‌ری کرماشان له‌خۆ ئهگرێتهوهلە ڕەشتارەی فارس و تورکن... کە بە زمانەکانی تورکی و فارسی تێکەڵاو بە کوردی قسه‌ده‌که‌ن؛ کە له‌بنه‌ڕه‌تا نیشته‌جی ئه‌م پارێزگانهبوونه و چۆنیه‌تی گەیشتنێان به‌م خاکهلهدیرۆک دا دیاریه. له‌م پارێزگایهزۆرینەێ زاراوە کوردیەکان پێکه‌وه‌ده‌ژین و ئائینگهلێک وه‌کوو یارسان؛ سونی؛ شیعه‌و جهماوەرێک بچووک لهجۆلهکهی تێایه.
کە لە ڕاستی دا کرماشان ئاوینەکی بچووک لە کوردستانە!. جۆگرافیای ئابووری خاکی کشتوکاڵ و مەرگە و دارسان؛ کانی ئاوەکان؛ نەوت؛ گاز؛ قیریسرۆشتی؛ سیلیس؛ دولومیت و هتد له‌کرماشان دا بە زۆری دیارین کە لە دنیای ئەمرۆژدا گرنگترین و پڕ ئه‌رزشترین سهرچاوهسروشتیهکاننکە بۆدابین کردنی پەێداویستیەسهرهکیهکانی مرۆڤ ڕوڵێکی تایبەتێان هه‌یه. وە هەروەها لە جێهانی ئەمرۆژ وەک نێازە سەرەکیەکانی پێشکەووتنی ئابوور دیارین. تەنانەت سەرچاوەێ سرۆشتیک وەک نەوت کە لە نێازە سەرەکیەکانی مرۆڤە لە دنیای ئەمرۆژدا و ٤٥% ئنرژی دنیا دابین دەکات؛ وە لە باری سەرکەووتنی ئابووری و ڕامیاری دا زۆر کارگەریی هەیە و لە پێوەندی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کان ڕۆڵێکی گرنگێ دیاریە؛ لەم پارێزگایە بە دەیان هزار بەرمیل نەوتی خام بە پاکی٤٢%؛ لە هەر ڕۆژێک دا ئەنێرن بۆ دەرەوە. وە هەروەها پارێزگاێ کرماشان وەک ناوەندی کشتوکاڵی ئێران بە ناوبانگە کە تەنانە زۆرینەێ گەنمی ئێران لە کرماشان دابین دەبێت. جگە لە سەرچاوە سرۆشتیەکان، هەر ئەو جورە کە دەزانیم یەکێک لە نێازە سەرکیەکانێ سەرکەووتنی ئابوور، ڕێگاێ باشی هاتوچووە؛ کە کرماشان بە پەێ کەشوهەوای مێانە و باردۆخی تایبەتی جوگرافیای سرۆشتی لە هەموو چوار فەسل دا ئقلیمێکی مێانە بووە؛ کە ئەمە بۆتە هۆی ئەوە ئەم ناوەندە وەکوو ڕێگایکی باش و سەرەکی بۆ هاتوچووی ئابووری و هتد، پەسند بکرێ؛ وە هەر لە سەردەمەکانی کۆنەوە هەتا ئیستە وەکوو ناوەندێک بۆ ڕێگای هاتوچووی ئابووری و دوایی سیاهەتی و دینی؛ ڕۆڵێ بێت؛ کە ئەم تایبەتمەندییە بووتە بایسی پێکهاتنی باردۆخێکی ئابووری لەم ناوچەیە لە سەردەمەکانی کۆنەوە.
کە لەم بارەیە ئۆژن ئۆبن دەلێ: «ڕێگاێ \"بەقدا – کرماشان – هەمەدان\" باشترین ڕێگا بۆ هاتن بە ناوگەڕی ئێرانە؛ وە لەو سه‌رده‌مه‌و کە پەیوەندی ئابووری لە نێوان بەغدا و ئورووپا بووە؛ باشترین ڕێگا بۆ ئاڵوگۆری کاڵا لە نێوان ئورووپا – بەغدا/ بەغدا - ئێران وە هەروەها پەێچەوانەی ئەمە؛ ڕێگای کرماشان بووە » ڕەشەبای ئاسیمیلاسیۆن لە کرماشان ئه‌م تێروانهلهلایهن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندخوازی ئێران، له سهرکرماشان وه‌ک ماڵبهندێکی ستراتـێژی کوردستان به‌ئامانجی قڕکردنی فه‌رهه‌نگی و به‌گشتی له‌ناو بردنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کورد په‌سه‌ند کراوه.
بە هۆی بارودۆخی ژئوستراتـێژی ئابووری کرماشان؛ ئه‌م ناوهندهرۆڵێکی تایبه‌تێ بۆ سه‌ربه‌خۆی و به‌هێزبونی گه‌لی کورد بووه‌و هه‌یه؛ که‌دوای چه‌ن سه‌رهه‌ڵدانێک له‌ده‌یه‌کانی \"٤٠-٢٠.ز\" لهناوچهکوردیهکان هه‌ر له‌کرماشان تا ورمێ و مه‌هاباد، وه‌ک جمشتی خومان؛ سێمکو شه‌کاک وهکۆماری مه‌هاباد؛ کرماشان بە هۆی بارودۆخی ئابووری و ناوەندی کوردستان؛ زۆرتر که‌وتووته‌به‌ر ڕه‌شه‌بای ئاسمیله‌کردن. که‌لێره‌دا له‌به‌ر گرنگی تایبه‌تی ئه‌م ناوهندهبۆ سه‌رکه‌وتوویی جمشتی ڕزگاریخوازی کورد؛ هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌و هه‌تا ئیستا وه‌کوو مه‌ترسیک دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌لایه‌ن پانئێرانیزمهکانهوهبینراوه؛ کە هاوکات لە گەڵ ئەم تێروانی نەیارانی کوردە؛ سیاسه‌تی نیگاتیفی ئاسیمیلاسیۆنی زمانی و فه‌رهه‌نگی؛ مه‌زهه‌بی و ئه‌تنیکی، بۆقڕ کردنی پێناس و لاوازی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌دژی خه‌لک دا زاڵ بووه.
کهپراکتیزهکردنی ئه‌م سیاسه‌تانه بۆ له‌ناوچوونی هێز و ئێراده‌ێ ڕاسته‌قینه‌ی گەلی کورد، بۆبه‌ره‌نگار بۆنه‌وه له‌سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری کورد به‌ڕێ چووه؛ کهبۆیهش سیاسه‌تی پاکتاوی ئه‌تنیکی وه‌ک پره‌نسیپێکی هه‌تاهه‌تایی بۆ کرماشان وه‌ک پارێزگاێ گرنگ و ستراتـێژی له‌کوردستان دا پەسەند کراوە.
بارودۆخی ئیستای نه‌ته‌وایه‌تی له کرماشان هەرچەندە سیاسه‌ته‌کانی ئاسیمیلهو قڕکردنی زمان و فه‌رهه‌نگی کورد له‌سه‌ری کرماشان‌دا تا ڕادێک سه‌رکه‌وتوو بوونەکە هۆکارەکانێ دیار و به‌رچاون؛ بەڵام ئەو سیمایە کە لە کرماشان لە لایەن نه‌یارانی کوردلە ڕوی ئاگاهی و لە ڵایەن دوست لە ڕوی نائاگاهییەوە بە شێوەیکی زه‌ق نیشان دەدرێ کە باوەری نەتەوەخوازی لە کرماشان بوونێ نییە و بە گشتێ جەماوەرێکی ئاسمیلەن؛ دوور لە ڕاستیە و دەتوانێن بلێن کرماشان لە چاڵاکی ئەدەبی کوردی و فەرهەنگی له‌ئاستی تایبه‌ت دایە.
بوونی ئه‌ده‌بی کوردی له‌م پارێزگایهلهسهدهکانی ڕابردوو به‌شێوه‌یکی زه‌ق بووە و ته‌نانه‌ت هه‌موو نۆسینهکانی ئایینی پیروزی یارسان و شانامه‌و هتد کهقدمهتێان کۆنه، به‌زمانی کوردی بووه‌و له‌باری خەبات و تێکۆشانی نەتەوەخوازی کورد له‌ده‌یه‌کانی \"٣٠-٤٠.ز\" وه‌ک جمشتی \"خومان\" و تەنانەت هه‌ر له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان له‌سالی \"١٩٤٦.ز\" رۆلێ هەبووه؛ ههرچهندهگاڤبهری کورد توانیووهلهدهیهکانی \"٤٠.ز\" به‌م ڵاوه، به‌بونه‌ی جیاوازی ئایینی و شێوه‌زاری و هەبوونی ساختاری عه‌شیره‌ی وزاڵ کردنی فه‌رهه‌نگی غه‌یری کورد وه‌کوو پرستیژ له‌هه‌موو ئاسته‌کان دا، ئالوزی له‌نێوان خه‌لکی ئه‌م شاره‌و تەنانەت شاره‌کانی دیکهیکوردستان به‌ڕێ ببات و تا ماوێگ لاوازی و بێدەنگی بخاته‌سه‌ر ئه‌م ناوچه؛ به‌ڵام ئه‌و تێروانی نه‌یارانی کورده ته‌نیا بۆ ماوێک توانی سه‌رکه‌ووتوو بێت؛چۆنکهکرماشان له‌ساڵه‌کانی نه‌وه‌دی زایین دا، سه‌رهه‌ڵدانێکی ڕوشنبیرانهیلهزانکۆهکان به‌خۆیەوە بینی و هه‌تا ئێستەیش ئەم رەوتەبهردهوامه.
بەڵام ئەگەر کرماشان لە سەرهەڵدانەکانی ڕزگاریخوازی کورد بە شێوەی چەکداری بە گشتێ ڕۆڵی گرنگێ دیاری نییە یان زۆر کەم بووە، دەبێ ئەو ڕاستیەیش لە بەر چاو خست کە جگە لە سیاسەتی قڕ کردن و ئاژاوە خستن لە لای دەسەڵاتدارەکان و نەبوونی بایخی گرنگ لە لایەن پارتە کوردیەکان؛ بناخەی فکری و شوناسی نەتەوەیی لە کرماشان‌دا شوڕشێکی فەرهەنگی، ئەدەبیە کە دور لە هەر جۆر توندوتێژی و شێوازی شەڕی چەکداریه.
ههرچهندهههتا ئێسته‌یش ڕەخنێک زۆر له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کرماشان تێدە بەرچاو، که پاشماوه‌ی سیاسه‌تی نیگاتیفی ئاسیمیلاسیۆنی زمانی و فه‌رهه‌نگی له‌سه‌ر ئه‌م پارێزگا بووه؛که‌به‌ڕای من زۆرینەی ئه‌و ڕەخنانهبە شیوەێک له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌چێت؛ ئیسته کرماشان سەرەرای فشار و سانسوری به‌رژه‌وه‌ندی خوازانه و نەبونی هیچ جور پشتەڤانیک و تەنانەت نەبوونی بایخی گرنگی میدیا کوردیەکان بەم ناوچەیە؛ بەڵام مانگانە دەیان پڕتۆکی کوردی؛ چیرۆک؛ شێعر؛ وه‌رگیران؛ گۆڤاری خوێندکاری؛ وتار و هتد، بە بابەتە جیاوازه‌کان دا له پێناو باوه‌ری نه‌ته‌وه‌خوازی کورد، لە چاپ دەدرێکە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ جێگای ئەم خزمەتانە دا لە ژیانی خەڵک چڕ و پڕ دەبێتەوە. کە لە ڕاستی دا کرماشان ئێستە لە یەکینە گهورهشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانه،کە لە چاڵاکی ئەدەبی کوردی و فەرهەنگی له‌ئاستی تایبه‌ت دایە و له‌سه‌ر پای خوێ ڕۆژ بە دوای ڕۆژ پێش دەکەوێ. کرماشان و میدیای کوردی ڕاستە لە کرماشان سەرهەڵدانێکی ڕۆشنبیرانە کراوە و لە حاڵی بەرەو پێشڤەچوون دایە؛ بەڵام بۆ بەڕێ چوونی ئامانجە نەتەوەخوازییەکان لە سەری گەل بە گشتێ لە کرماشان و دەور و بەرێ، وە گەیشتن بە سەرکەووتنی یەکجاری، دەبێ میدیا کوردییەکان بە گشتێ لە سەر کرماشان وەک ناوەندێکی گرنگ و ستراتژی کوردستان چاو بخەن. ئسیتە کورد زیاتر لە ٣٠ کاناڵی ئاسمانیی هەیە، بەڵام جێگەوپێگەی کرماشان لەم کاناڵانە چییە؟؟ دوای ئەوەی کە کرماشان کەووتە بەر ڕەشە بای ئاسیمیلە کردن و رۆژ بە دوای ڕۆژ لە ناوچوون نزیک دەبوو و هەتا ئیستە نەیاران خەریکن ئەو سیاسەتانە لە سەر کرماشان بە ڕێ دەبەن؛ میدیا نەتەوەیەکان وەک خاڵی سەرەکی پێشکەووتنی گەل لە سەدەی بیستویەک دا، تا چ ڕادێک بایخێان بە کرماشان داوە؟؟ كرماشانێک کە کورد قەرزدارێە و سه‌رده‌مێک ناوه‌ندی وه‌شاندنی ڕادیۆی كوردی بۆ چوارپارچەی كوردستان بووە و دەنگی ڕادیۆ کرماشان سنورەکانی بەزاند و تا باکوری کوردستان دەنگی خوێ دەبرد؛ وە تەنانەت کەسایەتە هۆنەرمەندێک وەک خەلیل خەمگین دەڵێ «من لە منداڵی، کاتێگ باوکم گوێ لە ڕادیۆ کرماشانی دەگرت و ئەو ڕادیۆە مۆسیقای کوردی پەخش دەکرد، کاریگەری خوێ لە سەر من دانا‌و و هەوڵم دا ببم بە گورانی بێژ».
بەڵام ئیستە میدیا کوردیەکان کە بە زاری کۆرمانجی و سۆرانی دەس بە وەشاندن دەکەن؛ کرماشان چ جێگاێک لە لای ئەوان هەیە؟؟ ئایا بە ڕاستی وەفادار ماون!؟ لە ساڵەکانی ٢٠٠٤ هەتا ئیستە چەن ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئاسمانی لە هەفتەدا یەک کات تا چەن کات بەرنامە لە سەر بارودۆخی کرماشان بڵاو دەکەن، کە زۆرینەێ ئەو کاناڵانە ئامانجی ئیدولوژی و حیزبی خوێان دا بەڕێ دەبن؛ بەڵام ئەم تیڤییانەکە لە سەر کرماشان بەرنامەیان هەیە، ئایا دەتوانن وەک کاناڵێگی نه‌ته‌وه‌یی تایبەت بە کرماشان کارگەرییان هەبێت و تەنیا بە یەک کات تا سێ کات لە هەفتەدا ببن بە پاڵپشتی ئەم چالاکیانە کە ئیستە لە پێناو باوەری نەتەوەخوازی لە کرماشان وەک پارێزاگێکی گرنگ و ئستراتژی دەکرێ؟ بێگومان کرماشان نێازێکی زێاترێ بە پشتەڤانی میدیایی سەربەخوو لە هەموو تهوهرەکان دا وەک سیاسی؛ ڕۆشنبیری؛ ئەدەبی، فەرهنگی و تەنانەت مژاری تایبەت بە گەنجان هەیە؛ کە هیوادارین زۆرتر و رێک و پێک تر و زانستیانە پاڵپێشتی میدیایی لەم ناوچە دا بکەن؛ چونکە میدیا و ڕاگەیاندن بەگشتێ بۆ پێشکەووتن و سەرکەووتنی گەل، زۆر گرنگە و دەبی بایخێکی گرنگ لە لایەن میدیا کوردەیەکان بە کرماشان و خواری کوردستان بە گشتێ بدرێ.
لە ئاکام دا دەبێ بڵێین کرماشان دایکی هەموو شارەکانی کوردستانە و وەک ناوەندێکی ستراتێژی ئابووری و سیاسی بۆ سەرکەووتنی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەموو بوارەکان دا زۆر گرنگە و دەبێ هەموو کورد بە کرماشان دڵسۆز و وەفادار بێن و ئەم ناوچە لە بیر نەکەنەوە!.
سەرچاوە: 1. Encyclopedia Britannica /kermanshah 2. مجموع آمارهای جمعیتی کشور/ \"سازمان ثبت احوال سال ١٣٨9\" ٣. ایران امروز ١٩٠٧ ـ ١٩٠٦، نوشته اوژن اوبن، ترجمه و حواشی از علی اصغر سعیدی، چاپ نقش جهان، ١٣٦٢