کتێبی شێعریی "هەناسەی ژیان" چاپ و بڵاو کرایەوە

22:27 - 1 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کتێبی \"هەناسەی ژیان\" بەرهەمی شێعریی \"جەعفەر حەیدەری زادی\" لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی \"زانا\" لە شاری \"ئیسلام ئاباد\"ی کرماشان چاپ و بڵاو کرایەوە.

نێوەرۆکی کتێبی شێعریی \"هەناسەی ژیان\" زیاتر رەهەندی خواناسی و مەزهەبی لەخۆ گرتووە و دەربڕی ناخ و هەستە دەروونییەکانی ئەو شاعیرەیە.

شاعیر کاریگەری شێعری زارەکیی شاعیرانی دیکەی کوردی لەسەر بووە و لەو بەرهەمە شێعرییەیدا رەنگی داوەتەوە.

\"جەعفەر حەیدەری زادی\" ساڵی ١٣٠٤ی هەتاوی لە گوندی \"زنجیرەی سەروو\"ی سەربە شاری \"چەرداوڵ\"ی ئوستانی ئیلام لە دایکبووەو یەکێک لێکۆڵەران و نووسەرەکانی ئەو ئوستانەیە.