٤٤ کادری دەرمانیی نەخۆشخانەی پیرانشار تووشی کۆرۆنا بوون

11:37 - 9 گەلاوێژ 2720

بەڕێوەبەری تۆڕی بێهداشت و دەرمانی شاری پیرانشار، باسی لە تووشبوونی ٤٤ کادری دەرمانیی نەخۆشخانەی ئەو شارە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.

"محەممەد کاسیان‌ زادە" لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "کادرە دەرمانییەکانی شاری پیرانشار لە ماوەی ٥ مانگدا ماندوون و لەو پەیوەندییەدا، ٤٤ کەسیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".

ئەو بەرپرسە تەندروستییە هەروەها ڕایگەیاند: "لە ماوەی چەند حەوتووی داهاتووەدا، کاری کشتوکاڵی تەواو دەبێت و خەڵکێکی زۆر لە گوندەکان ڕوو لە شارەکان دەکەن و لە ئەگەری لەبەرچاونەگرتنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان، خەڵک زیاتر تووشی کۆرۆنا دەبن".