ژنان و خراپیی ره‌وشی ئابوری له ئێران دا
16:46 - 16 پووشپەڕ 2713
Unknown Author
شەونم حاجی هەمزەیی
پرسی ژنانی کۆڵبه‌ر له‌ئێران دا به تایبه‌ت له کوردستان پرسێکه که به داخه‌وه زۆر که‌متر له لایه‌ن چالاکانی مافی مرۆڤ ئاوڕی لێ ده‌درێته‌وه، ئه‌و ژنانه که زۆربه‌یان له ناوچه سنووریه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌ت له شاره‌کانی مه‌ریوان، شنۆ و پیرانشار به کۆڵبه‌ریه‌وه خه‌ریکن، زۆربه‌یان به تاوانی ئه‌وه‌ی که سه‌رپه‌ره‌شتیی بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌که‌ن و بژێوی ژیانیان دابین ده‌که‌ن، مه‌ترسیگه‌لێکی زۆریان له سه‌ره
ئابووری و دابینکردنی بژێوی ژیان یه‌کێک له پێداویستیه‌کانی سه‌ره‌کی هه‌موو مرۆڤێکه، هه‌موو مرۆڤێک بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامی له ژیان و گوزه‌رانی باش پێویسته له لایه‌نی ئابوورییه‌وه بێ گرفت بێ و بژێوی ژیانی به ئاسانی دابین بکا. گومانیش له‌وه‌دا نیه که به‌هێزی سیسته‌می ئابوری له هه‌ر وڵاتێک‌دا کاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رز کردنه‌وه‌و به‌هێز کردنی ئاستی خۆشگوزه‌رانی تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه.
له وڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهان و ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ره‌و گه‌شه و پێشکه‌وتن ده‌چن، له رێگەی کۆمەڵێک بەرنامەی گونجاو و بێ هه‌ڵاواردن و نایه‌کسانی رێگە بۆ ئه‌وه خۆش کراوه که هه‌موو مرۆڤێک بتوانێ ژیانی خۆی دابین بکا، هه‌موو خه‌ڵک هیوایان به‌وه هه‌یه که ئه‌گه‌ر رۆژێک ته‌مه‌نیان گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی توانایان نه‌مێنێ، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پێیان رابگه‌ن و کێشه‌یه‌کیان له ژیان دا نه‌بێ. مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له باری ئابووریه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت پێویستیی به کار‌و هه‌ڵسووڕان هه‌یه، جا ئه‌گه‌ریش به هه‌ر هۆیه‌که‌وه رێگای ئه‌وه نه‌بێ کار بکا یان له سه‌ر کاره‌که‌ی ده‌رکرابێ و تووشی هه‌ر گرفتێک بووبێ دیسانیش مافی خۆیه‌تی که له‌لایه‌ن قانوونه‌وه پشتیوانی لێ بکرێ و ژیانی دابین بێت.
ئه‌مه شتێکه که له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهان و ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادپه‌روه‌ری له‌وێ حاکمه له‌به‌رچاو ده‌گیرێ و تا ئه‌و جێگایه‌ی رێگه هه‌بێت بواره‌کان بۆ خۆش بژێوی خه‌ڵک ئاماده ده‌که‌ن.
به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو وڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهان که له‌واندا ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک سه‌روه‌ره، له زۆربه‌ی وڵاتانێک که دیکتاتۆری به سه‌ر خه‌ڵکدا زاڵه و ده‌سه‌ڵات بۆ پته‌وکردنی جێگه و پێگه‌ی خۆی به هه‌موو شێوه‌کان مافی خه‌ڵک پێشێل ده‌کا، ئابووری و خراپبوونی باری ژیان گه‌وره‌ترین کێشه‌یه‌که که سه‌ره‌ڕای گرفته‌کانی دیکه‌ی خه‌ڵک به‌رۆکی ئه‌وان ده‌گرێته‌وه. وڵاتی ئێران یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ره‌ڕۆ له‌وێ حاکمه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ هیچ چه‌شنه مافێکی خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌کانی نێو ئێران بۆ ئه‌وان به‌ڕه‌وا نابینێ و پێشێلی ده‌کا.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه ئاوڕدانه‌وه‌یه‌که له ژنان له کۆمه‌ڵگای ئێران دا که له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی ژیانیان بێ به‌شن،یه‌کێک له‌و مافانه‌ش سه‌ربه‌خۆ نه‌بونیان له بواری ئابوریدایه،هه‌رچه‌نده تا ڕادایه‌ک ژنان هه‌وڵیان داوا ڕوبه‌ڕووی به‌ربه‌سته‌کان ببنه‌وه به‌ڵام له هه‌مان کاتێشدا هه‌وڵه‌کان بۆ ڕێگه گرتن له پێشکه‌وتنیان به‌رده‌وامه.
لێره‌دا ده‌توانین بێبه‌ش بوونی ژنان له‌و مافه له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک ئێران دا بۆ زۆر هۆکاری وه‌ک: ڕێگریه کلتوریه‌کان و سیسته‌می پیاو سالاری بگه‌ڕێنینه‌وه، چونکه ئاشکرایه که به‌هێز بوون له رووی ئابوریه‌وه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به بوونی ده‌سه‌ڵاته‌وه،ئه‌وه‌ش له کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتووی ئێمه‌دا بۆ ژنان نه‌ره‌خساوه‌و هه‌موو کات ئه‌م پێگانه به پیاو دراوه.
ده‌توانین هۆکارێکی تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رقاڵی به‌رده‌وامی ژنان به کاروباره‌کانی ناو ماڵ و منداڵ به‌خێو کردن ، ئه‌و کارانه‌ی که له ڕووی ئابوریه‌وه پێگه‌یه‌کی به‌رزیان نیه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێگری کراوه له‌به‌رده‌م ژنان بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنن و بڕوانامه‌ی به‌رز به‌ده‌ست بهێنن و شوێن و پێگه‌ی خۆیان له ناو کۆمه‌ڵگادا باشتر بکه‌ن.
خراپی باری ئابوری زۆرجار به‌رده‌وام کێشه‌و گرفتی تاکه‌کانی له دوایه،به تایبه‌ت ژنان له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک ئێران دا هه‌موو کات قوربانی یه‌که‌من.
خراپی بژێوی ژیان زۆر جار هۆکارێک بووه بۆ په‌نا بردنه به‌ر گه‌لێک کاری نه‌شیاوو له توانا به‌ده‌ر.
بۆ نموونه پرسی ژنانی کۆڵبه‌ر له‌ئێران دا به تایبه‌ت له کوردستان پرسێکه که به داخه‌وه زۆر که‌متر له لایه‌ن چالاکانی مافی مرۆڤ ئاوڕی لێ ده‌درێته‌وه، ئه‌و ژنانه که زۆربه‌یان له ناوچه سنووریه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌ت له شاره‌کانی مه‌ریوان، شنۆ و پیرانشار به کۆڵبه‌ریه‌وه خه‌ریکن، زۆربه‌یان به تاوانی ئه‌وه‌ی که سه‌رپه‌ره‌شتیی بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌که‌ن و بژێوی ژیانیان دابین ده‌که‌ن، مه‌ترسیگه‌لێکی زۆریان له سه‌ره‌وه هیچ چه‌شنه مافێک بۆ ئه‌وان و بنه‌ماڵه‌کانیان له به‌ر چاو ناگیرێ و هیچ یاسایه‌کی کۆماری ئیسلامی پشتیوانیان لێ ناکا، که ئه‌گه‌ر له لایه‌نی مافناسیهوه لێک بدرێته‌وه و چاو له هه‌ڵسووکه‌وته‌کانی ده‌سه‌ڵات له گه‌ڵ ئه‌م جۆره ژنانه بکه‌ین، له چوارچێوه‌ی هیچ په‌یمانێکی جیهانیی و ناوچه‌یی مافه‌کانی مرۆڤدا نایبینین.
چ شتێک ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و ژنانه به کۆڵبه‌ریه‌وه خه‌ریک بن؟، ئه‌وه زۆر روون و دیاره و زه‌قترین هۆکاری، ئاوڕ نه‌دانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌وانه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌لاقه‌یه‌کی روونیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانیان بۆ دابین بکرێ هیچ کات ئاماده نین ئه‌و هه‌موو مه‌ترسیه گیانیه قبووڵ بکه‌ن و بۆ به ده‌ست هێنانی پاروویه‌ک نان بۆ منداڵه‌کانیان، بارێکی قورسی سیگار یان هه‌ر شتێکی دیکه به کۆڵ تا رێگایه‌کی دوور هه‌ڵگرن.
جگه له‌مانه ده‌توانین ئاماژه به زیادبوونی ڕێژه‌ی ته‌ڵاق و لێکترازانی خێزانه‌کان بکه‌ین که دیسانه‌وه زۆر کات خراپی باری ئابوری کاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه، پیاوانێک که له‌وانه‌یه توانای کار کردنیان نه‌بێت یان ئه‌و کاره‌ی ده‌یکه‌ن له ئاست پڕ کردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی دا نه‌بێت و له هه‌مان کاتیش‌دا هاوکاری هاوژیانهکانیان که ژنانه نیه.
ئاماژه کردن به زیادبوونی ژماره‌ی له‌ش فرۆشان له کۆمه‌ڵگای ئێران دا نمونهیهکیتری خراپی ئابورییه که به‌هۆی بێکارییه‌وه به‌رۆکی زۆرێک له ژنانی گرتووه‌و بۆ په‌یدا کردنی بژێوی ژیانیان په‌نایان بۆ ئه‌م دیارده ناشیرنه بردووه،هه‌روه‌ها زیادبوونی ڕێژه‌ی توش بوونی ژنان به مادده هۆشبه‌ره‌کان و زیاد بوونی نه‌خۆشی ئایدز دیسانه‌وه ده‌توانین به یه‌کێک له هۆکاره‌کانی خراپی باری ئابوری دابنێین.
وه هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ی که باس کرا هۆکارێکن بۆ لاواز کردنی ژن له کۆمه‌ڵگادا ،که ئه‌مه له داهاتوودا کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا داده‌نێت و هه‌روه‌ها کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر سیسته‌می ئابوری ده‌بێت، چونکه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مێکی ئابوری سه‌رکه‌وتوو هه‌بێت پێویستمان به هێزی کار هه‌یه له هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ به بێ جیاوازی تاوه‌ک و بتوانرێت سیسته‌می ئابوری به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن بڕوات.
لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند خاڵێک ده‌که‌م که له گرنگترین ئه‌و مافانه‌ن که له ڕووی ئابوریه‌وه به ژنان دراوه:
- مافی کار کردنی ژنان به ده‌ستکه‌وتنی کرێ به یه‌کسانی له‌گه‌ڵ پیاو.
- کار کردن له پێناو نه‌هێشتنی بازرگانیکردن به ژنان و به‌کارهێنانیان له کاری به‌دره‌وشتی .
- مافی ژن به یه‌کسانی له‌گه‌ڵ پیاو له کار کردن و هه‌ڵبژاردنی کار.
ئه‌مانه‌وه چه‌ندین خاڵی تر، به‌ڵام ده‌ڵێم ئاخۆ له یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتی پڕ له هه‌ڵاواردنی کۆماری ئیسلامی ئێران دا ژنان له کام یه‌کێک له‌و مافه سه‌ره‌تایانه‌ی که مافی هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگایه به‌شداره؟