ژنان به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی ژنان بن یان بزووتنه‌وی نه‌ته‌وایه‌تی؟
13:35 - 18 خاکەلێوه 2713
Unknown Author
شەونم هەمزەیی
له‌ساڵانی رابردوو وڵام دانه‌وه‌به‌م پرسیاره‌بوه‌ته‌جێ مشت‌ومڕ و ناکوکیی نێوان چالاکانی ژنان و پیاوانی ناسیونالیستی کورد، به‌شیکی زۆر له‌پیاوانی ناسیونالیستی کورد و ره‌نگه‌ی به‌شێکیش له‌ژنانی چالاک له‌بواری ژنان و نه‌ته‌وایه‌تی پێان وایه‌گه‌لی کورد چۆن هێشتا قۆناغی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی تێپه‌ر نه‌کردوه، ده‌بێ هه‌موو هێزی و توانای کۆمه‌ڵگه‌ته‌رخان بکرێت بۆ لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیی و ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی دیاری کردنی چاره‌نووس، و هه‌رکات کورد به‌مافه‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی گه‌یشت ئه‌وکات ژنانیش ده‌توانن به‌دوای مافه‌کانی خۆیاندا بچن، هاوکات به‌شێکی زۆر له‌ژنانی چالاک و به‌شدار له‌بزووتنه‌وه‌ی ژنان به‌فاکت هێنانه‌وه‌له‌هێندیک هه‌ڵسووکه‌وت و قسه‌ی رێبه‌رانی کورد که‌تێدا سوکایه‌تی کردن به‌ژن دیاره‌له‌و باوه‌ڕه‌دان که‌بزوتنه‌وه‌ی ژنان بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ده‌بێ له‌گه‌ڵ ره‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی کۆمه‌ڵگادا به‌ره‌و پێش بچێت و مافه‌کانی ژنان ته‌نیا به‌لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌سته‌به‌ر نابێت و ئه‌و قسه‌ی پیاوانی ناسیوناڵیست به‌به‌ڵێنی سه‌ر خه‌رمان ده‌زانن. بۆ ئه‌وه‌ی که‌بتوانین قه‌زاوه‌تیکی دروستمان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا هه‌بێت، سه‌ره‌تا ده‌بێ پێناسه‌یه‌کمان له‌بزوتنه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و پێشمه‌رجه‌کانی له‌به‌رده‌ست هه‌بێت.
بزوتنه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان:
له‌زانستی کۆمه‌ڵناسیدا هه‌رچشنه‌تێکوشانی هاوبه‌ش بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی هاوبه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ناو ده‌گرێت. گه‌ورەیی و چوکه‌یی بزووتنه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌پێ پێوه‌ری ئه‌نداماکانیان به‌راوه‌رد ده‌کرێت، بزووتنه‌وه‌چوکه‌کان ئه‌ندامه‌کانیان ره‌نگه‌که‌متر له‌سه‌د که‌س بن له‌حاڵێکدا که‌هێندێک له‌بزووتنه‌وه‌کان ره‌نگه‌ئه‌ندامه‌کانی له‌میلیونها که‌سیش تێپه‌ڕێت.
بزووتنه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌باری ئامانج و پێکهاته‌دا به‌سه‌ر چه‌ند به‌ش دابه‌ش ده‌کرێن که‌له‌وانه‌دا ده‌توانین به‌بزووتنه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌رفورمیستییه‌کان، بزووتنه‌وه‌بونیات رۆخینه‌کان (بزووتنه‌وه‌ئینقلابیه‌کان) و بزووتنه‌وه‌رزگاری خوازه‌کان ئاماژه‌بکه‌ین.
بزووتنه‌وه‌بونیات روخێنه‌ره‌کان هه‌روه‌ک له‌ناوه‌که‌یان دیاره‌ئامانجیان گۆڕانی یه‌کجاری پێکهاته‌ی سیاسی یان کلتوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌م گۆڕانه‌له‌ناکاو و یه‌کجاریه‌به‌چه‌شنیک که‌گه‌یشتن به‌ئامانج، به‌کارهێنانی تووندوتیژیش پاساو ده‌دات ئه‌م بزووتنه‌وانه‌به‌شۆرش کۆتای پێدێت و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت.
بزووتنه‌وه‌رفۆرمیستییه‌کان زۆرتر به‌دوای پێکهاتنی ئاڵوگۆڕی نه‌رم له‌کۆمه‌ڵگادان، ئه‌م چه‌شنه‌بزووتنه‌وه‌گه‌له‌جه‌خت له‌سه‌ر لابردنی نا به‌رابه‌ری و هه‌ڵاواردن له‌کۆمه‌ڵگەدا ده‌که‌ن و بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌م ئامانجه‌به‌رنامه و پرۆژه‌ی درێژخاین داده‌رێژن.
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی، به‌و ده‌سته‌له‌بزووتنه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌وترێت که‌ئامانجیان لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و دابین کردنی مافی دیاری کردنی چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر ده‌سته، بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت به‌شێوازیکی جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی روو بدات یان ره‌نگ و بۆنی چه‌کدارانه‌به‌خۆ بگرێت وه‌یان تێکه‌ڵاوێک له‌هه‌ر دووکیان بێت.
به‌ئاوڕ دانه‌وه‌یه‌ک له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌به‌پێی ره‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی کۆمه‌ڵگا له‌یه‌ک دوو سه‌ده‌ی رابردوودا‌و سه‌رهه‌ڵدانی پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه- ده‌وڵه‌ت، به‌داخه‌وه‌کوردستان بوو به‌قوربانی سیاسه‌ته‌کانی وڵاتانی زلهێز و له‌سه‌ره‌تایی ترین مافی خۆی که‌پێک هێنانی نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ته‌بێبه‌ش کرراو و وڵاته‌که‌ی له‌نێوان چه‌ند نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌تی ساخته‌دابه‌ش کرا، هه‌ربه‌م هۆیه‌وه‌بزووتنه‌وه‌یه‌ک له‌کوردستان سه‌ری هه‌ڵدا که‌ئامانجی دابین کردنی مافه‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی گه‌لی کورده، ئه‌م بزووتنه‌وه‌هه‌رچه‌ند بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌راسه‌ری نییه و به‌پێی دابه‌ش بوونی خاکی کوردستان بزووتنه‌وه‌که‌ش دابه‌ش کراوه، به‌ڵام له‌هه‌ر باردۆخێک دا ئه‌م بزووتنه‌وانه‌کاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌ک هه‌بوو و به‌خۆشیه‌وه‌رۆحێکی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان کوردان درووست بووه‌به‌چه‌شنیک که‌تاکیکی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دڵخۆشه‌به‌سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌به‌شه‌کانی دیکه و به‌پێچه‌وانه. ئه‌وەی که‌لێره‌دا جێ ئاماژه‌یه‌ئه‌وه‌یه‌که‌بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یی پشت ئه‌ستوره‌به‌بڕیاره‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، له‌به‌ڵگه‌نامه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان مافی نه‌ته‌وه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی، خودمۆختاری و مافی دیاری کردنی چاره‌نووس له‌به‌رچاو گیراوه‌و له‌به‌ندی ٢ی ماده‌ی ١ی جاڕنامه‌ی جیهانی رێکخراو‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها ماده‌ی ١ی پەیماننامەی نێونه‌ته‌وه‌ی مافە مه‌ده‌نی و سیاسییەکان، جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه.
به‌م پێیه‌بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر ده‌ست بنه‌مایی‌ترین ماف، مافی دیاری کردنی چاره‌نووسه‌و بۆ دابین کردنی ئه‌م مافه‌ره‌وایه‌پێویسته‌که‌رێکخستنیکی کشتگیر هه‌بێت که‌هه‌مووی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه‌هه‌ر به‌م هۆیه‌زۆربه‌ی پارته‌سیاسیه‌کانی کوردستانیش بۆ به‌شدار کردنی ژنان له‌خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ش یان رێکخراوه‌یکیان ته‌رخان کردوه‌بۆ رێکخستنی ژنان، له‌م سۆنگه‌وه‌ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ئه‌م بابه‌ته‌ده‌توانین بڵێن که‌له‌راستیدا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر ده‌ست، بزووتنه‌وه‌ی دایک ، بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازیه‌و بزووتنه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی دیکه‌له‌راستیدا ده‌توانن وه‌کوو باڵێکی به‌هێز له‌بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی رۆڵ بگێرن که‌له‌وانه‌ده‌توانین ئاماژه‌به‌بزووتنه‌وه‌ی ژنان و بزووتنه‌وه‌ی خۆێندکاری بکه‌ین، هاوکات ئه‌گه‌ر ئاو‌ڕیک له‌بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌کوردستان بده‌ینه‌وه‌ده‌بینین که‌بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌کوردستان ده‌چێته‌خانه‌ی بزووتنه‌وه‌رفۆرمیستیه‌کانه‌وه‌و زۆرتر جه‌ختی له‌سه‌ر لابردنی هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ریه، له‌واقێعدا فمێنیزمی چه‌پی رادێکاڵ کەلە بزووتنه‌وه‌یه‌کی بۆنیات رۆخێنه‌وه‌ئامانجی شۆرشگێڕانه‌ی هه‌یه‌و ده‌یهه‌وێ پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ هه‌موو نۆرم و نه‌ریته‌کانی بگۆرێت، هێشتا هێچ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی له‌نێوان ژنانی کوردستان نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا مه‌به‌ست کاری گرووپیی و رێکخراوه‌ییه‌ده‌نا ره‌نگه‌له‌کوردستانیشدا تاک مان هه‌بێت که‌باوه‌ڕی به‌فمێنیزمی چه‌پی رادیکاڵ هه‌بێت. به‌م پێه‌داخوازیه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌کوردستان تا جێگه‌ی که‌بۆ ماف بگه‌رێته‌وه‌ده‌توانێت له‌ئه‌گری به‌ئاکام گه‌یشتنی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی له‌چوارچێوه‌ی یاسا و رێسایه‌کی دێموکراتیک دابین بکرێت له‌م نێوانه‌دا ئه‌وشته‌ی که‌دبێ له‌به‌رچاوی بگرین ئه‌وه‌یه‌که‌کێشه‌ی ژنان له‌کوردستان ته‌نیا و ته‌نیا به‌پشت به‌ستن به‌یاسا چاره‌سه‌ر نابێت، کولتووری پێاوسالار که‌هه‌زاران ساڵه‌باڵی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کێشاوه‌و بووته‌نه‌ریت و کو‌لتوور شتێک نیه‌که‌ته‌نیا یاسای شیاو بتوانێت بنبڕی بکات. هه‌رچه‌ند په‌سه‌ند کردنی یاسای شیاو کاریگه‌ری هه‌یه‌به‌ڵام به‌ته‌نیانی ناتوانێت هه‌موو مافه‌کانی ژنان گه‌رنتی بکات،په‌س ده‌توانین بڵێن ژنان له‌رێکخستنی کۆمه‌ڵگادا ده‌توانن باڵی به‌هێزی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی کورد بن و دڵنیاش بن له‌داهاتوودا و پاش دابین کردنی مافی چاره‌نووس داواکارییه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بێت به‌مه‌رجیک:
1- رێکخراوه‌کانی ژنان ئه‌وه‌نده‌به‌هێز و یه‌کگرتوو بن که‌هه‌ر له‌ئێستاوه‌به‌رنامه‌وه‌پرۆژه‌ی یاساییان بۆی هه‌بێت و له‌م پێوه‌ندییه‌شدا له‌گه‌ڵ پارته‌سیاسیه‌کانی کردستان رێکه‌وتنامه‌ی ئیستراتژیک واژۆ بکه‌ن و هەو‌ڵ بده‌ن پارته‌سیاسیه‌کانی کوردستان داخوازیه‌کانیان له‌به‌رنامه و پێره‌وی خۆیاندا بگونجێنن.
2- هاوکات له‌گه‌ڵ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ئاستی وشیاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ژنان و پیاوان له‌کۆمه‌ڵگا بچێته‌سه‌ره‌وه، هەتا ئه‌و جێگه‌یه‌ک که‌داب و نه‌ریتی پیاو سالار له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بسڕێته‌وه.