ژن و قه‌یرانی شوناس- شلێر باپیــــــری
15:22 - 12 بانەمەڕ 2712
Unknown Author
شلێر باپیــــــری
قه‌یرانی شوناس، له بابه‌ته‌هه‌ره‌گرینگه‌كانی چاخی سه‌رده‌مه، ئه‌م بابه‌ته‌له‌ساڵانی رابردوودا له‌هه‌موو جیهان‌باس و پێداگری له‌سه‌ركراوه. له‌هه‌ر وڵاتێك به شێوه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به شوناس باس كراوه‌و ده‌یان و سه‌دان وتار و كتێبی تایبه‌تی له‌سه‌ر نووسراوه. كێشه‌یه‌ك به‌ناوی قه‌یرانی شوناس، هه‌م لایه‌نی ده‌روونی و تاكه‌كه‌سی هه‌یه‌و هه‌م لایه‌نی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
شوناسی ژنان له‌جیهان و له‌كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتیدا به‌تایبه‌تی به‌هۆی جیاوازی و نایه‌كسانییه‌كان و نه‌بوونی دۆخێكی فیكريی گونجاو، ده‌رفه‌تی هاتنه‌ئارای جووڵانه‌وه‌یه‌كی فیكریی گشتیدابین نه‌كردوه. له‌لایه‌كی دیكه‌شەوە هه‌ندێ جار نه‌بوونی بڕوای ژنان به‌تواناكانیان و خۆ حه‌شاردان له‌په‌نا سێبه‌ری باب و برا و هاوسه‌ردا و هه‌روه‌ها نه‌بوونی باوه‌ڕێكی گشتی به‌تواناكانی ژنان و پێناسه كردنیان ته‌نیا لهچوارچێوهیماڵدا بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی ژن ته‌نانه‌ت نه‌توانێ پێناسه‌یه‌ك له‌خۆی و له‌روانگه‌ی خۆیلهمهڕ شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سته‌به‌ر بكات. رهنگهئهمهلهخۆیدا گه‌وره‌ترین كۆسپ بێ كه‌ده‌بێته‌هۆی ئهوهیژن له‌كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتیدا له‌بازنه‌یه‌كدا كهشوناسی ژنی تێدا بێ سه‌روشوێن بخولێته‌وه.
رهنگهلهوڵامدا بگوترێ كه‌ژنی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و وڵاتانی له‌حاڵی گه‌شه‌و تا راده‌یه‌ك دواكه‌وتوو به‌گشتی له‌هه‌وڵدان و كاری باشیشیان كردووه‌و ده‌یان نموونه‌ش دێننه‌وه، به‌ڵام راستیهكهئهوهیهكهئهم ههوڵانهئهوهندهتاكهكهسی و پهرتهوازهیهكهناتوانین وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌و كارتێكه‌ر و گشتگیر باسیان بكه‌ین. هه‌روه‌ك دیاره‌له هه‌مبه‌ر یه‌ك دنیا مێژوو و فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌ت و ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگای پیاو سه‌روه‌ریدا كاری تاكه‌كه‌سی نابێته‌هۆی گۆڕانكاریی به‌رچاو، له‌ئاكامدا له‌باشترین شێوه‌ی خۆیدا یه‌ك ژن ده‌توانێت پێناسه‌یه‌كی سنوردار و تیۆریزهنهكراو له‌شوناسی ژن بدات بهدهستهوهكهرهنگهبهتهواوهتی دژبه‌ر و نه‌گونجاو بێت.
پرسی ژن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتدا به‌هۆی ته‌واو جێگیر نه‌بوونی پرسی مۆدێڕنیته‌و دیارده‌ی دانانی جیاوازیی ره‌گه‌زی له‌هه‌موو بواره‌كاندا كه‌متر باشتر بوونی دۆخی ژنان ده‌بینرێ و پرسی شوناسیش كه‌متر ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌م دوو سه‌ده‌یەی دواییدا به‌هۆی كاریگه‌ریی نوێخوازی له‌جیهاندا و گۆڕانكاری له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدا بووه‌ته‌هۆی زیاتر هۆشیاریی ژنان و رۆڵی به‌رچاوتریان.
ههرچهندهلێرهشدا ده‌بێ چه‌ند تێبینییه‌ك له‌به‌رچاو بگرین، پرسی مودێڕنیزاسیۆن (به‌سه‌رده‌می كردن) و پێوه‌ندیی ئه‌و له‌گه‌ڵ نه‌ریت و كلاسیزمدا كه‌كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌مڕۆی هه‌موو تاكه‌كانی رۆژهه‌ڵات و وڵاتانی كه‌متر پێشكه‌وتووی جیهانه، ده‌ستی له‌م پرسه‌ش واتهپرسی ژن نه‌پاراستووه. ژنی ئه‌م وڵاتانهلهلایهكهوهدڵبهستهی ئه‌فسوونی روانگه‌ی كلاسیك و سوننه‌تی و سنووری به‌رته‌سكی هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌ون و له‌لایه‌كی دیكهشهوهئازادی و ره‌هایی بریقه‌داری سه‌رده‌می نوێ رایان ده‌كێشێ. هەتا ژن خۆی له‌و دوانهیهكلا نهكردبێتهوهو یان ئاڵتێرناتیڤێكی تێكه‌ڵاوی جێگه‌ی په‌سندی نه‌بینێته‌وه،تا كۆتایی له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌سووڕێته‌وه‌و ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوونی بۆ هه‌ڵناسووڕێ.
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی خوێنده‌واری و زیاتر كاركردنی ژنان بووهتهكهمتر كردنه‌وه‌ی نموونه‌ی ژنی سوننه‌تی و له‌هه‌مان كاتدا ئاڵۆزییهلهنێوان ژنانی سوننه‌تی له‌گه‌ڵ رۆڵی نوێیان دروست ده‌كات كهبهتهنگژهی شوناسی ژنان ده‌گات. ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی ئه‌م ئاڵۆزییهدووبارهپێناسهكردنهوهی شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تیی ژنانهكهدهبێ زیاتر كاری له‌سه‌ر بكرێ.
شوناس چییه؟
شوناس یه‌كێك لهچهمكهئاڵۆزهكانه له‌زانستی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی. پێناسه‌یه‌كی یه‌كانه‌و گشتگیر له‌سه‌ر شوناس نییه، ئه‌و چهمكهلهپهنا چه‌مكی ره‌گه‌ز داده‌نرێ كه‌زیاتر ئاڵۆزی ده‌كات، چونكهنهبوونی شوناسێكی گونجاو بۆ ژنان و پیاوان بووه‌ته‌هۆی ده‌ستێوه‌ردان له‌شوناسی تاكدا كه‌باسی جیاوازه‌و كێشه‌ی دروست كردووه.
به‌زمانێكی ساكار ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ پێناسه‌یه‌كی گشتگیر بۆ شوناس بكه‌ین، ده‌بێ بڵێین: \"شوناس بۆ هه‌ر تاكێك، یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك بریتییه‌له‌و تایبهنمهندییهههمیشهیی و گرینگ و به‌رچاوانه‌ی كه‌ئه‌و تاك، یان گرووپ، یان نهتهوهیهپێی ده‌ناسرێته‌وه\".
یان ده‌كرێ بڵێین پێناسه‌یه‌ك كه‌هه‌ر تاكێكی مرۆڤ یان گرووپێك له‌خۆدا هه‌یه‌تی و جیاواز ده‌كا له‌تاك و گرووپ و كۆمه‌ڵگا و ره‌گه‌زه‌كانی تر دهبێتهشوناس.
به‌ڵام له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژناندا ده‌توانین به‌م شیویهباسی بكه‌ین كهلهكۆمهڵگای ئه‌مڕۆییدا شێوه‌یه‌ك لهشاراوهیی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شوناس و پێكهاته‌كانی شوناسدا ده‌بینرێ. ژنانی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ی شوناس ده‌ست و پهنجهنهرم ده‌كه‌ن، ئه‌و بابه‌ته‌ش هۆی جیاوازی هه‌یه. لهوانهئهو هه‌وراز و نشێوانه‌ی كه‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان بهخۆیهوهدیتوویهتیكهلهئهنجامیدا نه‌ته‌وه‌كه‌مان خۆی له‌شوناسی نه‌ته‌وه‌ییدا له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی نهگهیشتۆتهمهبهست، بۆیهبێگومان ژنانێك له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا لهنهبوونیشوناسێكدا هه‌میشه‌وه‌ك تاكێكی لاوازترهبۆ سیستمی پیاو سالاری سه‌رده‌ست .
ئه‌گه‌ر باسی شوناسی ژنان لهكۆمهڵگها بكه‌ین لهوانهكۆمهلگای ئێران كه‌ژنان تێیدا به\"عورت\" بانگ ده‌كرێن و له‌مێژووی كۆماری ئیسلامی‌دا پێگه‌ی ژن له‌كۆنترۆڵی شوناس و ره‌فتاری ره‌گه‌زی به‌به‌شێكی جیا نهكراوهلهئایدیۆلۆژیی ده‌وڵه‌ت و بنه‌ماكانی داده‌نرێ.
هه‌ر حكوومه‌تێك بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پێویستی به‌جۆرێك لهرەوایی هه‌یه‌و ئه‌و رەواییەش له‌رێگه‌ی ئایدیۆلۆژیهكهوهئاراستهدهكات و راده‌ی رازیبوونی خه‌ڵكیش له‌م ئایدیۆلۆژییهلهسهر سیستمی سیاسییه. كۆماری ئیسلامیش بهپێڕهوكردن لهئایدیۆلۆژیی ئیسلام، ژن لهپێناسهیهكی مرۆڤانهبێبهشه. ئهمهكاتێك دهبێتهكارهسات كهراستهوخۆ له‌رێگای رەوایی ئایینی كهدهوڵهت به‌خۆی داوهژن له‌روانگه‌ی ئهوانهوهدهبێتهدێوهزمهیهك كه‌ئه‌گه‌ر له‌ژێر چاودێریی جنسی ته‌واو (واتهپیاو)دا نه‌بێ، ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵوه‌شانی كۆمهڵگاو ته‌نانه‌ت ئایین و... لێرهدایهكهنهتهنیا ژن له‌هه‌بوونی شوناسی راسته‌قینه‌ی خۆی بێبه‌ش و رێگری لێ ده‌كرێ، به‌ڵكوو شوناسێكی پێچه‌وانه‌و بگرهنامرۆڤانهو ساخته‌ی پێ ده‌به‌خشرێ!!! لانیكه‌م له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كهئایدیۆلۆژیا زاڵ نییه، ئه‌گه‌ر شوناسێكی راست بۆ ژن ناكرێ هه‌ر نه‌بێ ژن ناكه‌ن به‌ئه‌هریمه‌ن و ئاژه‌ڵێكی خوێنخۆر.
بۆ زیاتر باسكردن له‌سه‌ر شوناسی ژن دهگهڕێمهوهسهر بۆچوونی دوو بیرمه‌ند و كۆمه‌ڵناس، \"ریچارد جنگینز و هێنری تاچفێل\" كه‌ئه‌و دوو بیرمهندهلهههوڵدان له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌شوناسی تاك و كۆمه‌ڵایه‌تی ویستوویانهلهرێگهی شیكردنه‌وه‌ی شوناسهوهبهكاریگهری له‌لایه‌ن تاك و پێكهاته‌ی كۆمهلایهتییهوهباس بكه‌ن.
جنگیز كه‌له‌رێگه‌ی شوناسی كۆمهڵایهتییهوهبابهتهكان ده‌بینێ و پێی وایه:\"شوناسی تاك شوناسی سهرهتایییهو بنه‌مای نموونهیهكهبۆ تێگه‌شتن له هه‌موو شوناسه‌كانی دیكه. ره‌گه‌ز یهكێكهلهكاریگهرترین هۆكان بۆ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی شوناس\". ئه‌و شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌یارییه‌كی به‌رامبه‌ر له قه‌ڵه‌م ده‌دا. واتهئێمهشوناسی خۆمان له‌ئاوێنه‌ی كه‌سانی دیكه‌دا ده‌بینین، ئێمهكێین كه‌سانیتر كێن و هه‌مدیسان كه‌سانی دیكهخۆیان به‌چی پێناسه‌ده‌كه‌ن، ...كهواتهشوناس هه‌روه‌ك \'\'واتا\'\' چه‌مكێكی زاتی نییه، به‌ڵكوو له‌پێوه‌ندیی دیكه‌دا فۆرم ده‌گرێ و له‌ئاكامی پێكهاتنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا دروست ده‌بێت.
تاچفێڵ كهپهرهپێدهری تیۆریی بابه‌ت مهدارییهدهڵێ: \"شوناس ئه‌و فاكتهرهیهكهمرۆڤ دنیا به‌دوو به‌شی جیاواز ده‌بینێ، به‌شێك ناو گرووپی و به‌شێكی ده‌ره‌وه‌ی گرووپی، واتهكهسانێك كهلهفاكتهرێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوبه‌شن و هاوشێوه‌ن بۆ ئه‌وە دهبنهناو گرووپی و كه‌سانی دیكهدهبنهدهرهوهی گرووپی، كهلهئاكامدا چه‌ندین بازنهیتهنراو به‌یه‌كتری ساز ده‌كات كه‌دواجار دهبێتهدنیای ئه‌و كه‌سه\".
به‌و پێیه‌ی كهلهلێكۆڵینهوهكاندا ئاماژه‌ی پێدراوه، ئاستی خوێنده‌واری زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێناسه‌ی شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تیی ژن‌دا هه‌یه، دواتریش كار و فیكره‌كان زۆرترین كاریگه‌رییان لهدووبارهپێناسهكردنهوهی شوناسی ژنان به‌رانبه‌ر بهباوەڕە كلێشهییهكان له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش له‌وڵاتانی ئیسلامی‌دا و به‌تایبه‌ت ژن له‌خوێندن بێبه‌ش ده‌كرێ و رێگه‌یان پێناده‌ن كهبێنهناو بازاری كاره‌وه‌و كه‌سایه‌تییان له‌ژێر سێبه‌ری پیاوه‌كانیاندا ده‌رباز بكه‌ن.
لهكۆتادا ده‌ڵێم، با ئه‌م بابهتهبكهینهههنگاوێكی سه‌ره‌تایی بۆ دووبارهپێناسهكردنهوهی ژنان لهشوناسیونبوویی كۆمهڵگاسوننهتییهكهمان بۆ بوون به‌شوناسێكی راسته‌قینه‌ی ژن له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كبوون.
تێبینی: ئەم وتارە لە بلاوکراوەی ئەلیکترۆنیی \"ژنانی ئازەمێهر\" بۆ مانگی بانەمەڕ بلاو کراوەتەوە.
سه‌رچاوه‌كان:
*چارچوب مفهومی هویت زنان، پژوهش زنان.
*كورد و پرسی شوناس، حوسێن ره‌حیمیان.
*محمود امین العالم؛ پرسش هویت در جهان عرب؛ ترجمهعلی صباغیان، سایت همشهری انلاین.ص2.
* مشیرزاده، حمیرا ، 1382، از جنبش تا نڤریهاجتماعی: تاریخ دو قرن فمینیسم، تهران.شیرازه