ڕێگای گۆڕانکاری له ڕێژیمی جنایه‌تکاری کۆماری ئیسلامی کامه
15:00 - 26 خەزەڵوەر 2715

کاوه به‌هرامی
له ده‌سپێکی هاتنه سه‌رکاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران تاکو ئێستا له ژێر ناوی وه‌ک دژی ئینقلاب و مه‌حارب، خه‌ڵک ئێعدام ده‌که‌ن ، سه‌رکوت و ئه‌شکه‌نجه و ئازار به‌رده‌وامه، شۆڕشگێڕانی ئه‌م وڵاته به‌ڵا لێ دراوه به‌تایبه‌ت کوردستان له ڕێگای حیزبه‌کانه‌وه له شێوه‌کانی خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی مافه‌کانیان دژی ئه‌م ڕێژیمه خه‌باتیان کردووه و هه‌نووکه‌ش درێژه‌ی هه‌یه به هۆی ته‌نیا مانه‌وه‌ی کوردستان بۆ درێژه‌دانی خه‌بات دژی ئه‌م ڕێژیمه کاریگه‌ریی پێویستی بۆ لاواز کردنی له سه‌ر ئه‌م ڕێژیمە دانه‌ناوه، ئه‌گه‌رچی له ناوخۆی ئێران بێزاری خه‌ڵک دژی ئه‌م سیستمه زۆر ڕوون و ئاشکرایه. وه‌زعی له بیر و ڕای گشتیی جیهانیش وای لێ کردووه که ته‌ریک که‌وتووه‌ته‌وه.
هۆکاره‌کان زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بۆچونی خۆمان سه‌باره‌ت به درێژه‌دانی خه‌بات ڕوون که‌ینه‌وه ئاماژه به چه‌ند لایه‌نێکی خه‌بات له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌که‌ین، هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری ئه‌م ڕێژیمە هێرش بۆ سه‌ر کوردستان و هه‌وڵ دان بۆ سه‌رکوتی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی کورد و ئه‌حزابی سیاسی ئێران وه‌ک چریک فیدایی و موجاهدین که له سه‌ره‌تادا هێزی چالاک بوون ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر هه‌ر چه‌شنه ده‌ربڕینێکی ئازادی، وه‌ک خۆپیشاندان، نووسین که له‌گه‌ڵ بیر و بۆچوونی ئیسلامی شیعه ناته‌با بوو به‌ربه‌ست و سه‌رکوت کرد.
ئه‌گه‌ر بڵێین له سه‌ره‌تاکاندا گه‌لانی ئێران پێیان وابوو ئینقلاب ساوایه و ده‌بێ مه‌ودای پێ بدرێ، تا به‌رنامه‌کانی خۆی به‌ڕێوه به‌رێ، به‌ڵام ساڵه‌کانی دوایی ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ڕێگا له هه‌موو ئازادیی دێموکراتیک ده‌گرێت و به سه‌رکوت و وەڵامی داخوازییه‌کانی خه‌ڵک ئه‌داته‌وه و تاکوو ئێستا ئه‌م سیاسه‌ته ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاوبیرانی نه‌یاری خۆشیان درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌ل و مه‌رجه‌کان له قۆناغێک بۆ قۆناغێکی دیکه جیاوازن، ئێستا هه‌ستی تێگه‌یشتوویی خه‌ڵک به‌رزه و دنیای ڕاگه‌یاندن کاریگه‌ری پۆزێتیڤی له سه‌ر بیر و ڕای گشتی داناوه له‌قاودانی پیلانه‌کانی ڕیژیمه دیکتاتۆره‌کان به نیسبه‌ت گلانی خۆیانه‌وه زیاتر له جاران له ناو بیر و ڕای گشتی ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئێران وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه‌یه وه‌ک: کورد، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، به‌لووچ و تورکمه‌ن و فارس وڵاتی ئێرانیان پێکهێناوه.
به‌ڵام به هۆی پاوانخوازیی بیری ڕه‌گه‌ز په‌رستی له لایەن کۆمه‌ڵێک شۆڤینیزمی فارسه‌وه باقی گه‌لانی ئێران په‌راوێز خراون، ته‌نیا له کاتی مه‌به‌ستی تایبه‌ت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان هه‌ندێک ده‌سته‌واژه وه‌ک مه‌رزداری غەیوور ....... به‌کاردێنن، هه‌ر که مه‌به‌سته‌کانیان کۆتایی پێ هات له ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی خۆیانه‌وه به دروست کردنی هه‌ندێک به‌ناو به‌رنامه‌ی سریاڵی تەلەفزیۆنی گاڵته به بیر و باوه‌ڕ و فه‌رهه‌نگ و کولتووری ئه‌و گه‌لانه ده‌که‌ن.
چه‌ندین کورته فیلمیان له‌سه‌ر کوردستان و شۆڕشه حه‌قخوازانه‌که‌ی چه‌واشه‌کارانه بڵاو کرده‌وه، چه‌ندین جار گاڵته به زمانی کوردی کراوه. به ته‌هدید و ئیرهاب خه‌ڵکیان بێده‌نگ کرد، ده‌بێ ئه‌وه‌یش ئاماژه پێ بکه‌ین ده‌وری کۆمه‌ڵێک خۆفرۆشی نێوخۆی وڵات بۆ په‌ره‌دان به‌م به‌رنامه‌یانه که‌م نه‌بووه.
هه‌روه‌ها باقی گه‌لانی ئێرانیش هه‌رکامه به شێوه‌یه‌ک له‌م لوتف و مه‌رحه‌مه‌ته‌ی ڕێژیم بێبه‌ش نه‌بوون، هه‌نووکه‌ش جارێکی دیکه ئازه‌رییه‌کان له سه‌ر ئانتێنی ته‌له‌فزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئیهانه کران، به‌ڵام شۆڕشگێڕانه هاتنه مه‌یدان و دژی ئه‌م کرده‌وه و هه‌تکی حوورمه‌ته هه‌ڵوێستیان گرت و شه‌قامه‌کانیان دژی ڕێژیم به‌کار هێنا. به داخه‌وه باقی گه‌لانی ئێران بێدەنگ، له دووره‌وه چاو لێکه‌ر بوون، ئه‌م شێوه خه‌باته گه‌لانی ئێران به جێگایه‌ک ناگه‌یێنێ.
ڕیژیم هه‌رجارێک کۆمه‌ڵێک گه‌نج له په‌تی سێداره ئه‌دا و به زه‌بر و زه‌نگ و گاڵته‌جاڕی خۆی درێژه ئه‌دا.
باشترین میکانیزم بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێژیمە پێکه‌وه بوونی گه‌لانی ئێرانه بۆ تێکه‌وه پێچانی ڕیژیمی په‌ت و سێداره ئه‌وه‌یه هه‌رکات له گۆشه‌یه‌کی ئه‌م وڵاته جووڵانه‌وه‌یه‌ک یان ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به ڕێژیم ده‌ست پێده‌کا، نابێ باقی نه‌ته‌وه‌کانی ئیران بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست بن، ئوپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ش له ئه‌گه‌ری په‌لاماری هێزه‌کانی ڕێژیم له خۆپیشانده‌ران بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نه‌بێ، به هاتنه ناو شه‌قامه‌کان، هاوخه‌می و هاوده‌ردیی خۆیان له‌گه‌ڵ ناڕازیانی ڕێژیم ده‌ربڕن.
به‌هێز کردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ و یان پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی پراکتیکی که بتوانێ شوێنه‌واری ئه‌رێنی بۆ خه‌باتێکی کارا و ئه‌کتیڤ زه‌رووره‌تێکی ئه‌مڕۆییه که ده‌توانێ له خه‌باتی چه‌کداری و مه‌ده‌نی .... بۆ لاواز کردنی بنکه و باره‌گا ستراتیژیه‌کانی ڕێژیم کاریگه‌ر بێ.
ڕیژیم بۆ خۆده‌رباز کردن له قه‌یرانه‌کان کۆمه‌ڵێک پاسداری خزاندووەته یه‌مه‌ن، عێراق، سووریه و لوبنان و به‌رده‌وام به کوشتیان ئه‌دا. خه‌ڵکی به‌و شانۆگه‌رییه‌وه سه‌رگه‌رم کردووه و بیروڕای گشتی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چه‌واشه ده‌کا به شێوه‌یه‌ک که گویا ڕێژیمێکی به‌هێز و توانا و با سوبات و له ناو خۆی ئێران بێ کێشه‌یه، خه‌ڵک له‌گه‌ڵ بۆچوون و به‌رنامه‌کانی ڕێژیمە.
کێشه‌ی کووره ئەتۆمیه‌کان و ئاڵۆزیی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کان باشترین نیشانه‌یه بۆ وه‌زعی ئاڵۆزی ڕێژیم له ده‌روه‌ی ئێران، هه‌روه‌ها گرتن و زیندانی کردنی خه‌ڵک به‌شێویه‌کی به‌رین بێ‌کاری و ئێعتیاد و فه‌ساد نیشانه‌ی بێ سو‌باتیی ناوخۆیی ڕێژیمه.
با هه‌موومان پێکه‌وه ئه‌م ته‌لیسمه بشکێنین و کچان و کوڕانی وڵاته‌که‌مان له چنگی حکوومه‌تی په‌ت و سێداره ڕزگار بکه‌ین.
ئەو بابەتە ڕا و سەرنجی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە ناوەڕۆکەکەی بەرپرسیار نیە.