ڕێکه‌وتنی سه‌ره‌تایی نێوان ڕۆژئاوا و ئێران وه‌ک ده‌رفه‌تێکی نوێ بو خه‌بات دژ به ڕێژیمی ئێران!
15:32 - 14 خاکەلێوه 2715
Unknown Author
هیوا به‌هرامی
له ١٢ ساڵی ڕابۆردوودا قه‌یرانێکی قووڵی سیاسی له سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوکیی ئێران له نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا و کۆماری ئێسلامیدا هاته ئاراوه که ته‌نانه‌ت زۆر جار ئه‌گه‌ری لێدانی ئێران له لایه‌ن ئامریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیدا چاوه‌ڕوانکراو بوو.
به‌ڵام ئه‌م قه‌یرانه به نێسبه‌ت خه‌باتی جووڵانه‌وه‌ی کورد له ڕٶژهه‌ڵاتی کوردستان و ئوپۆزێسیونی ئێران به گشتی که‌مترین کاریگه‌ریی هه‌بوو. یان به جورێکی دیکه بڵێین، له به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و ئوپۆزێسیونی ئێران هیچ رۆڵ و کاریگه‌ریان له سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه نه‌بوو، وه‌ک ڕووداوێک به‌لایاندا تێده‌په‌ڕی و ئه‌وان ته‌نیا چاولێکه‌ری بوون.
له میانه‌ی ئه‌وه قه‌یرانه‌دا ئه‌و ئێمکانه بو هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به گشتی ئوپۆزێسیونی ئێران فه‌راهه‌م بوو که بتوانن خه‌باتێکی چڕ دژ به کۆماری ئێسلامی ده‌ست پێبکه‌ن، به‌ڵام وه‌ک بینیمان نه‌یانتوانی له‌م ده‌رفه‌ته هیچ که‌ڵکێکی ئهوتو وه‌رگرن.
به نێسبه‌ت هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که چاوه‌ڕێ دووپاتبوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی ئێراق بوون و پێیان وابوو له ئێرانیش دووپات ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ش ببوو به هۆکارێک تاکوو زیاتر له‌وه‌ی تێکۆشان دژ به ڕێژیم به‌ڕێوه ببه‌ن و له ده‌رفه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌ربگرن، ده‌ستیان له سه‌ر ده‌ست دانا و چاوه‌روان بوون!
ئێستا که ڕۆژئاوا توانی پاش پاشه‌کشه‌یێکی به‌رچاوی کۆماری ئێسلامی به ڕێککه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی له گه‌ڵ ڕێژیم بگات، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین که له مانگه‌کانی داهاتوودا ئه‌م ڕێککه‌وتنه قۆناغ به قۆناغ گۆشاری که‌مه‌رشکێنی ئابووری و سیاسی له سه‌ر ئێران که‌م ده‌کاته‌وه. کۆماری ئێسلامی ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خوی ده‌دات په‌یوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ ڕۆژئاوا ئاسایی بکاته‌وه و له‌و ئیزولاسیونه سیاسی ئابووریه‌ی تووشی بووه خوی ده‌رباز بکات. به‌ڵام کێشه‌کانی کۆماری ئێسلامی و ڕۆژئاوا به‌م ڕێککه‌وتنه کۆتای‌یان پێ نایێت. لێره‌دا ده‌بێ به‌وه ئاماژه بکرێت که کێشه‌ی نێوان ئامریکا و ڕۆژئاوا به‌ده‌ر له پرسی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران، چه‌ندین کێشه‌ی دیکه‌ی وه‌ک سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌کانی کۆماری ئێسلامی، به‌رنامه‌ی مووشه‌کی ڕێژیم، پشتگیری له هێز و ڕێکخراوه تێرۆریسته‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هتد له خوده‌گرێت که پرسگه‌لێکن به‌م زوانه چاره‌سه‌ر ناکرێن.
ئێستا که قه‌یرانی ناو‌کی چیدیکه فه‌زای سیاسی ئێران داگیر ناکات، کاتی ئه‌وه‌یه پرسه سیاسیه نێوخۆکانی ئێران و له سه‌روو هه‌موویانه‌وه پرسی کورد زه‌ق بکرێنه‌وه.
به پێی ئه‌زموون له ساڵانی ڕابۆردوودا له هه‌موو دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌کانی نوێنه‌رانی هێزه دژبه‌ره‌کانی ڕێژیمی ئێران له‌گه‌ڵ لایه‌نه ڕۆژئاواییه‌کان، بابه‌تی سه‌ره‌کی وتووێژه‌کان پرسی ناوه‌کی ئێران بوو. زۆر زه‌ق بوو که بو ئه‌و لایه‌نانه ئه‌وله‌ویه‌ت پرسی ناوه‌کی ئێرانه. به‌ڵام له‌مه‌و به‌دوا ئێمکانی مهترهحکردنی بابه‌تگه‌لی دیکه‌ی سیاسی که له ڕاستیدا بو دژبه‌رانی کۆماری ئێسلامی ئێران هه‌ر ده‌م ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌بووه، زیاتره و ده‌بێ که‌ڵکی لێوه‌ربگیردرێت.
نابێت به هیچ جورێک ڕێککه‌وتنی ڕۆژئاوا و ئێران له سه‌ر پرسی ناوه‌کی ئێران، وه‌ک ڕێککه‌وتنێکی هه‌مه‌گیر لێکبدرێته‌وه. وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌ی پێکرا، کۆماری ئێسلامی مانه‌وه‌ی خۆی له بردنه پێشی ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا ده‌بینێت که تا ئێستاش په‌یڕه‌وی لێکردوون.
ئه‌م ستراتیژیه‌ی ڕێژیمی ئێرانیش که به‌شێکی زۆری له سه‌ر دۆکترینی خومه‌ینی بنیات نراوه، شتێک نیه که به ئاسانی ئاڵووگۆڕی به‌سه‌ردا بێت، له کاتێکدا که ئێستاش هێزه توندئاژووهکانی نێو نێزامی کۆماری ئێسلامی که ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕێژیمه‌یان به ده‌سته، خویان به پارێزه‌ری ئه‌و دۆکترینه ده‌زانن و بردنه‌پێشی ئه‌و سیاسه‌تانه وه‌ک ئه‌رکێکی ئایینی – نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینن. ئه‌م سیاسه‌تانه‌ش له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ستراتیژی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئامریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له ناوچه‌که‌دا له تهناقۆزدان و به هیچ جۆرێک له گه‌ڵ سیاسه‌تی وڵاتانی ناوبرا ناگۆنجێن. که‌وابێت قه‌یرانی سیاسی به‌م زوانه به‌رۆکی ڕێژیمی ئێران به‌رنادات.
که‌وابێت ئه‌گه‌ر هێزه دژبه‌ره‌کانی کۆماری ئێسلامی و له سه‌روو هه‌موویانه‌وه هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌یوانتوانی له ماوه‌ی ١٢ ساڵی پێشوودا که‌ڵکی پێویست له قه‌یرانی نێوان ڕۆژئاوا و ڕێژیمی ئێران وه‌رگرن، ده‌بێ ئێستا وه‌لانرانی ئه‌م قه‌یرانه وه‌ک ده‌رفه‌تێکی گۆنجاو و نوقتهیێکی وه‌رچه‌خان له خه‌باتی خویان دژ به‌و ڕێژیمه ببینن و به ستراتیژیێکی تۆکمه، خه‌باتێکی چڕی هه‌مه لایه‌نه دژ به کۆماری ئێسلامی ئێران وه‌ڕی بخه‌ن.
ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەو ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.